پریپیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پریپیات (ئۆکراینی: Прип'ять، Prýp'jat )(ڕووسی: Припять) شارێکی مۆتەکە ئامێزە لەباکوری ئۆکراینا،نزیک بەسنوری ڕووسیای سپی .

ناونانی بە پریپیات بۆ ڕووباری پریپیاتی نزیک شارەکە دەگەڕێتەوە،ئەم شارە لە ڕێکەوتی ٤ فێبرایەری ١٩٧٠ دروست کراوە ،کە تایبەتمەند بووە بۆ بەرھەم و چاڵاکیە ئەتۆمیەکانی یەکێتی سۆڤیەت،تایبەت بە وێستگەی چیرنۆبڵ بۆ ووزەی ناوەکی،لەساڵی ١٩٧٠ بەشێوەیەکی فەرمی ناسێندرا،کەژمارەی دانیشتوانی ٤٩٣٦٠کەس دەبوو لە ڕۆژێک بەر لە ڕوودانی کارەساتەکەی چیرنۆبڵ .

ئەم شارە دەکەوێتە ناوچەی کارگێڕی ئیڤانکێڤ ڕایۆن ،بەڵام دوای چۆڵبوونی خراوەتە سەر ناوچەی کارگێڕی کیڤ ،ئەم شارە لەکاتی ئێستا دا لەلایان وەزارەتی فڕیاگوزاری لەناکاوی ئۆکراینی سەرپەرشتی دەکرێت بەتەواوی شارەکەو ناوچە کانی دەوروبەری(ئەو ناوچانەی بەر تیشکی چالاکی ئەتۆمیەکەی چیرنۆبڵ کەوتوون).

مێژوو[دەستکاری]

پێشینەی شارەکە[دەستکاری]

وێنەیەکی پانی پریپیات لە مانگی مای ٢٠٠٩
دیمەنێک لە وێستگەکەی چیرنۆبڵ بۆ ووزە،کە ئێستا بە ٧٦٣ مایکرۆن تیشکی ئەتۆمی گڵاو بووە لە کاتژمێرێک دا،٢٠٠٣.

گەیشتن بەم شارە وەک گەیشتنە بە سەربازگەیەک ،چونکە زۆڕ ڕێوشوێنی سەربازی توند گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ،کە بە پاڕێزگراوترین شارەکانی یەکێتی سۆڤیەت ھەژماردەکرێت.وە ئەم شارە وەک بەرھەمێکی ئەندازیاری ئەتۆمی سۆڤیەت ھەژمار دەکرێت و خاوەنداریەتەکەشی بۆ ئەو دەگەڕێننەوە.لەبنەڕەت دا شوێنی ئەم شارە بە دووڕی ٢٥ کم لە ناوەندی شاری کیڤ دیاری کرا بەڵام لەسەر داواکاری ئەکەدیمیای ئۆکراینی بۆ زانست بۆ شوێنی ئێستای گوازراوەتەوە کە ١٠٠ کم لەناوەندی کیڤ دوورە،بەناوی وێستگەی کارەبایی ئەتۆمی پریپیات ، دوای تەنھا دوو ڕۆژ لە ڕوودانی کارەساتەکە ئەم شارە چۆڵ کراو داخرا تاوەکو ئێستا.

ساڵانێک دوای ڕوودانی چیرنۆبڵ[دەستکاری]

چەرخ و فەلەکی پریپیات،وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت لە ناوەڕاستی شارەکە(گیمناسیۆم)
مەلەوانگەی ئەزور لەناوەڕاستی شارەکە بەرلە ڕوودانی چیرنۆبڵ.
مەلەوانگەی ئەزور لەناوەڕاستی شارەکە دوای ڕووداوەکەی چیرنۆبڵ ٢٠٠٩.

لەساڵی ١٩٨٦ شاری سڵاڤوتچ درووست کرا وەک شوێنگرتەی پریپیات ،دوای ڕووداوەکەی چیرنۆبڵ،کە بە دووەمین گەورە شار دادەنرێت کە کرێکار و ئەندازیار و زاناکانی وێستگەی کارەبای پریپیاتی لەخۆگرتبێت (CIS).

یەکێک لەوێنە ھەرە ناواز و سەرنج ڕاکێشانی شارەکە وێنەی چەرخ و فەلەکەکەی پریپیاتە کە چەندین ساڵە بەکارنەھێنراوە و وەک خۆی ماوەتەوە ،کەوتۆتە ناوەڕاستی شارەکە لە باخچەیەکی گشتی شارەکە.

ژێرخانی شارەکەو ئامارەکانی[دەستکاری]

پریپیات بەر لە ڕوودانی کارەساتەکەی چیرنۆبڵ.

ئاماری ڕووداوەکانی شارەکە لە ١ژەنیوەری ١٩٨٦

  • ژمارەی دانیشتوان: ٤٩٤٠٠ کەس بوو بەر لە ڕووداوەکە،کە نیوەی دانیشتوانەکەی تەمەنی نزیکەی ٢٦ ساڵان بوون لە ڕووبەری ٦٥٨٧٠٠ م چوارگۆشە دەژیان، ١٣٤١٤ کەس لە باڵاخانەی نیشتەجێبوون و ١٨١٦٠کەس لەھۆڵی گەورەی نشینگەیی دەژیان لەم ژمارەیە ٧٦٢١ کەس نێر و مێ بوون بە یەکسانی ،خێزانەکان لە ٨ ھۆڵی گەورەی نشینگەیی دا دەژیان. 
  • پەروەردە: ١٥ قوتابخانە بۆ ٥٠٠٠ منداڵ لەگەڵ ٥ خوێندگە بۆھەرزەکاران و یەک فێرگەی پیشەیی بۆگەنجەکان.
  • تەندروستی: یەک نەخۆشخانە کە توانای لەخۆگرتنی ٤١٠ نەخۆش ھەبوو لەگەڵ ٣ نۆرینگەی پزیشکی.
  • بازاڕگەری:٢٥ فڕۆشگە و ناوەندی بازاڕکردن،٢٧ قاوەخانە و پشوگا کە توانای لەخۆگرتنی ٥٥٣٥ میوانی ھەبوو لەیەک کات دا،لەگەڵ ١٠ کۆگا کە توانای ھەڵگرتنی ٤٤٣٠ تۆن خۆڕاکی ھەبوو. 
  • ناوەندە ڕۆشنبیریەکان: ٣ دیدگا لەگەڵ کۆشکێکی ڕۆشنبیری و سینەمایەک و فیڕگەیەکی ھونەری و ھۆڵێکی بۆنەکان.
  • وەرزش:١٠ ھۆڵی وەرزشی، ٣ مەلەوانگەی داخراو و ١٠ سەکۆی نمایشی چەک و تەقەمەنی و ٢ یاریگا.
  • ڕابواردن: یەک باخچە لەگەڵ ٣٥ یاریگای بچوک ١٨١٣٦ درەخت و ٢٤٩٢٤٧ دەوەن و ٣٣٠٠٠ م ڕوبەری سەوزایی.
  • پیشەسازی:٤ کارگە کە داھاتی گشتی کارگەکان ٤٧٧٠٠٠٠٠٠ ڕۆبڵ بوو لە ساڵێک دا لەگەڵ یەک وێستگەی ووزەی ئەتۆمی.
  • گواستنەوە:وێستگەیەکی شەمەندەفەر ،١٦٧ کاروانچی پاس لەگەڵ ھەبونی وێستگەیەکی ووزەی ئەتۆمی بۆ ترومبێلەکان. 
  • پەیوەندی:٢٩٢٦ تەلەفۆن(تەزدەنگ)کە ھاوبەشگەی پەیوەندیەکانی پریپیات سەرپەرشتی دەکرد جگە لە ١٩٥٠ پەلەک(مۆبایل)کە کارمەندانی وێستگەی ووزەی چیرنۆبڵ بەکاریان دەھێنا.

ئەولەیی(سەلامەتی)[دەستکاری]

 ئاستی بەرکەوتنی دانیشتوان بە تیشکە ناوەکیەکانی ڕووداوەکە کە دوای چەندین دەیە دەبینین کاریگەری ماوە بەسەر توشبوان. 
ئاستی کاریگەریە جۆربەجۆرەکانی ڕووداوەکە لەسەر پیسبوونی ھەوای شارەکە بە تیشکی ئەتۆمی دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە.

ئێستاک دڵە ڕاوکێیەکی زۆر ھەیە لە دڵی گەشتیاران و سەردان کەرانی شارەکە و دەوروپشتی شارەکە،ئێستا چەندین کۆمپانیای ئۆکراینی ھەن کە گەشت بۆ گەشتیاران ڕێک دەخەن و ڕێبەریان دەکەن لە نیشان دانی شارەکە.ئێستا ئاستی تیشک دانەوەکان بۆ بڕێکی زۆر دابەزیوە لەچاو ھەڵسەنگاندنەکانی ساڵی ١٩٨٦ ،کە ئاستی تیشکدانەوەکان لە یەک مایکرۆسێڤێت زیاتر بەرز نابێتەوە لەکاژێرێکدا لەزۆرینەی شوێنەکانی شارەکە .

 لە کارە ھونەریە جۆربەجۆرەکان[دەستکاری]

  • پریپیات(بەشی یەکەم) و پریپیات(بەشی دووەم)نازناوی دوو ئەلبومی موسیقایی ھونەرمەندی ئوستراڵی ھیپ ھۆپە کە لە ٢٠١٥ بڵاوی کردنەوە توانی خەڵاتی باشترین گرتە ڤیدیۆکان ببینێت لە شوێنە ترسناکەکان دا.
  • لە ٢٠١٢ یاریەکی ڤیدیۆیی بەرھەم ھات لەسەر پریپیات و چیرنۆبڵ بەناوی( Counter-Strike: Global Offensive )
  • لە ٢٠٠٦ ھونەرمەندێک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ بەرھەمێکی مۆسیقایی خۆی دانا کە لە ١٨ خولەک پێک ھاتبوو بەناوی(ئێمە چیمان دروست کرد)(What We Made)
  • شاری پریپیات شوێنی وێنەگرتنی فیلمێکی بەڵگەنامەیی بوو بەناونیشانی (ئەسپی سپی)(White Horse) لەساڵی ٢٠٠٨.

گەیاندن[دەستکاری]

کەسایەتیەکانی شارەکە[دەستکاری]

  • ئەلیکساندەر سیرۆتە(لەدایک بوی ١٩٧٦) وێنەگر و ڕۆژنامە نوس و دەرھێنەری تەلەفزیۆنی.
  • لیۆبۆڤ سیرۆتە(لەدایک بوی ١٩٥٦)نووسەر و ھۆنەر و شانۆنووس و ڕۆژنامە نووس و وەڕگێر.

وێنەخانە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

مۆزەخانەی کارەساتی چێرنۆبڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]