زۆر خواردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

گەنجێک کە زۆری خواردووەتەوە.

زۆر خوادنەوە یان ڕووداوی خواردنەوەی سەخت (بە ئینگلیزی: Binge drinking) نازناوێکی نوێیە بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان بە مەبەستی ژەھراوی بوون بە ڕێژەیەکی زۆری کحول لە ماوەیەکی کەمدا.[١]

زۆر خواردنەوە شێوازێکی خواردنەوەیە کە لە چەند وڵاتێکی جیھاندا بڵاوە، تا ڕادەیەک لەگەڵ خواردنەوەی کۆمەڵایەتیدا تێکەڵ دەبێت چونکە زیاتر بە گرووپ دەکرێت. بەڵام ڕێژەی ژەھراویبوونەکە لە نێوان کەلتورە جیاوازەکانی کە ئەم کردارە ئەنجام دەدەن ئەوا جیاوازە. مەستی زۆر خواردنەوە بە چەند کاتژمێرێک دەستپێدەکات، چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە، یاخود ئەگەر ماوەی زۆر خواردنەوەکە زییەتری خایاند، دەکرێت تەنانەت چەند ھەفتەیەک بمێنێتەوە. بەھۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی خراپ بەکارھێنانی کحول، زۆر خواردنەوە بە کێشەیەکی تەندروستی گشتی دادەنرێت.[٢]

زۆر خوادنەوە زیاتر لە ڕەگەزی نێر دا بڵاوە، لە تەمەنی ھەرزەکاری و گەنجێتیدا. زۆر خوادنەوەی بەردەوام دەبێتە ھۆی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک و دەمارەکان، دڵ و بۆرییەکانی خوێن، سیستەمی ھەرس، خوێن، سیستەمی بەرگری، ماسوولکە و ئێسکەکان ھەروەھا مەترسی نەخۆشییە دەروونییەکانی بەھۆی بەکارھێنانی کحولەوە دروست دەبن زیاد دەکات.[٣][٤] پێداچونەوەیەکی ئادابی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەری دەخات کە یەک لەسەر سێی ھەرزەکارەکان زۆر دەخۆنەوە، و ٦٪ یان دەگەنە ڕادەی ھەبوونی نەخۆشی بەکارھێنانی کحوول.[٥] بە نزیککراوەیی ١ لە ٢٥ ی ژنان زۆر دەخۆنەوە لە کاتی دووگیانیدا، کە ئەمە دەکرێت ببێتە ھۆی کۆنیشانی کحولی لە کۆرپەلەدا ھەروەھا نەخۆشییەکانی شەبەنگی کحولی لە کۆرپەلەدا.[٦] زۆر خواردنەوە لە ھەرزەکاریدا پەیوەندی بە کارەساتەکانی ڕێگاوبان و کارەساتەکانی دیکەوە ھەیە، ڕەوشتی توند و تیژ و ھەروەھا خۆکوشتن. تا منداڵێک یان ھەرزەکارێک زیاتر زۆر خواردنەوە بکات و منداڵتر بێت ئەگەری ئەوە زیاترە کە توشی نەخۆشی بەکارھێنانی کحول ببێت وەک ئالودەبوون. ژمارەیەکی زۆری ئەو ھەرزەکارانەی زۆر دەخۆنەوە بە ھەمان شێوە ئەو ماددانە بەکار دەھێنن کە کاریگەری لە دەروون دەکات.[٧]

خواردنەوەی زۆر زوو زوو دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مێشک خێراتر و خراپتر لە خواردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر (خووگرتن بە کحول). ھێرشە ژەھراوییەکان بۆ سەر مێشک بەھۆی ڕێژەی زۆری مادەی گلوتامەیتەوەیە کە لە دوای تەواوبوونی کاریگەری زۆر خواردنەوەکە دەرژێنرێت و مێشک لە ڕادەبەدەر دەوروژێنێت. ئەمە دەبێتە ھۆی ژەھرەوروژاندن، کە دەبێتە ھۆی زیان بۆ دەمارەخانە یان مردنیان.[٨] ھەر جارێکی زۆر خواردنەوە ڕاستەوخۆ زیان بە مێشک دەگەیەنێت، دووبارەبوونەوەی دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی زیانەکە. مێشی ھەرزەکاران کە لە گەشەکردندایە زیاتر ھەستارە بۆ کاریگەرییە ژەھراوییەکانی زۆر خواردنەوە، لەگەڵ ھەندێک نیشانەی زیانی مێشک بە خواردنەوەی زیاتر لە ١٠ بوو ١١ خواردنەوە یەک یان دووجار لە مانگێکدا.[٩] لەگەل وەستاندنی خوادنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، خانەکانی مێشک دروست دەبنەوە و دەکرێت زیانەکان پێچەوانە ببنەوە.[١٠][١١]

پێناسەکان[دەستکاری]

ستۆڵی، ساک، و ثۆماسییەس پێناسەی زۆر خواردنەوە دەکەن کە خواردنەوەی زۆری ناو بە ناوە.[٧] تا ئێستا ڕێکەوتنێکی جیھانی نییە کە چەن خواردنەوە بە 'زۆر' ھەژمار دەکرێت، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەم دەستەواژەیە لە توێژینەوە ئەکادیمییەکاندا بەکاردێت بە مانای خواردنەوەی پێنج خواردنەوەی ستاندارد یان زیاتر (پیاوان)، یان چوار یان زیاتر (ژنان)،[١٢] لە ماوەی دوو کاتژمێردا.[١٣] لە ساڵی ٢٠١٥ دا، سەنتەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و خۆپارێزی نەخۆشی، بە پشتبەستن بە دەزگای نەتەوەیی خراپ بەکارھێنانی کحول و ئالوودەبوون، پێناسەی زۆر خواردنەوە بە “شێوازێکی خواردنەوە کە خەستی کحول لە خوێنی کەسێکدا دەکات بە ٠٫٠٠٨ گرام لە سەدا یاخود زیاتر. ئەمەش زۆربەی کات ڕوودەدات کە ڕەگەزی نێر پێنج یان زیاتر، و ڕەگەزی مێ چوار یان زیاتر لە خواردنەوە دەخواتەوە، لە نزیکەی دوو کاتژمێردا.»[١٤] و نزیکەی ١٦٪ ھاووڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەم مەرجانەیان تێدایە چوار جار لە مانگێکدا. پێناسەیەک لە بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠١ لە بڵاوکراوەی سایکولۆژیای کردارە ئالوودەیییەکاندا دەڵێت کە دەبێت پێنج خواردنەوە بۆ پیاوان و چوار خواردنەوە بۆ ژنان بخورێتەوە لە یەک دانیشتندا بە لایەنی کەم جارێک لە ماوەی دوو ھەفتەدا بۆ ئەوەی بە زۆر خواردنەوە ھەژمار بکرێت.[١٥] ئەمەش بە زمانی باو بە “پێناسەی ٥/٤” دەناسریت، و بەپێی سەرچاوەکە ماوەکەی دەگۆڕێت. لە شانشینی یەکگرتوو، زۆر خواردنەوە لە بڵاوکراوەیەکی ئەکادیمیدا بە خواردنەوەی دوو ھێندەی سنووری ڕۆژانە پیناسە کراوە، کە ئەمەش بە واتای خواردنەوەی ھەشت یەکە یان زیاتر بۆ پیاوان یان شەش یەکە یان زیاتر بۆ ژنان (بە نزیککراوەیی دەکاتە پێنج و چوار خواردنەوە).[١٦] لە ئوسترالیا، زۆر خواردنەوە بە خواردنەوەی یەک دانیشتنی مەترسیدار ناسراوە،[١٧] و بە خواردنەوەی حەوت خواردنەوە یان زیاتر (بۆ ڕەگەزی نێر)، و پێنج خواردنەوە یان زیاتر (بۆ ڕەگەزی مێ) لە ماوەی یەک ڕۆژدا.[١٨] کاتێک کە بیچ (باشترکردنی ھەڵسەنگاندن و گرنگیدانی تەندروستی) توێژینەوەیەکی کرد کە زانیاری لە کەسانی سەروو ١٨ کۆکردەوە، ئەو کەسانەی کە زۆر دەخۆنەوە بەوە پێناسەکرد کە شەش یان زیاتر لە خواردنەوە دەخۆنەوە لە یەک دانیشتندا ھەفتانە بێت یان مانگانە.[١٩]

پێناسەکانی سەرەوە کەم و کورتن لەوەی باس لە ماوەی خواردنەوەکە و بارستایی کەسەکە ناکات. بەم شێوەیە کەسەکە بە زۆر خۆرەوە ھەژمار دەکرێت تەنانەت کە ھەرگیز ژەھراوی نەبووە. بەڵام دەستەواژەکە سەرکەوتوو بوو لەوەی سەرنجی خەڵک بەلای کێشەی زۆر خواردنەوە ڕاکێشێت.[ژێدەر پێویستە]

پێناسەی دیکەی کەمتر باو ھەیە کە پشت بە چڕی کحولی خوێن دەبەستێت. بۆ نموونە، دەزگای نەتەوەیی بۆ خراپ بەکارھێنانی کحول و ئالوودەبوون پێناسەی «زۆر خواردنەوە» بە شێوازێکی خواردنەوە کە خەستی کحول لە خوێنی کەسێکدا دەکات بە ٠٫٠٠٨ گرام لە سەدا یاخود زیاتر دەکات.[٢٠] ژمارەکان ھەرچەنێک بن، بە شێوەیەکی باو واتە خواردنەوەی زۆر یان بەکارھێنانی خێرای کحول لە ماوەیەکی کورتدا بە مەبەستی ژەھراویبوون، چونکە خواردنەوەی چوار یان پێنج خواردنەوە لە ماوەی ڕۆژێکدا لەگەڵ ژەمەکاندا ھەمان ڕێژەی کاریگەریی نییە کە بە چەند کاتژمێرێک و گەدەی بەتاڵ خورابێتەوە.[٢١]

کاریگەرییە تەندروستییەکان[دەستکاری]

ژەھراویبوونی خێرا، وەک زۆر خواردنەوە یان خوگرتن بە کحولەوە، بە مەترسی گەورە بۆ خۆکوشتن ناسراون.[٢٢] ھەروەھا زۆر خواردنەوە ھوکاری زیادبوونی مەترسی سێکسی پلان بۆ نەکراو و نە پارێزراو، دووگیانی پلان بۆ نەکراو، و زۆر بوونی مەترسی توشبوون بە ئێچ ئای ڤی. ١٠٪ ی ژنان و ١٩٪ ی پیاوان دەڵێن بەھۆی کحولەوە ھێرشیان کراوەتە سەر. ئەو پیاوانەی کە زیاتر لە ٣٥ یەکە لە کحول لە ھەفتەیەکدا دەخۆنەوە دەڵێن کە بەھۆی کحولەوە ئازار دراون، ١٥٪ ئازاری کەسی دیکەیان داوە بەھۆی خواردنەوەکەیان. نزیکەی ١٦٪ ی زۆر خۆرەوەکان دەڵێن بۆ ھۆکاری سێکسی سودیان لێ وەرگیراوە، و ٨٪ دەڵێن کە بەھۆی کحولەوە سودیان لە کەسانی دیکە وەرگرتووە بۆ ھۆکاری سێکسی لە ماوەی ساڵێکدا. زۆر خۆرەوەکان ھۆکاری نزیکەی ١٨٣٬٠٠٠ لە دەستدریژی و ھیرشە سێکسییەکان، ١٩٧٫٠٠٠ لە دزییەکان، ٦٦١٬٠٠٠ ھێرشە توندەکان، و ١٫٧ ملیۆن ھێرشە ئاسایییەکان لە ھەموو ساڵێکدا.[٢٣] زۆر خواردنەوە ھۆکاری ڕێژەی زۆری جیابوونەوە، توندووتیژی نێوان ژن و مێرد، و خراپی لە کارکردندایە. زۆر خواردنەوە دەبێتە ھۆکاری کاریگەری خراپ لەسەر جەستە وەک کاریگەری لەسەر جێگیری خوێن و گۆڕانکارییە کاتییەکانی، لێدانی دڵ، کێشەی بۆڕییەکانی خوێن ی دڵ، پەستانی خوێن، فەرمانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، ھۆرمۆنەکانی مێینە و ھەروەھا کاریگەری لەسەر کۆرپەلە. لە توێژینەوەکان لەسەر ئاژەڵان ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر زیان گەیاندن بە مێشک.[٢٤] زۆر خواردنەوە ھۆکارە بۆ ئازاری خوارەوەی سک لە ژناندا.[٢٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Renaud, SC. (2001). "Diet and stroke". J Nutr Health Aging. 5 (3): 167–72. PMID 11458287.
  2. ^ Mathurin, P.; Deltenre, P. (May 2009). "Effect of binge drinking on the liver: an alarming public health issue?". Gut. 58 (5): 613–7. doi:10.1136/gut.2007.145573. PMID 19174416. S2CID 43370272.
  3. ^ Standridge, JB.; Zylstra, RG.; Adams, SM. (Jul 2004). "Alcohol consumption: an overview of benefits and risks". South Med J. 97 (7): 664–72. doi:10.1097/00007611-200407000-00012. PMID 15301124. S2CID 26801239.
  4. ^ Kuntsche, E.; Rehm, J.; Gmel, G. (Jul 2004). "Characteristics of binge drinkers in Europe". Soc Sci Med. 59 (1): 113–27. doi:10.1016/j.socscimed.2003.10.009. PMID 15087148.
  5. ^ Clark, DB.; Bukstein, O.; Cornelius, J. (2002). "Alcohol use disorders in adolescents: epidemiology, diagnosis, psychosocial interventions, and pharmacological treatment". Paediatr Drugs. 4 (8): 493–502. doi:10.2165/00128072-200204080-00002. PMID 12126453. S2CID 30900197.
  6. ^ Floyd, RL.; O'Connor, MJ.; Sokol, RJ.; Bertrand, J.; Cordero, JF. (Nov 2005). "Recognition and prevention of fetal alcohol syndrome". Obstet Gynecol. 106 (5 Pt 1): 1059–64. CiteSeerX 10.1.1.537.7292. doi:10.1097/01.AOG.0000181822.91205.6f. PMID 16260526.
  7. ^ ئ ا Compare: Stolle, M.; Sack, PM.; Thomasius, R. (May 2009). "Binge drinking in childhood and adolescence: epidemiology, consequences, and interventions". Dtsch Arztebl Int. 106 (19): 323–8. doi:10.3238/arztebl.2009.0323. PMC 2689602. PMID 19547732. Excessive episodic consumption of alcohol is usually referred to these days as 'binge drinking.'
  8. ^ Ward RJ, Lallemand F, de Witte P (2009). "Biochemical and neurotransmitter changes implicated in alcohol-induced brain damage in chronic or 'binge drinking' alcohol abuse". Alcohol Alcohol. 44 (2): 128–35. CiteSeerX 10.1.1.695.779. doi:10.1093/alcalc/agn100. PMID 19155229.
  9. ^ Michelle Trudeau (January 25, 2010). "Teen Drinking May Cause Irreversible Brain Damage". USA: National Public Radio. Archived from the original on October 20, 2017.
  10. ^ Crews FT, Boettiger CA (September 2009). "Impulsivity, frontal lobes and risk for addiction". Pharmacol. Biochem. Behav. 93 (3): 237–47. doi:10.1016/j.pbb.2009.04.018. PMC 2730661. PMID 19410598.
  11. ^ Heingartner, Douglas (2020-09-25). "New study shows that binge drinking – even once – can do serious harm to your brain". PsychNewsDaily. Retrieved 2021-02-17.
  12. ^ Foxcroft, David R.; Moreira, Maria Teresa; Almeida Santimano, Nerissa M. L.; Smith, Lesley A. (2015-12-29). "Social norms information for alcohol misuse in university and college students". The Cochrane Database of Systematic Reviews (12): CD006748. doi:10.1002/14651858.CD006748.pub4. hdl:10284/8115. ISSN 1469-493X. PMID 26711838.
  13. ^ "College Alcohol Study". Hsph.harvard.edu. 2004-06-25. Archived from the original on 2010-02-27. Retrieved 2010-03-15.
  14. ^ Fact Sheets – Binge Drinking Archived 2013-05-12 لە وەیبەک مەشین. CDC.gov, last updated October 16, 2015; URL accessed 17 Mar 2017
  15. ^ Dejong W (December 2001). "Finding common ground for effective campus-based prevention". Psychol Addict Behav. 15 (4): 292–6. doi:10.1037/0893-164x.15.4.292. PMID 11767259.
  16. ^ Stephens, DN.; Duka, T. (Oct 2008). "Review. Cognitive and emotional consequences of binge drinking: role of amygdala and prefrontal cortex". Philos Trans R Soc Lond B Biol Sci. 363 (1507): 3169–79. doi:10.1098/rstb.2008.0097. PMC 2607328. PMID 18640918.
  17. ^ van Gemert, Caroline (2011). "The Australian national binge drinking campaign: campaign recognition among young people at a music festival who report risky drinking". BMC Public Health. 11: 482. doi:10.1186/1471-2458-11-482. PMC 3148999. PMID 21689457.
  18. ^ Kubacki, Krzysztof (2011). "College binge drinking: a new approach". Journal of Consumer Marketing. 28 (3): 225–233. doi:10.1108/07363761111127644.
  19. ^ Charles, Janice; Valenti, Lisa; Miller, Greame (August 2011). "Binge Drinking" (PDF). Focus. 40 (8): 569. PMID 21814649. Archived from the original (PDF) on 2019-12-05. Retrieved 2019-12-05.
  20. ^ "Alcohol & Public Health: Fact Sheets – Binge Drinking". Centers for Disease Control and Prevention. 7 November 2012. Archived from the original on 12 May 2013. Retrieved 7 June 2013.
  21. ^ "Binge drinking". British Medical Association. March 2005. Archived from the original on 3 April 2005. Retrieved 7 June 2013. Archived ٣ی نیسانی ٢٠٠٥, لە وەیبەک مەشین.
  22. ^ O'Connell, H; Lawlor, BA (October–December 2005). "Recent alcohol intake and suicidality--a neuropsychological perspective" (PDF). Irish Journal of Medical Science. 174 (4): 51–4. doi:10.1007/BF03168983. PMID 16445162. S2CID 11707884.
  23. ^ Dasgupta, Amitava (2011). The Science of Drinking: How Alcohol Affects Your Body and Mind. Rowman & Littlefield Publishers.
  24. ^ Gill, Jan S (March–April 2002). "Reported levels of alcohol consumption and binge drinking within the UK undergraduate student population over the last 25 years". Alcohol and Alcoholism. 37 (2): 109–20. doi:10.1093/alcalc/37.2.109. PMID 11912065.
  25. ^ Dooldeniya, MD; Khafagy, R; Mashaly, H; Browning, AJ; Sundaram, SK; Biyani, CS (Nov 2007). "Lower abdominal pain in women after binge drinking". British Medical Journal (Clinical Research Ed.). 335 (7627): 992–3. doi:10.1136/bmj.39247.454005.BE. PMC 2072017. PMID 17991983.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]