ئێیچیرۆ ئۆدا
ئێیچیرۆ ئۆدا | |
---|---|
لەدایکبوون | ئۆدا ئێیچیرۆ (尾田 栄一郎) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ |
نەتەوە | ژاپۆن |
پیشە | مانگاکا، دروست کەری کەسایەتییەکان، نووسەری سیناریۆ |
چالاکبوون | ١٩٩٢–ئێستا |
خاوەنکار | شوئیشا |
ناسراوە بە | یەک پارچە |
ھاوسەر | چیاکی ئینابا ٢٠٠٥-ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
واژوو | |
ئێیچیرۆ ئۆدا (尾田栄一郎 ئۆدا ئییچیرۆ) مانگاکایەکی ژاپۆنییە، لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ـە لە کوماموتو. وە ناسراوە بە دروستکەری پڕ فرۆشترین مانگا لەسەر گۆی زەوی "وەن پیس".
بەناوبانگترین کارەکانی
[دەستکاری]لە بەناوبانگترین کارەکانی ئۆدا وەن پیسە کە بریتییە لە ئەو مانگایەی کە ڕیکۆردی وەک پڕ فرۆشترین لە مێژووی ژاپۆن و جیھاندا شکاند. چیرۆکی وەن پیس دەربارەی تیمێکی چەتە بە سەرۆکایەتی مۆنکی دی لوفی دەسوڕێتەوە و ھەر یەکێک لە ئەندامەکانی تیمەکە ئامانجێکی ھەیە کە دەیەوێت بەدی بھێنێت، و ئامانجی سەرەکی کاپتن ئەوەیە گەنجینە ئەفسانەییەکەی "وەن پیس (پارچە تاکەکە)" بدۆزێتەوە و ببێت بە فەرمانڕەوای چەتەکان. زنجیرە مانگاکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، و زنجیرە ئەنیمێکەی لە ژاپۆن لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە پەخشکردن کرد و تا ئێستا بەردەوامە، و تا ئێستا ٨۷۲ زنجیرەی لێ پەخش کراوە لە نێوانیدا زنجیرەی ئاسای و تایبەتی تێدایە و ھەروەھا دوازدە فیلم لێ بڵاو کراوەتەوە.
ھەموو کارەکانی
[دەستکاری]- وەن پیس "لە ١٩٩٧ تا ئێستا"
- ١٩٩٢ "وانتید"
- ١٩٩٣ "God's Present for the Future"
- ١٩٩٣ "Ikki Yaku"
- رۆمانس داون "١٩٩٦ چاپی دووەم"
- (Dragon Ball x One Piece (Cross Epoch "کارێکی ھاوبەش لەگەڵ ئاکیرا تۆریاما" ٢٠٠٧
- وەن پیس ئێکس توریکو "٢٠١١"
سەرچاوەکان
[دەستکاری]وەرگیراوە لە: کتێبخانەی نیشتیمانی فەڕەنسا ـــ