بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیاگرامێک کە نیشانی دەدات چۆن ناوپۆشی مناڵدان لە کاتی سووڕی مانگانەدا کۆدەبێتەوە و تێکدەچێت.

پۆن (لە ئاخاوتنی ڕۆژانە زیاتر ناسراوە بە سووڕ) بریتییە لە دەردانی بەردەوامی خوێن و لینجەپەردە لە ناوپۆشی ناوەوەی مناڵدان لە ڕێگەی زێیەوە. سووڕی مانگانە بە بەرزبوونەوە و دابەزینی ھۆرمۆنەکان دەناسرێتەوە. سووڕی مانگانە بەھۆی دابەزینی ئاستی پڕۆجێسترۆن دەستپێدەکات، ھەروەھا نیشانەیەکە بۆ ڕوونەدانی دووگیانی.

قۆناغی یەکەم بەزۆری لە نێوان تەمەنی ١١ بۆ ١٣ ساڵیدا دەست پێدەکات.[١] تێکڕای تەمەنی قۆناغی یەکەم بەگشتی لە وڵاتانی پەرەئەستێندا لەدواترە و لە جیھانی پێشکەوتوودا زووترە.[٢] ماوەی ئاسایی نێوان یەکەم ڕۆژی سووڕی مانگانە و یەکەم ڕۆژی سووڕی مانگانەی دواتر ٢١ بۆ ٤٥ ڕۆژە لە گەنجاندا. لە گەورەکاندا مەودای نێوان ٢١ بۆ ٣٥ ڕۆژە و تێکڕای ٢٨ ڕۆژە.[٣][٢] بەزۆری خوێنبەربوون لە دەوروبەری ٢ بۆ ٧ ڕۆژ دەخایەنێت. سووڕەکە لە کاتی دووگیانیدا دەوەستێت و بە شێوەیەکی گشتی تا مانگەکانی سەرەتای شیرپێدان دەست پێناکەنەوە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Women's Gynecologic Health. Jones & Bartlett Publishers. ٢٠١١. لاپەڕە ٩٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٣٧-٥٦٣٧-٦. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Diaz A، Laufer MR، Breech LL (تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Menstruation in girls and adolescents: using the menstrual cycle as a vital sign». Pediatrics. ١١٨ (5): ٢٢٤٥–٢٢٥٠. doi:١٠.١٥٤٢/peds.٢٠٠٦-٢٤٨١. PMID ١٧٠٧٩٦٠٠. S2CID ٣٧٨٠٢٧٧٥.
  3. ^ ئ ا «Your menstrual cycle». Office of Women's Health. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.