ساتۆشی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساتۆشی کۆن

لەدایکبوون١٢ی تشرینی یەکەمی١٩٦٣
کوشیرۆ، هۆکایدۆ ژاپۆن
مەرگ٢٤ی ئابی ٢٠١٠(٤٦ ساڵ)
نیشتەجێیژاپۆن
نەتەوەژاپۆنی
پیشەوێنەکیش. دەرھێنەر،سیناریۆنووس،هونەرمەندی مانگە
چالاکبوون١٩٨٤ - ٢٠١٠


.ساتۆشی کۆن دەرهێنەرێکی بەتوانای ژاپۆنییە، لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی١٩٦٣ لە شاری کوشیرو لە هۆکایدۆ لە وڵاتی ژاپۆن لەدایک بووە. لەبەر لێهاتوویی و زیرەکی لەتەمەنی منداڵیدا بە ساڵێک دوو پۆلی بڕیوە. لەکاتی قوتابخانەیدا هاوڕێیەکی نزیکی کە وێنەکێشی ئەنیمی ژاپۆنییە کە بە (مانگا) ناسراوە دەناسێت و ئەمیش خولیای ئەو بەهرەیەدەبێت و زۆر بە زووی پەرەی پێدەدات و لەوکاتەوە بڕیار دەدات کەوەک وێنەکێشی ئەنیمەیشن کاربکات. لەساڵی ١٩٨٤ یەکەمین کاری خۆی بەشێوەی مانگا بەناوی (تۆریکۆ) بڵاو دەکاتەوەو لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتیارەوە خەڵاتی باشترین وێنەکێشی پێدەدرێت. لەدوای ئەو بەرهەمەیەوە دەبێتە نوسەر و وێنەکێش و دەرهێنەر و لەچەندین بەرهەمدا ڕۆڵی دەبێت. باشترین بەرهەمی کە وەک دەرهێنەر لەساڵی ٢٠٠١ بەناوی (ئەکتەری میلینیەم Millennium Actress )کاری تێدا کرابوو، زیاتر لە ١٠ خەڵاتی جیهانی بردەوە و بە یەکێک لە باشترین ئەنیمییەکانی وڵاتی ژاپۆن هەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٠ ویستی فیلمی (خەونی مەکینە Dreaming Machine) بەرهەمبهێنێت بەڵام بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس وازی هێناو داوایکرد کە لەماڵەوە پشوو بدات، لەدوای ناڕەحەتییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەدا لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، داوایکرد کە لەدوای خۆی ئەو بەرهەمەی تەواوبکرێت کە کۆتا خەونی ئەو بوو.

کۆن هاوپۆلی و هاوڕێی نزیکی هونەرمەندی مانگا (سیهۆ تەکیزاوا) بوو لە کاتی بەشداری لە قوتابخانەی ئامادەیی هۆکایدۆ کوشیرۆ کۆریۆ

کۆن هیوای بون بە ئەنیماتۆری هاتووەتە ناو مێشک

لە ساڵی ١٩٨٢ چووە ناو خولی نەخشاندن لە زانکۆی هونەری موساشینۆ.

لە کاتی کۆلێژدا کۆن یەکەم کاری وەک هونەرمەندی مانگا لەگەڵ مانگا تۆریکۆی کورت دەست پێ کرد و لە دەیەمین خەڵاتی ساڵانەی تتسویا چیبا کە لەلایەن گۆڤاری یانگ(کۆدانشا)ەوە بەڕێوەدەچوو پلەی دووەمی بە دەست هێنا

دواتر وەک یاریدەری کاتسوهیرۆ ئوتۆمۆ کاری دەکرد

دوای دەرچوون لە کۆلێژ لە ساڵی ١٠٨٧ سیناریۆیەکی سەرکێشی بۆ کاتسۆهیرۆ ئوتۆمۆ نووسی

لە ساڵی ١٩٩١ کۆن وەک ئەنیماتۆر لەسەر نەخشاندنی ئەنیمەیشنی رۆژین ز(Roujin Z) کاری کردووە

ساڵێک دواتر وەک سیناریۆنووس دەستی کرد بە کار

هەروەها کاری ڕێکخستن و نەخشاندنی باکگراوند بۆ ڕۆزی موگناتیسی (لە دەرهێنانی کۆجی مۆریمۆتۆ)کرد کە یەکێک لە سێ کورتە فیلمی بیرەوەریەکانی کاتسوهیرۆ ئۆتۆموس ئۆمنیبوس(چاککراوی ساڵی ١٩٩٥) ئەوە یەکەم جار بوو کە خەیاڵ و ڕاستی لە کارەکانی تێکەڵ کرد

کۆن وەک یەکێک لە پێنج هونەرمەندت ڕێکخستن بۆ مامۆرو ئۆشی لەسەر ئەنیمەیشنی پاتلابۆر ٢:فیلمەکە(patlabor2:the movie)کاری کرد

باشترین بەرهەمی کە وەک دەرهێنەر لەساڵی ٢٠٠١ بەناوی (ئەکتەری میلینیەم Millennium Actress) کاریتێداکردوو، زیاتر لە ١٠ خەڵاتی جیهانی بردەوە و بە یەکێک لە باشترین ئەنیمییەکانی وڵاتی ژاپۆن ئەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٠ ویستی فیلمی (خەونی مەکینە Dreaming Machine) بەرهەمبهێنێت بەڵام بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس وازی هێناو داوایکرد کە لەماڵەوە پشوو بدات، لەدوای ناڕەحەتییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەدا لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ لە تەمەنی٤٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. داوایکردبوو کە لەدوای خۆی ئەو بەرهەمەی تەواوبکرێت کە کۆتا خەونی ئەو بوو.



لە کارە دیارەکانی[دەستکاری]

  • World Apartment Horror ١٩٩١
  • Roujin Z ١٩٩١
  • Hashire Melos! ١٩٩٢
  • Patlabor 2 ١٩٩٢
  • JoJo's Bizarre Adventure ١٩٩٤
  • Memories ١٩٩٥
  • Perfect Blue ١٩٩٧
  • Master Keaton ١٩٩٨
  • Detatoko Princess ١٩٩٨
  • Millennium Actress ٢٠٠١
  • Tokyo Godfathers ٢٠٠٣
  • Paranoia Agent ٢٠٠٤
  • Paprika ٢٠٠٦
  • Good Morning ٢٠٠٨
  • Dreaming Machine دەرهێنەرەکان بەنیازن بەرهەمی بهێنن

کارەکانی مانگە[دەستکاری]

  • Toriko ١٩٨٤
  • Kaikisen ١٩٩٠
  • Tropic of the Sea ١٩٩٠
  • Akira
  • World Apartment Horror ١٩٩١
  • Seraphim ١٩٩٤
  • OPUS ١٩٩٦