ویکیپیدیا:مێزی زانیاری/زمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Archive

بەخێر بێیت بۆ پرسگای زانیاریی گشتی

  • سەرەتا دەبێت بزانیت:
  1. ئەم بەشە تایبەتی یارمەتیدانی خوێنەرانە کە وەڵامی پرسیارەکەیان لە ویکیپیدیادا نادۆزنەوە.
  2. بەشداربووە نوێکان بۆ پرسیار سەبارەت بە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا سەردانی پرسگا بکەن.
  3. بەشداربووە شارەزاکان بۆ پرسیار و پێشنیاری تەکنیکیی سەردانی دیوەخان بکەن.
  • پێش پرسیارکردن:
  1.  
  2. ئامڕازێکی گەڕانی دەرەکیی وەک گووگڵ بەکار بھێنە.
  • ئەمانە مەپرسە:
  1. ئامۆژگاریی پزیشکی یان یاسایی
  2. ڕای تاکەکەسیی بەشداربووان
  • لە پرسیارەکەتدا:
  1. ئیمەیڵەکەت مەنووسە، پرسیارەکەت تەنھا لەم پەڕەیەدا وەڵام دەدرێتەوە.
  2. سەردێڕێکی کورت و مانادار بنووسە: نەک سەرانسەری پرسیارەکە.
  3. پرسیارەکەت بەباشی شرۆڤە بکە: ھەر زانیارییەک کە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکەت ھەروەھا وێنە و بەستەر.
  4. لە کۆتاییی پرسیارەکەت واژووەکەت دابنێ: بە نووسینی ~~~~ بەکارھێنەرانی دیکە دەزانن کێ ئەم باسەی نووسیوە.
  5. بیسەلمێنە کە ھەوڵێکت داوە بەڵام بە ئاکام نەگەیشتوویت: بەتایبەت ئەگەر پرسیارەکەت کارێکی نێوماڵییە (تەکلیفی قوتابخانەیە).
  • لە وەڵامەکەتدا:
  1. بەقووڵی وەڵام بدەوە. تا ئەو ڕادەیە لە بابەتەکە دەزانی وەڵام بدەوە.
  2. بەکورتی بنووسە، بەڵام کەمدوو مەبە. بە شێوەیەکی ڕوون و ساکار و باش پرسیارەکە بنووسە.
  3. بەستەر (لینک) دابنێ بۆ وتاری ویکیپیدیا یان پەڕەی دەرەوە.
  4. بەئەدەب بە بەتایبەتی لەگەڵ بەشداربووە نوێکان.
  5. لێدوانەکانی بەکارھێنەرانی دیکە دەستکاری مەکە، تەنھا مەگەر بۆ چاککردنی ھەڵەیەک کە ڕێگە لە خوێندنەوەی دەقەکان دەگرێت.
  6. ھیچ ڕێنوێنییەکی پزیشکی یان یاسایی مەدە.
  • پرسگەی تایبەتی خۆت ھەڵبژێرە:

سویسرا یان سویس

بەڕێزان ئێرە جێگای چارەسەکردنی هەموو کێشە زمانەوانییەکان و هەڵبژاردن و ڕێککەوتن لە سەر ناو و کێشەکانی ڕێزمانی کوردییە. هەرکەس هەر بابەتێکی هەبوو یان لێی دوودڵبوو یان وشەیەک کە ڕێککەوتن لەسەری نەبێت لێرەدا بینووسێت بۆ ئەوەی وتووێژی لەسەر بکرێ.


بەڕێزان چی ووشەیەک بۆ وتاری تايبەت بەم وڵاتەوە گونجاوترە بۆ زمانی کوردی سویسرا (کە لە باشوور باوە) یان سویس (کە لە ڕۆژهەڵات باوە) یا سوەیس. ئەنجامی ئەم ناوە وەک ڕێککەوتنێک لە نێوان بەکارهێنەراندا دادەنرێت و گۆڕێنی ئەنجامەکەش پێویستی بە وتووێژی نوێ هەیە. لەگەڵ ڕێزم--barham ٢٢:٠٥, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

@Barham: لەگەڵ «سویسرا»م. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ «سویسرا» باوترە و لەگەڵ ئەودام Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەپس

بەڕێزانی ئەودیو ئەم وشەیە چی لە نووسراوەکاندا تووشی بووم؟ مانای چییە بەرامبەری چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ مەسەلەن نووسراوە:

ئەم جۆرە پاتریە ئەڵمانیە ٢ ڤۆڵتە کەپس نیە...
کەپس کردنی قژ ڕێگایەکی نوێ نیە و لە مێژەوە هەیە
وەک دۆڵمە دەی پێچینەوە ناو نایلۆن کەپس دەکەین...

سپاس. @Serchia و Aram: -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Calak: پێم وا بێت وشەکە لە «ar:كبس»ی عەرەبییەوە ھاتبێت، کە تا ڕاددەیەکی زۆر بە مانای پەستان (press و compress) دێت. ڕاستییەکەی لە باشوور بە چەند مانایەک بەکار دەھێندرێت وەک:
  • شتێک نوێ بێت و نەکرابێتەوە. یانیش شتێکی داخراو بۆ نموونە:
    • ئەم پاکەتە کەپسە. (واتە نوێیە و نەکراوەتەوە.)
  • شتێک چەسپ کرابێت بە شێوەیەک کە توانای جووڵەی لێ بڕابێت (یانیش لە تەنێکدا ڕێگە بە ھاتوچۆی ھەوا و/یان ئاو نەدرابێت). بۆ نموونە:
    • ئەم کارتەم بۆ کەپس بکە. (خۆشم لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی بەدوای گەڕام و en:Lamination ماناکەی بوو. وە بە گەرمکردنی Lamination Machine کاری کەپسکردنەکە دەکرێت.)
    • لەناو قەرەباڵغییەک دوو کەس یان زیاتر کەپس دەبن بەیەکەوە و توانای جووڵە یان دەرچوونیان لە قەرەباڵغییەکەدا نابێت. (ئەمە بۆ چەند چینێکیش ھەمان چتە کە بەشێوەیەک پەستانیان خرابێتە سەر و پێکەوە کەپس بووبن.)
وشەی کەپسە'یش ھەیە کە ئەوەیانم تەنیا لە گەمەی تۆپی بالەدا بیستووە. ڤیدیۆیەکیش لە فەیسبووک ھەیە و لە گوگڵیش ئەنجامی ھەیە، کە یاریزانەکە ڕێک کەپسە لێ دەدات. ھیوادارم باشم ڕوون کردبێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەگ ماڵت ئاوان بێ. کاکە ئەمە ڕێک بەمە دەڵێین پرێس (press). دەست خوەش.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژن یان ئافرەت؟

سڵاو @Calak:، @Pirehelokan:، @Serchia: و ئەوانی تریش، برادەران دەمەوێت ئەمە یەکلایی بکەینەوە. با ئەم دوو وتووێژە(وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان و وتووێژ:پارتی دیموکراتی کوردستان)تان بیر بێنمەوە کە پێشتر کراون. باشترە باش بیر لە ئاکامەکەی بکەینەوە. من پێشتریش وتوومە کە ھەرچی بکەین نابێت دەستکاریی دەقە شیعری و وتەکان و ئەوانە بکەین ھەرچەندە ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەکارھێنەران کە خۆیان ئاگاداری ئەوانە بن، بەڵام لێرەدا ئێمە بەگشتی باسی ناوەڕۆکی ئینسایکڵۆپیدیاکە دەکەین. سپاس بۆ وەڵامەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە International Women's Dayدا مەبەست ژنە. سەرفەنەزەر لەوەی ڕیشەی ئافرەت چییە، ناحەقە ژن بگۆڕین بە ئافرەت. ژن یانی مرۆڤی مێیینە کە گەورە بووبێت. بە بچووکی پێی دەوترێت کچ، کیژ یا کەنیشک. ئافرەت لە لەفزی عەورەتەوە ھاتووە، لە فارسیی قەدیمیشدا بووە. بە ژن و مناڵ وتراوە. ئیستە بە ئوردوو بە ژن دەڵێن عورت. بە بڕوام ئەگەر مەبەست مرۆڤی مێیینەی گەورە بێت یانی woman وشەی ژن پڕپێستیە. ئەگەر مەبەست بە گشتی مێیینە بێت ئافرەتیش دەتوانین بەکار بەین. ئەوەی چالاک وتوویە وشەکە ناشیرینە ڕاستە، بەڵام ئیتر گۆڕانی مەعنایی بەسەردا ھاتووە و ھاتووەتە کوردیش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە ژن بنووسرێت. ئەگەر وشەی ئافرەتیش لە ناوی ڕێکخراوێک یان شتێکی ھاوشێوە بەکارھاتبوو باشترە وەک خۆی بێت. سەرچیا‏١٣:١٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی کرابوو. ئافرەت وشەیەکی تورکییە. ھەر ئێستایش تورکەکانی ئێران بە ژن دەڵێن ئارڤاد (< ئاڤراد) [١]. ھیچ ھۆکارێک نابینم وشەی کوردیی ژن وە لا بنێیین و تورکییەکەی بڵێین.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با هەر ژن بەکاربێت، بەڵام بۆ ناوی ڕێکخراو و دام و دەزگاکان ئەگەر ئافرەت بن ئەوا ناچارین وەک خۆیان بینووسینەوە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووتان! ژن پەسەند کرا، و لە دوو سێ ئامرازیش جێگیرمان کرد. کاتم ھەبوو پۆل و ئەو وتارانەی کە ئافرەتیان تێدا بەکارھاتوون (ئەوانە نا کاک سەرچیا و Kushared ئاماژەیان پێ کردن) دەگوازینەوە (گەر ھەبن). سپاسی دووبارە بۆ ھەمووتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٨، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کۆی ٣٤ پەڕە ٣٣یان گوازرانەوە (ڕەوانەکەر جێھێڵدران). ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یان، یا، و یاخود

سێ وشە «یان، یا، و یاخود» بەکاردێن لە بەرانبەری (or). «یان» باوترینە و ئەوەش بووەتە ستاندارد. ڕای ئێوە چییە دەربارەی دووەکەی دیکە «یا و یاخود». باشتر نییە لەجیاتی ئەوانیش بنوورسێت «یان»؟ بەتایبەت بۆ «یاخود» کە نازانم لە چییەوە ھاتووە! سەرچیا‏١٤:١٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە قسەکردن ھەموویان بەکاردێن. من قسەیەکم نییە. بزانین کاک @Calak: و @Pirehelokan: چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاساییە بۆ وشەیەک چەند ڤاریانتمان ببێت. من وەک یاسایەک بۆ خۆم کورتنووسیم پێ باشترە یانی یا و یان (لە زۆرێک زمانیشدا ئەم یاسایە بەکار دێنن). بەڵام بوونی ئەم چەند ڤاریانتە بە کێشە نازانم وەک کرمانجی کە ئان، ئانژی و ئانکوویان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم یاخود-ە کە زیاتر لەودیو باوە وشەیەکی تورکییە. بە تورکیی ئازەربایجانی دەڵێن yaxud و بە تورکیی ئەستەمبولی yahut (ئەوانیش لە فارسییان خواستووەتەوە). بەگشتی ئەگەر وشەیەک لەو دیو باو بێ و لای ئێمە باو نەبێ ئەغڵەب یا تورکییە یا عەرەبی. بۆ یان و یا-یش دەزانین لە کرمانجیدا ھەر دەڵێن ئان و یان. وا دیارە لە ڕیشەی وشەکەیشدا دەنگی ن-مان نییە. نازانم کامیان باشترە. دیارە یا کورتترە بەڵام چون لە کرمانجیدا نییە و ھەر دەڵێن یان بڕیاردان ئەستەمە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واوی درێژ یان کورت

سڵاو @Calak:، @Serchia: و @Pirehelokan:، تکایە لە کۆمەڵێک وشە کە لە حاڵەتی واوەکانیان دڵنیا نیم بە وتووێژ یەکلایییان بکەنەوە. ئەم وشانە کە لە خوارەوە دەیان نووسم بە بۆچوونی خۆم دروستەکانن. خۆشتان چیی ترتان بە خەیاڵدا ھات، زیادیان بکەن. داڕێژەی {{yes}} و {{no}} لە ستوونەکان بەکاربێنن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Aram واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٩:١٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

ھاووڵاتی - خول - جووڵە - جووڵ (جووڵ و جووڵە یەک شتن؟) - قووڵ - جووتیار - ھاتوچۆ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ وەڵامەکەت. جووڵە وشە کوردییەکەیە و ئەمەش وتاری جوولە کە مەبەستمە، بەس لێرە بە قەڵەو (جووڵ) نەنووسراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕام لەگەڵ کاک چالاک. سەرچیا‏١٥:٣٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Aram ئەویش بە واوی درێژە. با ئەوەش بڵێم ئینگلیزیش ل و ڵ ھەیە (بە ڵ دەڵێن Dark L) و لە وشەی jouleدا دەڵێن جووڵ نە جوول. یان بە feel دەڵێن فیڵ نەک فیل. ئەمە دەبێ ڕە چاو کرێ.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئای دەستەکانتان خۆش بن! ئەی ئەنجومەن و حکومەت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی یەکەم فارسیی ڕەسەنە و دووەمیش عەرەبیی ڕەسەن. لە فارسیدا دەڵێن انجُمن و لە عەرەبیدا حکومة. دەی ئەگەر لە فارسی و عەرەبیدا بەر (یانی ـُ)مان ھەبوو بە کوردی دەبێتە واوی کورت؛ ئەگەر ئو-مان ھەبوو بە کوردی دەبێتە واوی درێژ. دەی لە انجمن-دا ـُ مان ھەبە کەوابوو بە کوردی دەبێتە ئەنجومەن و لە حکومة-دا ئو-مان ھەیە کەوابوو بە کوردی دەبێتە حکوومەت.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٧، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└

پرسیارێک بۆچی بەکارھێنەری تریش تاگ نەکراون؟ @Serchia: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئایا پێویست نەبوو بەکارھێنەری تریش تاگ بکرێت بۆ ئەوەی ئەم شتانە یەکلایی بکرێنەوە چونکە لە سەرەتاسەری ویکیپیدیا پەیرەو ئەکرێت؟ @Calak: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من ئەم باسانە بۆ یەکلاییکردنەوەی وشەکان و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان دەکەمەوە. لە ئەنجامدا لە چەند ئامرازێک بەتایبەت تووڵامراز کاریان لەسەر دەکەم و جێگیریان دەکەم. پێویست نییە بانگی ھەمووان بکرێت. تەنیا ئەو سێ بەکارھێنەرە بەس بوون چونکە ئەوان زۆر لە زمان و بابەتەکانی زمان شارەزان. جا بەدبەختانەش ئاگادارییەکەیان بۆ نەچووبوو؛ ھەر وا پێیان زانیبوو. ئێوەیش گەر دەتانەوێت ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەر پەڕەیەک بن، ئەوا پەڕەکە بە پێڕستی چاودێریتان زیاد بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٧، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوخسار نەک ڕووخسار. وشەکە فارسییە و بە فارسی رُخسار. ئەلبوم-یش نازانم لای ئێوە چۆنی دەڵێن. لای ئێمە دەڵێن ئاڵبۆم/ئالبۆم. دیارە ئێوە لە عەرەبیتان خواستووەتەوە. عەرەبیش لە فەرەنسی خواستووەتەوە و بە فەرەنسی دەڵێن ئەلبۆم.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاک @Calak:! وەڵا لێرە دەڵێن ئەلبوم، بەس نازانم واوەکە درێژە یان کورت. بەدەر لەمە گەر خۆشتان وشەی ترتان پێ شک ھات، چاوەڕێی من مەکەن و دروستەکەی لە خشتەکە تۆمار بکەن. ئەم وشانە سەرجەمیان تۆمار دەکرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: لە وتارەکانیان پەپوولە و مەیموون واوی درێژن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

ئەنجامی وتووێژ
حاڵەتی واوی کورت یان درێژ
وشەی پێشنیارکراو و وو
ھاوڵاتی نەخێر بەڵێ
خول بەڵێ نەخێر
جوڵە نەخێر بەڵێ
جووڵ (فیزیک) نەخێر بەڵێ
قووڵ نەخێر بەڵێ
جوتیار نەخێر بەڵێ
ھاتوچۆ بەڵێ نەخێر
ئەنجومەن بەڵێ نەخێر
حکومەت نەخێر بەڵێ
ڕووخسار بەڵێ نەخێر
ئەلبوم
پەپوولە نەخێر بەڵێ
مەیموون نەخێر بەڵێ
تروسکە بەڵێ نەخێر
ڕووبار نەخێر بەڵێ
ڕووناکی نەخێر بەڵێ
خونچە بەڵێ نەخێر
بومەلەرزە
دوگمە
بووجە
مووچە
پسوولە
سوور
پووشپەڕ
نووسین
لووت
لوتکە
سروشت
دوورگە
دروست
عەبدووڵڵا
دەبووایە
سووپا
گوتن
تووش
بوون

کێشەی پێکەوەنووسانی پێشگر و جێناوە لکاوەکان لەگەڵ چاوگ و کاری ڕابردوو (تووڵامراز)

سڵاو لە @Calak:، @Serchia:، @Épine:، @Pirehelokan:، @Aza:، @Ahrir:، @Keenîî: و ئەوانی تریش! سەرەتا گەر ناونیشانێکی باشتر بۆ ئەم بەشە شک دەبەن، تکایە بیگۆڕن. ئەم باسە زۆر گرنگە و داوا دەکەم بەشدار بن. یەکێکی تر لە کێشەکانی ڕێنووسی زمانەکەمان نووسینی وشەکانە بە بۆشایی و بەبێ بۆشایی. جاری پێشوو بە ھاوکاریی چەند دڵسۆزێک لە دەستەی ھەڵەچن کۆمەڵێک وشەمان زیاد کرد کە زۆرجار بە بۆشایی دەنووسران (وەک: بەرھەم ھێنان (ھەڵە) ← بەرھەمھێنان (دروست)). ئەو باسە تەنیا پێشەکییەک بوو. باسەکەی ئێستا و ئەمجارەمان ئەوەیە کە بەپێچەوانەوە کارەکە دەکەین و بۆشایی بۆ ئەو وشانە زیاد دەکەین کە پێکەوە دەیاننووسن (وەک: ھەڵمگرن (ھەڵە) ← ھەڵم گرن (دروست)). بڕوانە کێشەی پێشگر و جێناوی لکاو، کە پێشتر خۆم بەبێ وەرگرتنی ڕای ئێوە (و تەنیا بە مەبەستی کۆکردنەوە و داخلکردنی چاوگ و کارەکان)، ئەو کارەم بۆ تووڵامراز کرد و سەرکەوتووش بوو! ئەم چەند ڕۆژەش ھەڵسام بە داخلکردنی کارە ڕابردووەکان (وەک: ڕایگەیاند (ھەڵە) ← ڕای گەیاند (دروست)) و کەمێک پێش ئێستاش تاقیم کردەوە و زۆر سەرکەوتووانە کارەکە دەکات! ھەنووکە نزیکەی ١٤٠ ڕەگی کار و زیاد لە ٢٠٠ کاری ڕابردوو داخل کراون. باشییەکەی تووڵامراز لەوەدایە کە تێیدا حیسابی زۆر دۆخ کراوە وەک ئەرێ و نەرێ، ڕابردوو و ڕانەبردوو و داخوازی (و لە داھاتوو زیاتریشی دەکەین). وا دیارە ئەکادیمیا، کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا و کاک دیاکۆ ھاشمیش (کە لە «چاوگی داڕێژراو و گەردانکردنی» باسی لەم کێشەیە کردووە و) ھەمووان ھاوڕان کە دەبێت ئەوانە بە بۆشایییەوە بنووسرێن و پێکەوە نەلکێندرێن. گەر کۆمەڵگەش قبووڵی کرد، ھەر دەبێت بە سەیرکردنی جیاوازییەکانەوە کەڵک لە ئامرازەکە وەرگرین چونکە دەچێتە ژێر تاقیکردنەوە و وردەوردە ئەو ھەڵانەی کە دێنە پێش چاومان چاک دەکەین. ئێمە خۆیشمان ھەزار جار ورد و زیرەک بین، دەشێت لەوانەدا ھەر ھەڵە بکەین بۆیە، ویستم ئەم کێشەیە لە ویکیپیدیا چارەسەر بکەین. ڕای ئێوەش گرنگە و گەر پێتان وایە ھەڵەم یانیش ڕاستم، تکایە لە ھەردوو بارەکەدا بدوێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بژی کاک ئارام. ھەر بەم شێوەیە بەردەوام بە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاک ئارام، ھیوادارم بێکێشە بێت. سەرچیا‏١١:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندوو نەبنەوە کاک ئارام. بژین. ئەمن بۆخۆم ھەتا بڵێی کێشەم ھەیە لەو بوارەدا، بۆیە بەڕاستی جێی خۆیەتی. بۆ تاقیکردنەوەکەیشی ئەوەندەی لێی دەزانم، لە خزمەتدام. دەستتان خۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]