ویکیپیدیا:مێزی زانیاری/زمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Archive

بەخێر بێیت بۆ پرسگای زانیاریی گشتی

  • سەرەتا دەبێت بزانیت:
  1. ئەم بەشە تایبەتی یارمەتیدانی خوێنەرانە کە وەڵامی پرسیارەکەیان لە ویکیپیدیادا نادۆزنەوە.
  2. بەشداربووە نوێکان بۆ پرسیار سەبارەت بە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا سەردانی پرسگا بکەن.
  3. بەشداربووە شارەزاکان بۆ پرسیار و پێشنیاری تەکنیکیی سەردانی دیوەخان بکەن.
  • پێش پرسیارکردن:
  1.  
  2. ئامڕازێکی گەڕانی دەرەکیی وەک گووگڵ بەکار بھێنە.
  • ئەمانە مەپرسە:
  1. ئامۆژگاریی پزیشکی یان یاسایی
  2. ڕای تاکەکەسیی بەشداربووان
  • لە پرسیارەکەتدا:
  1. ئیمەیڵەکەت مەنووسە، پرسیارەکەت تەنھا لەم پەڕەیەدا وەڵام دەدرێتەوە.
  2. سەردێڕێکی کورت و مانادار بنووسە: نەک سەرانسەری پرسیارەکە.
  3. پرسیارەکەت بەباشی شرۆڤە بکە: ھەر زانیارییەک کە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکەت ھەروەھا وێنە و بەستەر.
  4. لە کۆتاییی پرسیارەکەت واژووەکەت دابنێ: بە نووسینی ~~~~ بەکارھێنەرانی دیکە دەزانن کێ ئەم باسەی نووسیوە.
  5. بیسەلمێنە کە ھەوڵێکت داوە بەڵام بە ئاکام نەگەیشتوویت: بەتایبەت ئەگەر پرسیارەکەت کارێکی نێوماڵییە (تەکلیفی قوتابخانەیە).
  • لە وەڵامەکەتدا:
  1. بەقووڵی وەڵام بدەوە. تا ئەو ڕادەیە لە بابەتەکە دەزانی وەڵام بدەوە.
  2. بەکورتی بنووسە، بەڵام کەمدوو مەبە. بە شێوەیەکی ڕوون و ساکار و باش پرسیارەکە بنووسە.
  3. بەستەر (لینک) دابنێ بۆ وتاری ویکیپیدیا یان پەڕەی دەرەوە.
  4. بەئەدەب بە بەتایبەتی لەگەڵ بەشداربووە نوێکان.
  5. لێدوانەکانی بەکارھێنەرانی دیکە دەستکاری مەکە، تەنھا مەگەر بۆ چاککردنی ھەڵەیەک کە ڕێگە لە خوێندنەوەی دەقەکان دەگرێت.
  6. ھیچ ڕێنوێنییەکی پزیشکی یان یاسایی مەدە.
  • پرسگەی تایبەتی خۆت ھەڵبژێرە:

سویسرا یان سویس

بەڕێزان ئێرە جێگای چارەسەکردنی هەموو کێشە زمانەوانییەکان و هەڵبژاردن و ڕێککەوتن لە سەر ناو و کێشەکانی ڕێزمانی کوردییە. هەرکەس هەر بابەتێکی هەبوو یان لێی دوودڵبوو یان وشەیەک کە ڕێککەوتن لەسەری نەبێت لێرەدا بینووسێت بۆ ئەوەی وتووێژی لەسەر بکرێ.


بەڕێزان چی ووشەیەک بۆ وتاری تايبەت بەم وڵاتەوە گونجاوترە بۆ زمانی کوردی سویسرا (کە لە باشوور باوە) یان سویس (کە لە ڕۆژهەڵات باوە) یا سوەیس. ئەنجامی ئەم ناوە وەک ڕێککەوتنێک لە نێوان بەکارهێنەراندا دادەنرێت و گۆڕێنی ئەنجامەکەش پێویستی بە وتووێژی نوێ هەیە. لەگەڵ ڕێزم--barham ٢٢:٠٥, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

@Barham: لەگەڵ «سویسرا»م. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ «سویسرا» باوترە و لەگەڵ ئەودام Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەپس

بەڕێزانی ئەودیو ئەم وشەیە چی لە نووسراوەکاندا تووشی بووم؟ مانای چییە بەرامبەری چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ مەسەلەن نووسراوە:

ئەم جۆرە پاتریە ئەڵمانیە ٢ ڤۆڵتە کەپس نیە...
کەپس کردنی قژ ڕێگایەکی نوێ نیە و لە مێژەوە هەیە
وەک دۆڵمە دەی پێچینەوە ناو نایلۆن کەپس دەکەین...

سپاس. @Serchia و Aram: -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Calak: پێم وا بێت وشەکە لە «ar:كبس»ی عەرەبییەوە ھاتبێت، کە تا ڕاددەیەکی زۆر بە مانای پەستان (press و compress) دێت. ڕاستییەکەی لە باشوور بە چەند مانایەک بەکار دەھێندرێت وەک:
  • شتێک نوێ بێت و نەکرابێتەوە. یانیش شتێکی داخراو بۆ نموونە:
    • ئەم پاکەتە کەپسە. (واتە نوێیە و نەکراوەتەوە.)
  • شتێک چەسپ کرابێت بە شێوەیەک کە توانای جووڵەی لێ بڕابێت (یانیش لە تەنێکدا ڕێگە بە ھاتوچۆی ھەوا و/یان ئاو نەدرابێت). بۆ نموونە:
    • ئەم کارتەم بۆ کەپس بکە. (خۆشم لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی بەدوای گەڕام و en:Lamination ماناکەی بوو. وە بە گەرمکردنی Lamination Machine کاری کەپسکردنەکە دەکرێت.)
    • لەناو قەرەباڵغییەک دوو کەس یان زیاتر کەپس دەبن بەیەکەوە و توانای جووڵە یان دەرچوونیان لە قەرەباڵغییەکەدا نابێت. (ئەمە بۆ چەند چینێکیش ھەمان چتە کە بەشێوەیەک پەستانیان خرابێتە سەر و پێکەوە کەپس بووبن.)
وشەی کەپسە'یش ھەیە کە ئەوەیانم تەنیا لە گەمەی تۆپی بالەدا بیستووە. ڤیدیۆیەکیش لە فەیسبووک ھەیە و لە گوگڵیش ئەنجامی ھەیە، کە یاریزانەکە ڕێک کەپسە لێ دەدات. ھیوادارم باشم ڕوون کردبێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەگ ماڵت ئاوان بێ. کاکە ئەمە ڕێک بەمە دەڵێین پرێس (press). دەست خوەش.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژن یان ئافرەت؟

سڵاو @Calak:، @Pirehelokan:، @Serchia: و ئەوانی تریش، برادەران دەمەوێت ئەمە یەکلایی بکەینەوە. با ئەم دوو وتووێژە(وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان و وتووێژ:پارتی دیموکراتی کوردستان)تان بیر بێنمەوە کە پێشتر کراون. باشترە باش بیر لە ئاکامەکەی بکەینەوە. من پێشتریش وتوومە کە ھەرچی بکەین نابێت دەستکاریی دەقە شیعری و وتەکان و ئەوانە بکەین ھەرچەندە ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەکارھێنەران کە خۆیان ئاگاداری ئەوانە بن، بەڵام لێرەدا ئێمە بەگشتی باسی ناوەڕۆکی ئینسایکڵۆپیدیاکە دەکەین. سپاس بۆ وەڵامەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە International Women's Dayدا مەبەست ژنە. سەرفەنەزەر لەوەی ڕیشەی ئافرەت چییە، ناحەقە ژن بگۆڕین بە ئافرەت. ژن یانی مرۆڤی مێیینە کە گەورە بووبێت. بە بچووکی پێی دەوترێت کچ، کیژ یا کەنیشک. ئافرەت لە لەفزی عەورەتەوە ھاتووە، لە فارسیی قەدیمیشدا بووە. بە ژن و مناڵ وتراوە. ئیستە بە ئوردوو بە ژن دەڵێن عورت. بە بڕوام ئەگەر مەبەست مرۆڤی مێیینەی گەورە بێت یانی woman وشەی ژن پڕپێستیە. ئەگەر مەبەست بە گشتی مێیینە بێت ئافرەتیش دەتوانین بەکار بەین. ئەوەی چالاک وتوویە وشەکە ناشیرینە ڕاستە، بەڵام ئیتر گۆڕانی مەعنایی بەسەردا ھاتووە و ھاتووەتە کوردیش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە ژن بنووسرێت. ئەگەر وشەی ئافرەتیش لە ناوی ڕێکخراوێک یان شتێکی ھاوشێوە بەکارھاتبوو باشترە وەک خۆی بێت. سەرچیا‏١٣:١٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی کرابوو. ئافرەت وشەیەکی تورکییە. ھەر ئێستایش تورکەکانی ئێران بە ژن دەڵێن ئارڤاد (< ئاڤراد) [١]. ھیچ ھۆکارێک نابینم وشەی کوردیی ژن وە لا بنێیین و تورکییەکەی بڵێین.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]