دەزگای ھەواڵی ژن
| دامەزراوی | ٨ی ئازاری ٢٠١٢ |
|---|---|
| زمان | کوردی، تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، ئەڵمانی، ئیسپانی، ڕووسی و فارسی |
| بنکەی سەرەکی | ئامەد، باکووری کوردستان |
| ماڵپەڕی فەمی | http://jinhaber1.com/so |
دەزگای ھەواڵی ژن یان ژنھا (بە تورکی: Jin Haber Ajansı - JINHA، بە ئینگلیزی: Jin News Agency) ھەواڵنێرییەکی تایبەت بە ژنان بوو کە ناوەندی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بوو. ئەم ھەواڵنێرییە لە ٨ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ی زایینی دامەزرابوو و یەکەمین ھەواڵنێریەک لە تورکیادا بوو کە نووسەران و کارمەندەکانی بەتەواوی ژن بوون.[١] دەزگای ھەواڵی ژن لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەپێی یاسای ژمارەی ٦٧٦ی تورکیا داخراو.[٢] ناوی دەزگاکە ژنھا لە وشەی کوردیی ژن وەرگیراوەتەوە و ژنانی کوردی باکوور ڕۆڵی ھەرە کاریگەریان لە دامەزرانی ھەبوو.[١][٢]
ئامانجی ژنھا ئەوە بوو کە زمانی پیاوانە و نێرینەی میدیایی فەرمی بشکێنێت و زۆرتر ھەواڵەکانی ژنان لە پێنووسی ھەواڵنێرانی ژن کۆ و بڵاو بکاتەوە.[١] لە پێناوی داشکاندنی تێگەیشتنی نێرینە، ناوی دووەمییان سڕاندبوو و بۆ نووسەران تەنیا ناوی بچۆکیان بەکاردەھێناو.[٣]
ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن چالاکییەکانی ئەم ھەواڵنێرییە بەردەوام دەکات کە لە ڕۆژی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکی کردووە.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 بیانێت: یەکەمین دەزگای ھەواڵی ژنان: ژنھا (بە تورکی)، نووسراو لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «بیا نێت ١» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 بیبیسی: نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی میدیا لەگەڵ ئەم یاسایە چی دەکەن؟ (بە تورکی)، نووسینی خەدیجە کامەر، نووسراو لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ↑ ئەڤرەنسەل: ئاژانسی ژنھا ھاوکاری لەگەڵ کارمەندێکی پیاو ئەزموون دەکات (بە تورکی)، نووسینی فاتیح پۆلات، نووسراو لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ↑ ئەڤرەنسەل: بە نوژنھا دەستپێدەکەین، نووسراو لە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ ئەرشیڤکراو لە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.