بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی پیشەگەری سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خولی پیشەگەری سعودیەوە ڕەوانە کراوە)
خوولی ڕۆشن - خوولی سعوودیا
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی سعوودیە
دامەزراندن١٩٧٦ (٤٨ ساڵ)
ناوچەعەرەبستانی سعوودی
ژمارەی تیمەکان١٨
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
جامی جیھانیی یانەکانی فیفا
جامی نێوخۆییجامی شا سەلمان - جامی سووپەر - جامی وەرزی ڕیاز
کۆتا پاڵەوانیانەی ئیتیحاد (جەدە) (دەیەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئەلهیلال (١٩ نازناو)
دروشم″دورينا″ (خوولەکەمان)
ماڵپەڕی فەرمیwww.roshn.sa/ar/rsl

خولی پیشەگەری سعوودی یان خولی ڕۆشنی سعوودی (عەرەبی: دوری المحترفین السعودي ، دوري روشن) کە ھەروەھا ناسراوە بە SPL[١]بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە سیستەمی خولی سعودیەی عەرەبی ، لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ ناسراو بوو بە خوولی عەبدولەتیف جەمیل یاخود دەوری جەمیل چونکە سپۆنسەر دەکرا لەلایەن عەبدولەتیف جەمیل.[٢][٣][٤][٥] ئێستا یانەی ئەلئیتیحاد پاڵەوانه کاتێ توانی نازناوەکە بۆ جارێ ١٠یەم لە مێژوویدا بباتەوە.

یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە وەرزی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ بوو،[٦] ئەلهیلال سەرکەوتووترین یانەی خوولەکەیە کە خاوەنی ١٩ نازناوە لە مێژووی خوولەکەدا لە دوای ئەو یانەی ئەلئیتیحاد دێت بە ١٠ نازناو

مێژووی دروستبوونی خول

[دەستکاری]

ھەتا کۆتایییەکانی ١٩٥٠، تۆپی پێ لە سعودیە ڕێک دەخرا بە شێوازی ھەرێمی، لەگەڵ ئەوەی تەنیا پاڵەوانێتی نەتەوەیی بریتی بوو لە جامی شا. لە ساڵی ١٩٥٧، یەکەم خولی نەتەوەیی دروست کرا لە ئاستی ھەرێمەکەدا بە پاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست، ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات و باکوور. یانەکان ڕکابەریان دەکرد لە خولە ھەرێمییەکاندا تا بگەن بە جامی شا، کە ئەمە دوا قۆناغی پاڵەوانێتییەکە بوو. براوەی جامی شا دەبوو بە براوەی خوولەکە.

لە ساڵی ١٩٨١، بڕیار درا کە ژمارەی یانەکان زیاد بکرێت و ھەروەھا خولی پلە دوو دابنرێت. ڕکابەری خولەکە بۆ وەرزی ١٩٨١–٨٢، ناسراو بوو بە خولی ڕیزبەندی، ١٨ یانەی لە خۆ دەگرت کە ھەشت یانەی سەرەوە سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک و دە یانەی کۆتا بۆ خولی پلە دوو. ژمارەی یانەکانی خولی پلە-یەک دواتر زیاد کرا بۆ ١٢ یانە لە وەرزی ١٩٨٤–٨٥.

لە ١٩٩٠، بڕیار درا کە پاڵەوانێتییە ناوخۆیەکان نوێ بکرێتەوە و پیشەگەری تۆپی پێ زیاد بکرێت. پاڵەوانێتی خولێکی نوێ دروست کرا بە ناوی " The Custodian of The Two Holy Mosques League Cup" کە پاڵەوانێتییەکی دوو-قۆناغ بوو. لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی خولەکە بە ئاسایی دوو یاری بەرامبەر ھەر یانەیەک دەکرا لەگەڵ سەرکەوتنی ٤ یانەی سەرەوەی ڕیزبەندی بۆ قۆناغی دەرکردنی کۆتایی، پێی دەوترا چوارگۆشەی زێڕین. یانەکان دەیانتوانی گرێبەستی یاریزان بکەن بە شێوەیەکی پیشەگەر کاتێک دەگەیشتن بە ئاستی پێش کۆتایی ، خوولەکە کە بوو بە پیشەگەر لە ساڵی[٧]٢٠٠٧.

لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، چوار یانەی سعودیە ساڵانە سەردەکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا. ئەمەش لەناویاندا سێ یانەی سەرەوەی خولەکە، لەگەڵ براوەی جامی شا. ئەگەر براوەی جامی شا ھەروەھا یەکێک بوو لە سێ یانەی سەرەوەی ڕیزبەندی ئەوکات چوارەم یانەی خولەکە سەردەکەوێت و بەڵام ئەگەر براوەی جامی شا لە دەرەوەی چوار یانەی یەکەمی ڕیزبەندی بوو ئەوکات چوارەم سەرناکەوێت و تەنیا تا سێیەم یانە سەردەکەوێت.

ھەرچەندە وڵاتی سعودیە وڵاتێکی کەمێک داخراوە و ھەروەھا پەیڕەوی ئایینی ئیسلامە بەڵام لە ئێستادا تەنانەت گرەوکردن دادەنرێت لەسەر یارییەکانی خولە ناوخۆیی و جامەکان لەو وڵاتەدا.[٨]

خەڵاتی براوە

  • یەکەم: ٣٬٨٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی
  • دووەم: ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی
  • سێیەم: ١٬٠٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی

پاڵەوانان

[دەستکاری]
وەرزی پاڵەوان(جاری)
١٩٦٨–٦٩ ئەلئەھلی(١)
١٩٧٤–٧٥ ئەلنەسڕ(١)
١٩٧٥–٧٦
١٩٧٦–٧٧ ئەلھیلال(١)
١٩٧٧–٧٨ ئەلئەھلی(٢)
١٩٧٨–٧٩ ئەلھیلال(٢)
١٩٧٩–٨٠ ئەلنەسڕ(٢)
١٩٨٠–٨١ ئەلنەسڕ(٣)
١٩٨١–٨٢ ئەلئیتیحاد(١)
١٩٨٢–٨٣ ئەلئیتیفاق(١)
١٩٨٣–٨٤ ئەلئەھلی(٣)
١٩٨٤–٨٥ ئەلھیلال(٣)
١٩٨٥–٨٦ ئەلھیلال(٤)
١٩٨٦–٨٧ ئەلئیتیفاق(٢)
١٩٨٧–٨٨ ئەلھیلال(٥)
١٩٨٨–٨٩ ئەلنەسڕ(٤)
١٩٨٩–٩٠ ئەلهیلال(٦)
وەرزی پاڵەوان(جاری)
١٩٩٠–٩١ ئەلشەباب(١)
١٩٩١–٩٢ ئەلشەباب(٢)
١٩٩٢–٩٣ ئەلشەباب(٣)
١٩٩٣–٩٤ ئەلنەسڕ(٥)
١٩٩٤–٩٥ ئەلنەسڕ(٦)
١٩٩٥–٩٦ ئەلھیلال(٧)
١٩٩٦–٩٧ ئەلئیتیحاد(٢)
١٩٩٧–٩٨ ئەلھیلال(٨)
١٩٩٨–٩٩ ئەلئیتیحاد(٣)
١٩٩٩ - ٠٠ ئەلئیتیحاد(٤)
٢٠٠٠–٠١ ئەلئیتیحاد(٥)
٢٠٠١–٠٢ ئەلھیلال(٩)
٢٠٠٢–٠٣ ئەلئیتیحاد(٦)
٢٠٠٣–٠٤ ئەلشەباب(٤)
٢٠٠٤–٠٥ ئەلهیلال(١٠)
٢٠٠٥–٠٦ ئەلشەباب(٥)
٢٠٠٦–٠٧ ئەلئیتیحاد(٧)
٢٠٠٧–٠٨ ئەلهیلال(١١)
٢٠٠٨–٠٩ ئەلئیتیحاد(٨)
٢٠٠٩–١٠ ئەلهیلال(١٢)
٢٠١٠–١١ ئەلهیلال(١٣)
٢٠١١–١٢ ئەلشەباب(٦)
٢٠١٢ - ٢٠١٣ ئەلفەتح(١)
٢٠١٣ - ٢٠١٤ ئەلنەسڕ(٧)
٢٠١٤ - ٢٠١٥ ئەلنەسڕ(٨)
٢٠١٥ - ٢٠١٦ ئەلئەهلی(٤)
٢٠١٦ - ٢٠١٧ ئەلهیلال(١٤)
٢٠١٧ - ٢٠١٨ ئەلهیلال(١٥)
٢٠١٨ - ٢٠١٩ ئەلنەسڕ(٩)
٢٠١٩ - ٢٠٢٠ ئەلهیلال(١٦)
٢٠٢٠ - ٢٠٢١ ئەلهیلال(١٧)
٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ئەلهیلال(١٨)
٢٠٢٢- ٢٣ ئەلئیتیحاد(٩)
٢٠٢٣-٢٤ ئەلهیلال(١٩)
٢٠٢٤-٢٥ ئەلئیتیحاد(١٠)

ئاستی یانەکان

[دەستکاری]

سەرکەوتووترین یانەکان

[دەستکاری]
# یانە براوە پلەی دووەم
١ ئەلھیلال ١٩ ١٥
٢ ئەلئیتیحاد ١٠ ٨
٣ ئەلنەسڕ ٩ ٨
٤ ئەلشەباب ٦ ٦
٥ ئەلئەھلی ٣ ٩
٦ ئەلئیتیفاق ٢ ٣
٧ ئەلفەتح ١ ٠
٨ ئەلڕیاز ٠ ١

زۆرترین نازناو لەڕووی شار

[دەستکاری]
شار ژ.نازناو یانەکان
ڕیاز ٣٤ ئەلھیلال (١٩), ئەلنەسڕ (٩), ئەلشەباب (٦)
جەددە ١٤ ئەلئیتیحاد (١٠) ، ئەلئەھلی (٤)
دەمامە ٢ ئەلئیتیفاق (٢)
ئەلحەسا ١ ئەلفەتح (١)

گۆڵکاران

[دەستکاری]

زۆۆرترین گۆڵ

[دەستکاری]

بەتۆخی مانای وایە یاریزانەکە ھێشتا چالاکە لە خولەکەدا.

ڕیزبەندی یاریزان یانە ساڵەکان گۆڵ بەشداریکردن ڕێژەی گۆڵ / یاری
١ عەرەبستانی سعوودیماجید عەبدوڵا ئەلنەسڕ ١٩٧٧ - ١٩٩٧ ١٨٩ ١٩٤ ٠٫٩٧
٢ عەرەبستانی سعوودیناسر ئەلشەمرانی ئەلوەحدە،ئەلشەباب، ئەلھیلال، ئەلئیتیحاد ٢٠٠٣ - ٢٠١٩ ١٦٧ ٣٠١ ٠٫٥٥
٣ سووریاعوومەر ئەلسوومە ئەلئەھلی ٢٠١٤ - ٢٠٢٢ ١٨٠ ١٧٦ ٠٫٨٠
٤ مەغریبعەبدولڕەزاق حەمدەڵا ئەڵنەسڕ ، ئەلئیتیحاد ٢٠١٨ - ١٢١ ١٢٨ ٠٫٩٥
٥ عەرەبستانی سعوودیفەھد ئەلحەمدان ئەلڕیاز ١٩٨٥ - ٢٠٠٠ ١٢٠ ٢٥٢ ٠٫٤٨
٦ عەرەبستانی سعوودییاسر ئەلقەحتانی ئەلقادسییە،ئەلھیلال ٢٠٠٠ - ٢٠١٨ ١١٢ ٢٠٦ ٠٫٥٦
٧ عەرەبستانی سعوودیمحەممەد ئەلساھاوی ئەلقادسیە,ئەلنەسڕ, ئەلشەباب،ئەلتەعاون ٢٠٠٥ - ٢٠٢٢ ١١١ ٢٥٢ ٠٫٤٣
٨ عەرەبستانی سعوودیسامی ئەلجەبار ئەلھیلال ١٩٨٨ - ٢٠٠٧ ١٠١ ٢٦٨ ٠٫٣٨
٩ عەرەبستانی سعوودیحەمزە ئیدریس ئۆھۆد، ئەلئیتیحاد ١٩٩٢ -٢٠٠٧ ٩٦ N/A
١٠ عەرەبستانی سعوودیعوبێد ئەلدۆسەری ئەلوەحدە، ئەلئەھلی ١٩٩٦ - ٢٠٠٥ ٩٣ N/A

گۆڵکاران بەپێی وەرز

[دەستکاری]
وەرز گۆڵکاران نەتەوە یانە گۆڵەکان
١٩٧٥–٧٦ محمد ئەبدێلی عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٣
١٩٧٦–٧٧ ناسڕ عید عەرەبستانی سعوودی ئەل-قادسییە ١٢
١٩٧٧–٧٨ مووەتەمەد خۆجالی عەرەبستانی سعوودی ئەل-ئەھلی ١٤
١٩٧٨–٧٩ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٨
١٩٧٩–٨٠ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٧
١٩٨٠–٨١ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ٢١
١٩٨١–٨٢ خالید ئەل-مەئاجیل عەرەبستانی سعوودی ئەل-

شەباب

٢٢
١٩٨٢–٨٣ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٤
١٩٨٣–٨٤ حوسام ئەبو داود عەرەبستانی سعوودی ئەل-ئەھلی ١٤
١٩٨٤–٨٥ ھاسال دۆساری عەرەبستانی سعوودی ئەل-ھیلال ١٥
١٩٨٥–٨٦ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٥
١٩٨٦–٨٧ محمد سوایدی عەرەبستانی سعوودی ئەل-ئیتیحاد ١٧
١٩٨٧–٨٨ خالید ئەل-مەئاجیل عەرەبستانی سعوودی ئەل-شەباب ١٢
١٩٨٨–٨٩ ماجید عەبدوڵا عەرەبستانی سعوودی ئەل-ناسڕ ١٩
١٩٨٩–٩٠ سامی ئەل-جابر عەرەبستانی سعوودی ئەل-ھیلال ١٦
١٩٩٠–٩١ فەھاد ئەل-مەلال عەرەبستانی سعوودی ئەل-شەباب ٢٠
١٩٩١–٩٢ سەعید ئەل-وەیران عەرەبستانی سعوودی ئەل-شەباب ١٦
١٩٩٢–٩٣ سامی ئەل-جابر عەرەبستانی سعوودی ئەل-ھیلال ١٨
١٩٩٣–٩٤ موسا نداو سێنیگال ئەل-ھیلال ١٥
١٩٩٤–٩٥ فەھد ئەل-جەمدان عەرەبستانی سعوودی ئەل-ڕیاز ١٥
١٩٩٥–٩٦ ئۆھێنێ کەنەدی گانا ئەل-ناسڕ ١٤
١٩٩٦–٩٧ ئەحمەد بەھجا مەغریب ئەل-ئیتیحاد ٢١
١٩٩٧–٩٨ سولەیمان ئەل-ھەیداسی عەرەبستانی سعوودی ئەل-نەجمە ١٥
١٩٩٨–٩٩ عوبێد ئەل-دۆساری عەرەبستانی سعوودی ئەل-وەحدە ٢٠
١٩٩٩–٠٠ ھەمزە ئیدریس عەرەبستانی سعوودی ئەل-ئیتیحاد ٣٣
٢٠٠٠–٠١ پاولۆ دا سیلڤا ئەنگۆلا ئەل-ئیتیفاق ١٣
٢٠٠١–٠٢ دێنێ فایێ سێنیگال ئەل-ڕیاز ١٠
٢٠٠٢–٠٣ کارلۆس تێنێریۆ ئێکوادۆر ئەل-ناسڕ ١٥
٢٠٠٣–٠٤ گۆدوین ئەترام

کاندیا تراورێ

گانا

کۆتدیڤوار

ئەل-شەباب

ئەل-ھیلال

١٥
٢٠٠٤–٠٥ محمد مانجا سێنیگال ئەل-شەباب ١٥
٢٠٠٥–٠٦ عیسا ئەل مەھیانی عەرەبستانی سعوودی ئەل-وەحدە ١٦
٢٠٠٦–٠٧ گۆدوین ئەترام گانا ئەل-شەباب ١٣
٢٠٠٧–٠٨ ناسڕ ئەل-شەمرانی عەرەبستانی سعوودی ئەل-شەباب ١٨
٢٠٠٨–٠٩ ناسڕ ئەل-شەمرانی

ھیشام ئەبۆ چێروانی

عەرەبستانی سعوودی

مەغریب

ئەل-شەباب

ئەل-ئیتیحاد

١٢
٢٠٠٩–١٠ محمد ئەل-شاھوب عەرەبستانی سعوودی ئەل-ھیلال ١٢
٢٠١٠–١١ ناسر ئەل شەمرانی عەرەبستانی سعوودی ئەل-شەباب ١٧
٢٠١١–١٢ ناسڕ ئەل شەمرانی

ڤیکتۆز سیمۆس

عەرەبستانی سعوودی

بەڕازیل

ئەل-شەباب

ئەل-ئەھلی

٢١
٢٠١٢–١٣ سباستیان تاگلیابوو ئەرژەنتین ئەل-شەباب ١٩
٢٠١٣–١٤ ناسڕ ئەل-شەمرانی عەرەبستانی سعوودی ئەل-ھیلال ٢١
٢٠١٤–١٥ عومەر ئەل سۆما سووریا ئەل-ئەھلی ٢٢
٢٠١٥–١٦ عومەر ئەل سۆما سووریا ئەل-ئەھلی ٢٧
٢٠١٦–١٧ عومەر ئەل سۆما سووریا ئەل-ئەھلی ٢٤
٢٠١٧–١٨ ڕۆنی فێرناندێز چیلی ئەل-فەیحا ١٣
٢٠١٨–١٩ عەبدولڕەزاک ھەمدالا مەغریب ئەل-ناسڕ ٣٤ (ڕیکۆرد)
٢٠١٩–٢٠ عەبدولڕەزاک ھەمدالا مەغریب ئەل-ناسڕ ٢٩
٢٠٢٠–٢١ بافێتیمبی گۆمێز فەڕەنسا ئەل-ھیلال ٢٤

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ J.، Fabozzi, Frank (١٩٩٨). Managing MBS portfolios. Frank J. Fabozzi Associates. ژپنک ١-٨٨٣٢٤٩-٣٨-٤. OCLC ٤٠٢٢٣٥١٢.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  2. ^ «Al RiyadyaTV (Saudi Sport) Live on sat football via Nilesat 7°W». SPORTEVENTZ (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Jameel League sponsorship hits the target». Opening Doors. Abdul Latif Jameel. زستانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Abdul Latif Jameel marks a year of success at SIMS '13». Saudigazette (بە English). ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ «Meet Jameel, the Saudi Football League's new showman». Al Arabiya English (بە ئینگلیزی). ٢٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «FIFA.com - Classic club». web.archive.org. ١ی ئابی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئابی ٢٠٠٩. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  7. ^ «Morocco's Hamdallah breaks Saudi record». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ iraqbet (٥ی نیسانی ٢٠٢٢). «كازينو السعودية - IraqBet» (بە عەرەبی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.