چێڕنۆبڵ (کورتەزنجیرە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چێڕنۆبڵ
پۆستەری فەرمی کورتە زنجیرەکە
چەشندرامای مێژوویی
دانەرکڕەیگ مازین
نووسەرکڕەیگ مازین
دەرھێنەریۆھان ڕێنک
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)ھیلدەر گونادۆتیر
وڵاتی بەرھەمھێنەر
  • شانشینی یەکگرتوو
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی ئەڵقەکان٥ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • کڕەیگ مازن
  • کاڕۆلین ستراوس
  • جەین فێزەرستۆن
  • یۆھان ڕێنک
  • کریس فڕای
بەرھەمھێنەر(ان)سان وۆڵێنبێرگ
مۆنتاژ
  • جینکس گۆدفرێی
  • سایمن سمیت
شوێنەکانی تۆمارکردن
  • لیتوانیا
  • ئوکراینا
وێنەگرجەیکن ئیکر
کامێراتاک کامێرا
ماوەی پەخش٦٠–٧٢ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • سیستەر پیکچەرز
  • مایتی مینت
  • وۆرلد گەیمز
پەخش
تۆڕ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٦ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-06) – ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (2019-06-03)

چێرنۆبڵ (بە ئینگلیزی: Chernobyl) چکۆلە زنجیرەیەکی مێژوویی، ژیاننامەیی و درامیە لە نووسینی کڕەیگ مازن و دەرھێنانی یۆھان ڕێنک بۆ تۆڕی ئێچ بئ ئۆ و سکای ئەتلانتیک. چیڕۆکەکە باسی کارەساتی ئەتۆمی چێڕنۆبڵ دەکات لە نیسانی ١٩٨٦ و ھەوڵەکانی لایەنەکان بۆ دامرکاندنەوەی ڕووداوەکە. زنجیرەکە، و خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە لەنێویاندا جارێد ھاریس، ستێلان سکاڕسگارد و ئێمیلی واتسن.

زنجیرەکە بە پێنچ ئەڵقە پەخشکرا، و لە ٦ی ئازار لە ئەمریکا، ٧ی ئازار لە بەڕیتانیا دەستیان بە پەخشکرا. چێرنۆبڵ پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، لە ٧١ەمین مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی توانی ١٩ پاڵاوتن دەستەبەر بکات لەنێویاندا باشترین کورتە زنجیرە، و خەڵاتی باشترینەکانی نواندن بۆ ھاریس، سکاڕسگارد و واتسن.

چیڕۆک[دەستکاری]

چێڕنۆبڵ ھەڵدەستێ بە گێڕانەوەی چیڕۆکی کارەساتە ئەتۆمیەکەی چێرنۆبڵی ١٩٨٦ کەوا لە بەشی ئوکراینای یەکێتی سۆڤیەت و بەدیاریکراوی لە پریپیات ڕوویدا، و باسی چیڕۆک ئەوانە دەکات کە بوونە ھۆی ڕووداوەکە و ئەوانەشی کە کاردانەوەیان بۆ ھەبوو.[١] زنجیرەکە بەوە دەنگی دایەوە کە زۆر وردەکاری شاراوەی خستەڕوو، وەک ئازایەتی ئاگرکوژێنەوەکان و خۆبەخشەکان، و ھەروەھا کرێکارانی کانگە کە توانیان تونێلێک لەژێر کارتیاکەری ژمارە ٤ ھەڵکەنن بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی زیاتر.

زنجیرەکە بەزۆری لەڕێگای قسە و گوتەکانی دانیشتووانی پریپاتەوە گێڕدراوەتەوە و ھەروەھا ڕۆمانێکی بێلاروسی بەناوی «دەنگەکان لە چێرنۆبڵەوە» لە نووسینی سڤێتلانا ئەلێکسیڤیچ.

کاست[دەستکاری]

سەرەکیەکان[دەستکاری]

  • جارێد ھاریس لەڕۆڵی ڤالێری لێگاسۆڤ، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای کورچەتۆڤ کە بانگھێشت دەکرا بۆ یاریدەدەری لە پاککردنەوەی پاشماوەی کارەساتەکە.
  • ستێلان سکاڕسگارد لەڕۆڵی بۆریس شربینا، جێگری بەڕێوبەری ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی سۆڤیەت.
  • ئێمیلی واتسن لەڕۆڵی ئولانا خۆمیوک، زانایەکی ئەتۆمی. جۆمیوک یەکێکە لە کەسایەتیە درووستکراوەکانی زنجیرەکە، واتسن خۆی گوتی کەسایەتیەکەی ڕەنگدانەوەی ھەوڵی تەواوی ئەو کۆمەڵە زانایانە بوو کە دوای کارەستاکە خۆیان خستە مەترسیەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
  • پۆڵ ڕیتەر لەڕۆڵی ئەناتۆلی دیاتلۆڤ، بەرپرسی ئەندازیاری ناوچەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ کەوا یەکێک بوو لە ھۆکارە سەرەکیەکانی کارەساتەکە.
  • جێسی بەکڵی لەڕۆڵی لیودمیلا ئیگنەتێنکۆ، ھاوسەری ڤاسیلی ئیگنەتێنکۆی ئاگرکوژێنەوە.
  • ئادام ناگایتس لەڕۆڵی ڤاسیلی ئیگنەتێنکۆ، یەکێک لە ئاگرکوژێنەوە سەرەتاکانی کارەستاکە.
  • کۆن ئۆنیڵ لەڕۆڵی ڤیکتۆر بریوکانۆڤ، بەڕێوبەری چێرنۆبڵ.
  • ئەدریان ڕۆلینس لەڕۆڵی نیکۆلای فۆرمین، بەرپرسی ئەندازیاریانی چێرنۆبل.
  • سام تراوتن لەڕۆڵی ئەلێکساندەر ئەکیمۆڤ، سەرپەرشتیاری کارمەندە خەفەرەکانی چێرنۆبڵ.
  • ڕۆبێرت ئێمی لەڕۆڵی لیۆنید تۆپتونۆڤ، ئەندازیارێکی چێرنۆبڵ.
  • دەیڤد دێنیک لەڕۆڵی میکایل گۆربەچۆڤ، سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت.
  • ماڕک لێویس لەڕۆۆڵی ڤلادمیر پیکالۆڤ، سەرپەرشتیاری چەکە کیمیاویەکانی چێرنۆبڵ.
  • ئالان ویلیەمس لەڕۆڵی چارکۆڤ، سەرپەرشتیاری دەزگای ھەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت ناسراو بە کەی جی بی.
  • ئەلێکس فێرنس لەڕۆڵی ئەندرێی گلوکۆڤ، سەرپەرشتیاری کرێکارانی کانگەکە.
  • ڕالف ئنیسن لەڕۆڵی نیکۆلای تاراکانۆڤ، سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی چێرنۆبل لە بونەوەرەکان.
  • باڕی کیۆھان لەڕۆڵی پاڤێل گریمۆڤ، سەربازی یەکەی پاککردنەوە.
  • فارس فارس لەڕۆڵی باکۆ، سەربازێکی جۆرجی دێرینی جەنگی سۆڤیەت-ئەفغان کەوا یاریدەدەری پاڤل دەکات لە پاککردنەوە.
  • ناتاشا ڕادسکی لەڕۆڵی خوێنەرەوەی ھەواڵەکان.
  • جەی سیمپسن لەڕۆڵی ڤالێری پێرێڤۆزچنکۆ، سەرپەرشتیاری بەشی کارتیاکەرەکە.
  • مایکڵ کۆڵگن لەڕۆڵی میکایل شادۆڤ، وەزیری سامانە سروشتیەکانی سۆڤیەت.
  • جەیمس کۆسمۆ لەڕۆڵی کرێکارێکی کانگە.
  • ھیڵتن مکڕەی لەڕۆڵی دادوەری دادگاییاکەی دیاتلۆڤ، فۆمین و بوڕکانۆڤ.

ئەڵقەکان[دەستکاری]


ژ.ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنOriginal air date (EDT)[ئ] بﻴﻨﻪران
(ملیۆن)
١«١:٢٣:٤٥»یۆھان ڕێنککڕەیگ مازن٦ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-06)0.756 (ئەمریکا)[٢]
0.861 (بەڕیتانیا)[٣]
لە دووەم ساڵیادی کارەساتی چێرنۆبل، ڤالێری لێگاسۆڤ، یەکێک لە ئەندامەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ھەڵدەستێ بۆ تۆمارکردنی کاستێکێکی دەنگی کە تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سۆڤیەت دەگرێ و دەربارەی ئەناتۆلی دیاتلۆڤ و ھەموو بەرپرسانی کارەساتەکە قسە دەکات و دواتر خۆی لە سێدارە دەدات. چیڕۆکە دواتر دەگەڕێتەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، خێزانی ئیگنەتێنکۆ نیشان دەدات کەوا لە دوورەوە تەقینەوەی کارتیاکەری ژمارەی چواری چێرنۆبڵ دەبنین. لە ژووری کۆنتڕۆڵی کارتیاکەری ژمارە ٤، دیاتلۆڤ دژی کارمەندانی دەوەستێتەوە کە دەڵێن ناوکی کارتیاکەرەکە تەقیوەتەوە. دواتر فەرمان بە کارمەندەکانی دەکات کە ھەوڵی گێڕانەوەی ساردی بدەن بۆ کارتیاکەرەکە و دەسکیت کۆنترۆڵەکان بێننە خوارەوە، و کارمەندەکانی جێدێڵێت. دوای ئەوەی ئاگرکوژێنەوەکان دەگەن، کە لەنێویاندا ڤاسیلی ئیگنەتێنکۆ بەدی دەکرێ، گشتیان کاریگەر دەبن بە تیشکی ئەتۆمیەکە و تووشی سەندرۆمی تیشکدانەوەی تیژ (ADS) دەبن بەبێ ئاگاداری خۆیان. سەرپەرشتیاری چێرنۆبل بڕوکانۆڤ، و سەرپەڕستیاری ئەندازەیی فۆمین لای خۆیان وایدادەنێن کەوا تەقینەوەی ھایدرۆجینی بۆتە ھۆی ڕژان و بڵاوبوونەوەی ئاوی تانکیە ئەتۆمیەکان، و کۆمیتەی شارۆچکەی پریپیات بڕیاردەدەن ڕێگری لە چۆڵکردنی شارەکە بگرم سەرەڕای ئەوەی کە دەزانن مەترسی لەسەر گیانی دانیشتووانی درووستبووە. ئەندازیاری بەشە کرداریەکان سیتنیکۆب ڕایدەگەینێ کەوا پارچەی گرافیتی لەسەر زەوی بە شکاوی بینیوە، بەڵام ھاوپیشەکانی ئەمە بە توندی ڕەتدەکەنەوە. دواتر خودی دیاتلۆڤ توشی سەندرۆمە کوشندەکە دەبێت و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە. ھەریەک لە بورکانۆڤ و فۆمین زۆر لە سیتنیکۆڤ دەکەن کە بچێتە سەربانی کارتیاکەرەکە و بەچاوەکانی خۆی پشکنین بۆ ڕووداوەکە بکات، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی سیتنیکۆڤ بەشێوەیەکی کوشندە کاریگەر بێت بە تیشکە ئەتۆمیەکە. لەکۆتایی ئەڵقەکەدا، لێگاسۆڤ پەیوەندیەکی پێدەگات کە داوای لێدەکرێت بچێتە چێرنۆبڵ تاکو وەک ڕاوێژکاری تەکنیکی لە کۆمیتەی لێکۆڵینەوەدا بەشداربێت.
٢«تکایە ھێمن بنەوە»یۆھان ڕێنککڕەیگ مازن١٣ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-13)1.004 (ئەمریکا)[٤]
0.891 (بەڕیتانیا)[٣]
حەوت کاتژمێر دوای تەقینەوەکە ئولانا خۆمیوک درک بە بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی تیشکدانەوە دەکات لە مینسک. کاتێ خۆمیوک ھەواڵەکە بە بەرپرسانی ناوخۆیی دەگەینێت و ئەوانیش ڕەتیدەکەنەوە، ڕاستەوخۆ بەرەو چێڕنۆبڵ بەڕێدەکەوێ بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان بەچاوی خۆی. لیودمیلا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڤاسیلی مێردی بەڵام کە دەچێتە نەخۆشخانەی پریپات بۆی دەردەکەوێ کە مێڕدەکەی گواستراوەتە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی مۆسکۆ. لە مۆسکۆ لێگاسۆڤ و لێژنەی لێکۆڵنیەوە لەگەڵ سەرۆک میخائیل گۆرباچۆڤدا کۆدەبنەوە. لێگاسۆڤ پێیوایە کارەساتەکەی چێڕنۆبڵ زۆر لەوە مەترسیدارترە کە ھەواڵیان پێدراوە، بەڵام بۆریس شێربینا گوماناویە. لێگاسۆڤ و شێربینا بە ھەلیکۆپتەرێک دەفڕن و سەیری تەقینەوەکە دەکەن، کاتێ لێگاسۆڤ گرافایت دەبینێت و ھەروەھا درک بە تیشکدانەوەی ئایۆنی دەکات، بۆی دەردەکەوێ کە ناوکی کارتیاکەرەکە تەقیوەتەوە. شێربینا دەچێتە لای فۆمین و بڕوکانۆڤ کەوا ھەوڵی خۆدزینەوە و تۆمەتبارکردنی لێگاسۆڤبە پێدانی زانیاری ھەڵە دەدەن، بەڵام جەنەڕاڵ پیکالۆڤ لەڕێگای ئامێری دۆسیمەترەکەیەوە دەیسەلمێنێ کە لێگاسۆڤ ڕاستی گوتووە. لێگاسۆڤ داوا لە سوپا دەکات کەوا ئاگرەکە بە ھەریەک لە خۆڵ و بۆرۆن دامرکێننەوە، بەڵام ھۆشداریان دەداتێ کە مەترسیەکی گەورەشی لەگەڵە. لەگەڵ بڵاووبنەوەی ھەواڵی تەقینەوەکە، دواجار دانیشتووانی پریپات دەگوازرێنەوە. لەلایەکی دیکەوە، خۆمیوک دەگاتە چێرنۆبڵ و بە لێگاسۆڤ و شێربینا دەڵێت کەوا تەقینەوەیەکی تر بەشێوەی ھەڵم ڕوودەدا ئەگەر بێتوو ئەو ناوکەی تەقیوەتەوە بتوێتەوە و بگات بەو ئاوەی کە لەژێرزەمینەکەدا ڕژاوە. ھەریەک لە ئەنانێکۆ، بێزپالۆب و بارانۆڤ وەک خۆبەخش بەرەو بەتاڵکردنەوەی ئاوی ژێرزەمینەکە دەچن بەڵام کە دەگەنە ئەوێ ھیچ ڕووناکیەکیان نامێنێ.
٣«ئەی زەوی، بە فراوانی ببەوە»یۆھان ڕێنککڕەیگ مازن٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-20)1.063 (ئەمریکا)[٥]
1.100 (بەڕیتانیا)[٣]
دوای ھەوڵێکی زۆر ئاوی ژێرزەمی باڵەخانەکە بەتاڵ دەکرێ، بەڵام مەترسی ھەیە ئەمجارە ناوکە تەقیوەکەی کارتیاکەرەکە بگاتە ئاوی ژێرزەوی و ژەھراوی بکات. لێگاسۆڤ و شێربینا بە گۆربەچۆڤی ڕادەگەینن کەوا پێویستیان بە گەرمی گۆڕەڕێک دەبێت کە بتوانن لەژێرەوەی باڵەخانەی کارتیاکەرەکە جێگیری بکەن نەوەک ناوکەکە بگاتە ئاوی ژێرزەوی. بۆ ئەم مەبەستە، وەزیری سامانی سروشتیەکانی سۆڤیەت دەچێتە لای کرێکارانی کانگە و داوایان لێدەکات خۆبەخشانە یارمەتیان بدەن لە درووستکردنی تونێلێک کە درێژبێتەوە ژێر باڵەخانەکە تاکو لەوێش گەرمی گۆڕەرەکە جێگیر بکەن. شێربینا بە لێگاسۆڤی ڕادەگەینێت کەوا ئەوان لەلایەن دەزگای پاراستنی سۆڤیەت (KGB)یەوە چاودێری توندیان لەسەرە. لێگاسۆڤ خومیوک دەنێرێتە نەخۆشخانە تایبەتیەکەی مۆسکۆ. لەوێ دیاتلۆڤ ڕەتیدەکاتەوە زانیاری پێبدات، بەڵام ھەریەک لە ئەکیمۆڤ و تۆپتونۆڤ کە لە لێواری مەرگن، پێیدەڵێن تەقینەوەکە ئەوکاتە ڕوویدا کەوا دیاتلۆڤ فەرمانی داگرتنی دوگمەی کوژاندنەوەی ئیمێرجێنسی پێکردن کە دەبوایە ئەم دوگمەیە تەقینەوەکە بوەستێنێ نەک ڕێخۆشکەر بێت بۆی. لە ھەمان نەخۆشانەدا، لیودمیلا بە پێدانی بەرتیل و درۆکردن دەربارەی باری دووگیانی خۆی، خۆی دەگەینێتە ھاوسەرەکەی ڤاسیلی و بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە. کاتێ خۆمیوک لیودمیلا دەبینێ کە دەستی داوەتە ڤاسیلی، ڕاستەوخۆ ھەڕەشە لە کارمەندانی نەخۆشخانە دەکات و پێیاندەڵێت کە ئەم حاڵەتە دەگەینێتە کۆمیتەی لێکۆڵینەوە، بەڵام دوو کارمەندی دەزگای پاراستن دەستگیری دەکەن، تا دواتر لێگاسۆڤ ئازادی دەکاتەوە. شێربینا و لێگاسۆڤ داوا لە کۆمیتەی لێکۆڵینەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر کارمەند ئامادەبکەن بۆ ڕووبەروونەوەی تەقینەوەکە. ئەڵقەکە بەوە کۆتایی دێت، کە لیودمیلا و دەیان خێزانی تر لە گۆڕستانێک سەیری ڤاسیلی و قوربانیانی کارەساتەکە دەکەن کە دەخرێنە نێو چاڵێکەوە و کۆنکریتیان بەسەردا دەڕژێندرێت.
٤«بەختەوەری تەواوی مرۆڤایەتی»یۆھان ڕێنککڕەیگ مازن٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-27)1.193 (US)[٦]
1.311 (UK)[٣]
دانیشتووانی نزیک شارۆچکەی پریپات و کارەساتەکە خانووەکانیان پێ چۆڵدەکرێت، لەنێویاندا ئافرەتێکی بەتەمەن ڕەتیدەکاتەوە لەدۆشینی چێڵەکەی بوەستێ تاکو سەربازێک گولەیەک بە چێڵەکەیەوە دەنێت. لەولایەوە، سەربازێکی تازەپێگەتشتوو بەناوی پاڤێڵ لەپاڵ سەربازێکی لێھاتووی شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان بەناوی باچۆدا دەنێردرێ تاکو کاریگەر بە ئەتۆمیەکان لە گشت ئاژەڵێک پاک بکەنەوە نەوەک ئەم ئاژەڵانە کاریگەریە ئەتۆمیەکان بگوازنەوە ناوچەی تر. پاڤێل زۆر لەخۆی دەکات بۆ ئەوەی کارەکە ئەنجامبدات و ھەندێ سەگ دەکوژێت، بەڵام لەکۆتاییدا کە دەگاتە کۆمەڵە بێچووە سەگێک ناتوانێ بەردەوامبێت و بانگی باچۆ دەکات تاکو بیانکوژێت. لێگاسۆڤ و شێربینا ئامێرێکی ڕۆبۆتیان لە ئەڵمانیای ڕۆژاواوە بەدەست دەگات، کەوا وەک ھاوکاریەک بۆ سۆڤیەت ناردوویانە، تاکو سەربانی باڵەخانەی چێرنۆبڵیان لە گرافایت بۆ پاکبکاتەوە، بەڵام ڕۆبۆتەکە بەرگەی تیشکدانەوەی کارتیاکەرەکە ناگرێ چونکە سۆڤیەتیەکان زانیاری ھەڵەیان بە ئەڵمانیا دابوو لەبارەی ڕێژەی تیشکدانەوەکە بە بیانووی ئەوەی کە پێدانی ڕێژە درووستەکە بۆ وڵاتانی ئەوڕوپای دەردەخات کارەساتەکە یەکجار گەورەیە. ھەربۆیەش سەرپەرشتیاری کارمەندەکانی پاککردنەوە بەناوی نیکۆلای تاراکۆنۆڤ کۆمەڵێک پیاوی خۆی دەنێرێت تاکو بە ٩٠ چرکە کارەکە بکەن و بگەڕێنەوە، بەڵام لەگەڵ ھاتنەوەیان یەکێک لە سەربازەکان پێڵاوەکەی دەدڕێ و کاریگەردەبێت بە تیشکدانەوەکە. خۆمیوک دەگاتە مۆسکۆ بۆ گەڕان بەدوای فایلە ئەرشیفەکان و دواتر سەردانی دیاتلۆڤ دەکات کەوا پێی ڕادەگەینێت حکومەت دەیەوێ بابەتەکە زوو دابخات و گرینگی بە ڕاستیەکان نادات بۆ پاراستنی سەروەری سۆڤیەت. دواتر لێگاسۆڤ، شێربینا و خۆمیوک لەشونێکی دوور لە چاودێری پاراستن کۆدەبنەوە و تاوتوێی ئەوە دەکەن کە دەبێت شایەتی بدەن لە دادگاییکردنی دیاتلۆڤ، فۆمین و بورکانۆڤ و بەدەر لەمەش لێگاسۆڤ دەبێ بچێت لە ڤیەننا و لەبەردەم ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەربارەی کارەساتەکە قسەبکات بەبێ درکاندنی ھیچ ڕاستیەک بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا. خۆمیوک پێیاندەڵێت کەوا دەزگای پاراستن (KGB) پێشتر کارەساتێکی ھاوشێوەی شاردۆتەوە کە لە ساڵی ١٩٧٥ لە لێنینگراد ڕوویداوە و باسی ئەوەیان بۆ دەکات کە لیودمیلای ھاوسەری ڤاسیلی، منداڵێکی بوو کەوا بەھۆی کاریگەربوونی بە تیشکدانەوەوە مرد. خۆمیوک داوا لە لێگاسۆڤ دەکات کە ڕاستیەکان بە ئاژانستی نێونەتەوەیی ئەتۆمی بڵێت، بەڵام شێربینا پێیوایە ئەم کارە مەترسیدارە.
٥«یادگاری بێکۆتا»یۆھان ڕێنککڕەیگ مازن٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (2019-06-03)1.089 (ئەمریکا)[٧]
2.112 (بەڕیتانیا)[٣]
لێگاسۆڤ دەچێتە ڤیەننا و زانیاری درۆیینە بە ئاژانی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ قسەکردن لە دادگاییکردنی دیاتلۆڤ، فۆمین و بوڕکانۆڤ. سەرەتا شێربینا لەدادگاییەکەدا قسە دەکات و بنەماکانی کارکردنی وزەی ئەتۆمی شی دەکاتەوە. خۆمیوک و لێگاسۆڤ دەربارەی ھۆکارەکانی کارەستاکە دەدوێن لەسەر بنەمای قسەی کارمەندانی ژووری کۆنتڕۆڵی چێرنۆبل. بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت کە دیاتلۆڤ دەیویست تاقیکردنەوەی سەلامەتی پشتگوێ بخات و ڕاستەوخۆ ئامێرەکان بەگەڕ بخات. دواتر کە ئەکیمۆڤ دوگمەی کوژاندنەوەی ئیمێرجێنسی بەکاردێنێت ئامێرەکان لەجیاتی کوژانەوەیان تەقانەوە، بەھۆی کەم و کورتی لە درووستکردنی ئامێرەکان لەلایەن سۆڤیەتەوە کە ئەمەش ئامادەبووانی توڕە دەکات. لێگاسۆڤ بەوە ناوەستێت و باسی ئەوە دەکات کە حکومەت کارەساتێکی ھاوشێوەی لە لێنینگراد شاردبوویەوە و دان بەوە دادەنێت کە لەسەر داواکاری حکومەت لە وتارەکەی لەبەردەم ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی درۆی کردووە. لێگاسۆڤ ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای پاراستنی سۆڤیەتەوە دەستەبەر دەکرێت. سەرۆکی دەزگاکە لەگەڵ لێگاسۆڤ دادەنیشێت و پێی ڕادەگەینێت کەوا شایەتیدانەکەی بە کەس نیشان نادرێت. ھەروەھا بۆی نییە لەگەڵ کەس دەربارەی چێرنۆبڵ بدوێ و ھیچ ڕێزلێنانێکی بۆ ساز ناکرێت بەھۆی وەستانەوەی دژی سۆڤیەت. کۆتایی زنجیرەکە بەنیشاندانی کەسایەتیە ڕاستیەکان و چارەنووسیان دێت.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

نووسین و بەرھەمھێنان[دەستکاری]

نووسەر کڕەیگ مازین لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە توێژینەوە کرد لەبارەی کارەساتەکەوە، لەڕێگای خوێندنەوەی کتێب و ڕاپۆرتی دەزگاکانی پاراستنی سۆڤیەت و گوتەی گەواھیدەرانی ڕووداوەکە. بەدەر لەوە مازین لەگەڵ زانایانی ئەتۆمی دانیشتبوو و ھەروەھا قسەی لەگەڵ بەشێک لە ھاوڵاتیانی سۆڤیەت کردبوو تاکو بزانێ کلتووری وڵاتەکە چۆن بوو لە ١٩٨٦. مازین توانیبووی بگات بەو دۆکیومێنتانەشی کەوا قسەی دانیشتووانی شارۆچکەی پریپاتی تیادا تۆمارکرابوو بۆ ئەوەی چیرۆکەکە زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بکاتەوە. مازین گوتی «کاتێ چیڕۆکە کەسیەکان دەخوێنیتەوە کەوا لەوێ ئامادەببوون- ئەوانەی لەنزیک وێستگە ئەتۆمیەکە ژیابوون- ئەوانەی بۆ پاککردنەوەی زیانەکان چوبوونە چێڕنۆبڵ- لە ڕوانگەی ئەمانەوە دەچیە نێو حەقیقەتی چیڕۆکەکە».[٨]

مازین پاڵنەری سەرەکی بەرھەمھێنانی زنجیرەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە «جیھان بەدەست دۆزینەوەی ڕاستیەکانەوە دەناڵێنێ لە ئێستادا».[٩] پاڵنەرێکی تر ئەوەبوو کە مازین دەیزانی چێرنۆبڵ تەقیوەتەوە، بەڵام ھۆکارەکەی نەدەزانی. مازین دەڵێ «نەمدەزانی بۆچی، ئەمە ببووە بۆشاییەکی گەورە لە زانیاریەکانی ناو مێشکم».[١٠] مازین ئاماژەی بەوەش داوە کە چیڕۆکی چێرنۆبڵ دەربارەی مەترسی ھێزی ئەتۆمی نییە، بەڵکو لەبارەی مەترسی درۆکردن، پشتگوێخستن و شاردنەوەی ڕەخنە و ڕاستیەکانە.[١١]

وەک ئامادەکاریەک بۆ کورتە زنجیرەکە، مازین سەردانی ناوچەی چۆڵکراوی چێرنۆبڵی کرد.[١٢] مازین لە سەرەتای بەرھەمھێنانی زنجیرەکە بڕیاریدا کەوا ئاکتەرەکان بە شێوازەری ڕووسی و ئوکڕاینی نەدوێن، بەڵکو ئەکتەران بە سروشتی خۆیان بدوێن. مازین گوتی " بەکارھێنانی شێوەزاری ڕووسی زنجیرەکەی بەرەو کۆمێدیا دەبرد بەو پێیەی زۆربەی ئەکتەران ناتوانن تەواو بچنە ناو زمانەکە و بۆتە دیاردەیەکی کڵێشەیی.[١٣] ھەروەھا مازین ھیچ ئاکتەر و خانمە ئاکتەرێکی بەڕیتانی لە زنجیرەکەدا کاست نەکردبوو، چونکە پێیوابوو بینەران لە ڕووداوەکان دووردەخاتەوە.[١٤]

لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧، ئێچ بی ئۆ و سکای بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی زنجیرەکەیان ڕاگەیاند. ئەمە بووە یەکەمین بەرھەمی ھاوبەشی ھەردوو لایەنەکە. کورتە زنجیرە پێنچ ئەڵقەییەکە لەلایەن کڕەیگ مازینەوە نووسرایەوە و لەدەرھێنانی یۆھان ڕێنک بوو. مازین وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاریش لە زنجیرەکە بەشداربوو.[١٥] لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩، ڕاگەیانرا زنجیرەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ پەخش دەکرێت.[١٦] لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩، مازین گشت دیالۆگی زنجیرەکەی بەشێوەی پی دی ئێف خستە بەردەست (لینکە دەرەکیەکان ببینە لە خوارەوە).[١٧]

دوای پەخشکردنی ھەر ئەڵقەیەکیش، پۆدکاستێکی تایبەت ئامادەکرابوو بۆ تاوتوێکردنی ئەڵقەکە.[١٨] پۆدکاستەکە گفتوگۆی مازین و پیتەر ساگاڵی لەخۆکردبوو کەوا دەربارەی ڕاستیەتی زنجیرەکە دەدوان و باسی گۆڕانکاریەکانی زنجیرەکەیان دەکرد.[١٩]

ئەکتەران[دەستکاری]

لەگەڵ ڕاگەیاندنی زنجیرەکە، جارێد ھاریس وەک ئاکتەری سەرەکی ڕاگەیەنرا.[١٥] لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨، ستێلان سکارسگارد و ئێمیلی واتسنیش ھاتنە نێو کاستی فیلمەکە.[١٥] لە شوباتی ٢٠١٨دا، ھەریەک لە پۆڵ ڕیتەر، جێسی بەکڵی، ئەدریان ڕۆڵینسیش ھاتنە پاڵ کاستەکە.[٢٠]

وێنەگرتن[دەستکاری]

فابیۆنیسکسی شاری ڤیلینسی لیتوانیا کە وەک پریپات نیشاندەدرێت لە زنجیرەکە.

وێنەگرتنی فیلمەکە لە نیسانی ٢٠١٨ لە لیتوانیا دەستیپێکرد.[١٥] ناوچەی فابیۆنیسکسی شاری ڤیلینسی لیتوانیا وەک شاری پریپات بەکارھێنرابوو کەوا ھەر لەدوای نەمانی یەکێتی سۆڤیەتیشەوە کاریگەری سۆڤیەتی بەسەرەوە مابوو. دەرھێنەری زنجیرەکە یۆھان ڕێنک بێزاری خۆی لە بوونی پەنجەرەی مۆدێرن دەربڕی لەسەر باڵەخانەکان و پێیوابوو لە بەھای زنجیرەکە کەم دەکاتەوە. بە مەبەستی وێنەگرتنی باڵەخانەی کارەساتی چێرنۆبڵ، کاستی فیلمەکە بەرەو شاری ڤیساگیناس بەڕێکەوتن کە لەوێدا وێستگەی وزەی ناوکی ئگنالینا بەدی دەکرێت، و لەلایەن خەڵکی ناوچەکە نازناوی "خوشکی چێرنۆبڵ"ی پێدراوە بەھۆی لێکچوونی وێستگەکە بە وێستگەی وزەی ناوکی چێرنۆبڵەوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٨، بەرھەمھێنانی فیلمەکە گواسترایەوە ئوکراینا بۆ وێنەگرتنی ھەندێ دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە. بەگشتی زنجیرەکە بەماوەی ١٦ ھەفتە کاری وێنەگرتنی تەواوبوو.[٢١]

مۆسیقا[دەستکاری]

مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن ئاوازدانەری ئایسلەندی، ھیلدەر گۆنادتۆرەوە تۆمارکراوە. زۆربەی مۆسیقاکانی زنجیرەکە تێکەڵ بە دەنگە تۆمارکراوەکانی کاتی ڕوودانی کارەساتەکە کراوە تاکو بینەر زیاتر ڕابکێشێتە نێو ڕووداوەکان.

زنجیرەکە لەڕووی مێژووییەوە[دەستکاری]

پێشوازی[دەستکاری]

کاردانەوەی ڕەخنەگران[دەستکاری]

چێرنۆبڵ پێشوازیەکی تەواو ئەرێنی لێکرا لەسەر ئاستی جیھان. لە وێبسایتی تەماتە ڕزیوەکان ڕێژەی ٩٦٪ی پێدراوە بە نمرەی ٩ لە ١٠ بە دەنگی ٧٦ کەس. کورتەی گوتەی ڕەخنەگران بەپێی وێبسایتەکە نووسراوە «چێرنۆبڵ نیشانمان دەدات ئەم ڕووداوە نەتەوەییە چەندە سامناک بووە و ھەروەھا بە زیرەکی خراپی حکومەت و دەزگاکان نیشاندەدات بۆ ئەوەی ببێتە وانەیەک».[٢٢] لە مێتا کریتیک، زنجیرەکە نمرەی ٨٣ لە ١٠٠ی وەرگرتوو و کورتەی ڕەخنەگرانیش «بەدڵبوونی گشت» یان بۆ کورتە زنجیرەکە داناوە.[٢٣] لە بنکەدراوی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (IMDB) کورتە زنجیرەکە بەکۆی دەنگی ٣٠٠ ھەزار بەکارھێنەر نمرەی ٩٫٥ لە ١٠ی پێدراوە و بۆتە دووەمین باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی لەدوای Planet Earth.[٢٤]

ڕەخنەگرانی سایتەکانی The Atlantic, The Washington Post و BBC ھاوتەریبی زنجیرەکەیان بە کۆمەڵگای سەردەمەوە تێبینی کردبوو کەوا چۆن بەرپرسە ناپاکەکان ھەڵەی لە ڕادەبەدەر گەورە دەکەن و زیان بە جیھان دەگەینن.[٢٥] سۆفی گیلبێرتی سەر بە ئەتلانتیک ستایشی زنجیرەکەی کردبوو کەوا تاڵی شاردنەوەی ڕاستیەکانی وەک خۆی نیشاندابوو.[٢٦] ھانک ستوێڤەری واشنگتن پۆست نووسیویەتی «ئەمە ئاکامی گەندەڵی بەرپرسانە».[٢٧] میرا سیال لەبارەی چێرنۆبڵەوە دەڵێت کەوا زنجیرەکە دەریدەخات کە چۆن گیانی مرۆڤ بەرامبەر دەستکەوتە سیاسیەکان بێنرخە لەلایەن بەرپرسانەوە.[٢٨] ئاڕۆن جیۆڤانی ڕەخنەی لە زنجیرەکە گرتبوو و نووسیویەتی " سەرەڕای ئەوەی ئێمە ئێستا نیگەرانین لەبارەی ئەو زیانە گەورەی کاپیتالیزم بە ژینگەی گەیاندووە، چێرنۆبڵ دەریدەخات کە جۆرە حکومێکی تریش بەدەر لە کاپیتالیزم ھەر ھەمان ھەنگاو دەنێت، کە تێیدا خراپی سیستەمە حکومڕانیەکان دەردەخات.[٢٩]

کاردانەوەی ڕووسیا[دەستکاری]

ڕێژەی بینەران لە ئەمریکا[دەستکاری]

ژ. ناوی زنجیرە ڕۆژی پەخش ڕێژەی
(18–49)
بینەر
(ملیۆن)
تۆمارکەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی
(18–49)
بینەرانی تۆمارکەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی
(ملیۆن)
کۆی گشتی
(18–49)
کۆی گشتی بینەران
(ملیۆن)
1 "1:23:45" May 6, 2019 0.2 0.756[٢] N/A N/A N/A N/A
2 "Please Remain Calm" May 13, 2019 0.3 1.004[٤] 0.2 0.716 0.5 1.721[٣٠]
3 "Open Wide, O Earth" May 20, 2019 0.3 1.063[٥] 0.2 0.727 0.5 1.791[٣١]
4 "The Happiness of All Mankind" May 27, 2019 0.3 1.193[٦] 0.3 0.809 0.6 2.003[٣٢]
5 "Vichnaya Pamyat" June 3, 2019 0.3 1.089[٧] 0.3 0.974 0.6 2.064[٣٣]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات بەش پاڵێوراو ئەنجام س.
٢٠١٩ خەڵاتەکانی TCA باشترین پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنی ساڵ چێرنۆبڵ پاڵێوراو [٣٤]
باشترین دەستکەوتنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی براوە
خەڵاتی ئێمی باشترین کورتە زنجیرە چێرنۆبڵ چاوەڕوانکردن [٣٥][٣٦]
باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی کورت یان فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی جارێد ھاریس چاوەڕوانکردن
باشترین ئەکتەری پشتگیریکار لە زنجیرەیەکی کورت یان فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی ستێلان سکاڕسگارد چاوەڕوانکردن
باشترین خانمەکتەر لە زنجیرەیەکی کورت یان فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی ئێمیلی واتسن چاوەڕوانکردن
باشترین کاری دەرھێنان بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی یۆھان ڕێنک چاوەڕوانکردن
باشترین سیناریۆ بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی کڕەیگ مازین چاوەڕوانکردن
خەڵاتە تەکنیکیەکانی ئێمی باشترین کاست بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی نینا گۆڵد و ڕۆبێرت ستێرن چاوەڕوانکردن
باشترین سینەماتۆگرافی بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی جەیکب ئایر (تایبەت بە ئەڵقەی "Please Remain Calm") چاوەڕوانکردن
باشترین جلوبەرگی کورتە زنجیرەیە Odile Dicks-Mireaux, Holly McLean, Daiva Petrulyte, Anna Munro and Sylvie Org (تایبەت بە ئەڵقەی "Please Remain Calm") چاوەڕوانکردن
باشترین مکیاژ بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی جولیا پارۆدی و یۆڤانا یۆڤانۆڤیچ چاوەڕوانکردن
باشترین مکیاژی ورد بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی دانیێل پارکەر و ناتاشا دونلۆپ چاوەڕوانکردن
باشترین مکیاژی شێوە گۆڕین بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی باری گاوەر، پۆل سپاتێری و دانیێل پاڕکەر چاوەڕوانکردن
باشترین نووسینی مۆسیقی بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی ھیلدەر گونادۆتیر (تایبەت ئەڵقەی "Please Remain Calm") چاوەڕوانکردن
باشترین دەستکاری بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی جینکس گۆدفرێی (تایبەت بە ئەڵقەی "Open Wide, O Earth") چاوەڕوانکردن
سایمن سمیت (تایبەت بە ئەڵقەی "Please Remain Calm") چاوەڕوانکردن
باشترین نەخشاندنی بەرھەمھێنان بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی Luke Hull, Karen Wakefield و Claire Levinson-Gendler چاوەڕوانکردن
باشترین دەستکاریکردنی دەنگ بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی Stefan Henrix, Joe Beal, Michael Maroussas, Harry Barnes, Andy Wade, Anna Wright (تایبەت بە ئەڵقەی "1:23:45") چاوەڕوانکردن
باشترین تێکەڵکردنی دەنگ بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی Stuart Hilliker و Vincent Piponnier (تایبەت بە ئەڵقەی "1:23:45") چاوەڕوانکردن
باشترین کاریگەریە ڤیدیۆییەکان بۆ زنجیرەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی Max Dennison, Lindsay McFarlane, Claudius Christian Rauch, Clare Cheetham, Laura Bethencourt Montes, Steven Godfrey, Luke Letkey, Christian Waite, William Foulser (تایبەت بە ئەڵقەی "1:23:45") چاوەڕوانکردن
Location Managers Guild Awards باشترین شوێنی وێنەگرتنی دیمەنەکان یۆناس سپۆکاس چاوەڕوانکردن [٣٧]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Petski, Denise (July 26, 2017). "'Chernobyl' Miniseries Starring 'The Crown's Jared Harris Set By HBO & Sky – TCA". Deadline Hollywood. Archived from the original on December 1, 2017. Retrieved November 24, 2017.
  2. ^ ئ ا Metcalf, Mitch (May 7, 2019). "Updated: ShowBuzzDaily's Top 150 Monday Cable Originals & Network Finals: 5.6.2019". Showbuzz Daily. Archived from the original on May 7, 2019. Retrieved May 7, 2019. ٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت "Weekly four-screen dashboard – BARB". Broadcasters' Audience Research Board. Archived from the original on 30ی Marchی 2019. Retrieved June 10, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ ئ ا Metcalf, Mitch (May 14, 2019). "Updated: ShowBuzzDaily's Top 150 Monday Cable Originals & Network Finals: 5.13.2019". Showbuzz Daily. Archived from the original on May 14, 2019. Retrieved May 14, 2019. ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا Metcalf, Mitch (May 21, 2019). "Updated: ShowBuzzDaily's Top 150 Monday Cable Originals & Network Finals: 5.20.2019". Showbuzz Daily. Archived from the original on May 23, 2019. Retrieved May 21, 2019. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا Metcalf, Mitch (May 29, 2019). "Updated: ShowBuzzDaily's Top 150 Monday Cable Originals & Network Finals: 5.27.2019". Showbuzz Daily. Retrieved May 29, 2019. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  7. ^ ئ ا Metcalf, Mitch (June 4, 2019). "Updated: ShowBuzzDaily's Top 150 Monday Cable Originals & Network Finals: 6.3.2019". Showbuzz Daily. Retrieved June 4, 2019. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Five-Part Miniseries Chernobyl, An HBO/Sky Co-Production Starring Jared Harris, Stellan Skarsgård and Emily Watson, Written and Created by Craig Mazin, and Directed by Johan Renck, Debuts May 6 on HBO". HBO. April 10, 2019. Retrieved May 31, 2019.
  9. ^ Topel, Fred (May 6, 2019). "'Chernobyl' Creator Craig Mazin on His New HBO Miniseries and the Debt We Owe to the Truth". /Film. Archived from the original on 9ی Mayی 2019. Retrieved May 9, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Radish, Christina (May 27, 2019). "'Chernobyl' Creator Craig Mazin on Jumping from Comedies to a Real-Life Horror Show". Collider. Retrieved May 31, 2019.
  11. ^ Shellenberger, Michael (June 6, 2019). "Why HBO's "Chernobyl" Gets Nuclear So Wrong". Forbes. Retrieved June 7, 2019.
  12. ^ Greene, Steve (May 6, 2019). "'Chernobyl': HBO Series Never Hides From History's Physical and Psychological Horror". IndieWire. Retrieved May 31, 2019.
  13. ^ Lewis, Anna (May 31, 2019). "Chernobyl's creator explains why most of the cast don't put on Ukrainian/Russian accents". Cosmopolitan. Retrieved May 31, 2019.
  14. ^ Mithaiwala, Mansoor (May 29, 2019). "Chernobyl: Why Russians Speak With English Accents On HBO's Show". Screen Rant. Retrieved May 31, 2019.
  15. ^ ئ ا ب پ Littleton, Cynthia (July 26, 2017). "HBO Sets 'Chernobyl' Miniseries to Star Jared Harris". Variety. Archived from the original on May 12, 2019. Retrieved November 24, 2017.
  16. ^ Dela Paz, Maggie (March 11, 2019). "HBO Miniseries Chernobyl Sets May Premiere Date". ComingSoon.net. Archived from the original on March 27, 2019. Retrieved May 7, 2019.
  17. ^ Neilan, Dan (June 4, 2019). "Chernobyl's scripts are available for download, if you dare". The A.V. Club. Retrieved June 5, 2019.
  18. ^ The Chernobyl Podcast ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. – The official podcast of the miniseries Chernobyl, from HBO and Sky.
  19. ^ Greene, Steve (April 18, 2019). "'Chernobyl': HBO Will Release Weekly Podcast Companion to Limited Series". IndieWire. Retrieved June 4, 2019.
  20. ^ Petski, Denise (May 23, 2018). "'Chernobyl': Paul Ritter, Jessie Buckley, Adrian Rawlins & Con O'Neill Among Cast Additions For HBO/Sky Miniseries". Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). Archived from the original on May 12, 2019. Retrieved February 19, 2019.
  21. ^ "Prodiuserė: HBO projektas Lietuvoje paliks ne mažiau 7 mln. eurų". 15min.lt (بە لیتوانیایی). July 27, 2017. Archived from the original on April 1, 2019. Retrieved April 1, 2019.[سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
  22. ^ "Chernobyl: Miniseries (2019)". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Archived from the original on May 7, 2019. Retrieved June 4, 2019.
  23. ^ "Chernobyl". Metacritic. CBS. Archived from the original on May 6, 2019. Retrieved June 4, 2019.
  24. ^ Stolworthy, Jacob (June 5, 2019). "Chernobyl becomes the highest-rated TV series of all time on IMDb". The Independent. Retrieved June 10, 2019.
  25. ^ Saunders, Emmma (May 6, 2019). "Chernobyl disaster: 'I didn't know the truth'". BBC News. Archived from the original on May 7, 2019. Retrieved May 7, 2019.
  26. ^ Gilbert, Sophie (May 6, 2019). "Chernobyl Is a Gruesome, Riveting Fable". The Atlantic. Archived from the original on May 7, 2019. Retrieved May 7, 2019.
  27. ^ Stuever, Hank (May 5, 2019). "A grim 'Chernobyl' shows what happens when lying is standard and authority is abused". The Washington Post. Archived from the original on May 7, 2019. Retrieved May 7, 2019.
  28. ^ Bhushan, Nyay (June 7, 2019). "HBO's 'Chernobyl' Strikes a Chord in India, Leads to Calls for Bhopal Disaster Drama". The Hollywood Reporter. Retrieved June 7, 2019.
  29. ^ Giovannone, Aaron (July 6, 2019). "Chernobyl: The Show Russiagate Wrote". Jacobin. Retrieved July 6, 2019.
  30. ^ Welch, Alex (June 6, 2019). "'Game of Thrones' finale tops 18–49 and viewer gains: Cable Live +7 ratings for May 13–19". TV by the Numbers. Retrieved June 6, 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Welch, Alex (June 13, 2019). "'Vanderpump Rules,' 'Real Housewives of Beverly Hills' get biggest boosts in cable Live +7 ratings for May 20–26". TV by the Numbers. Retrieved June 13, 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Welch, Alex (June 17, 2019). "'The Hot Zone' posts biggest viewer gains in the cable Live +7 ratings for May 27 – June 2". TV by the Numbers. Retrieved June 17, 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ Welch, Alex (June 24, 2019). "'Animal Kingdom,' 'Archer,' and 8 other shows double in cable Live +7 ratings for June 3–9". TV by the Numbers. Retrieved June 24, 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ Ausiello, Michael (August 3, 2019). "TCA Awards: Fleabag Dominates With 3 Trophies; Better Call Saul, Russian Doll, Michelle Williams Also Snag Major Wins". TVLine. Retrieved August 4, 2019.
  35. ^ Aridi, Sara (July 16, 2019). "Here's a Full List of the 2019 Emmy Nominations". The New York Times. Retrieved July 16, 2019.
  36. ^ "2019 Primetime Emmy® Awards: Nomination Press Release" (PDF). Academy of Television Arts & Sciences. July 16, 2019. Archived from the original (PDF) on 16ی Julyی 2019. Retrieved July 16, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  37. ^ "Nominations Announced For The 6th Annual Location Managers Guild International Awards". SHOOTonline. July 18, 2019. Retrieved August 17, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found