وتووێژ:محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
من هیچ کێشەیەک نابینم لە بێ لایەنیدا! --برووسک ١٢:٥٢, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)


ناو[دەستکاری]

محەممەد یان موحەممەد؟ هەروەها ئێمە موحەممەدمان وەک وشەیەکی یەکگرتوو لەزۆرێک شوێن بەکارهێناوە. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٩:٥٠، ١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

تا ئەو جێگەی کە من لە بیرم دێت، لە ویکیپیدیا "محەممەد"یان پەسند کردە؛ بۆ خۆیشم پێم وایە محەممەد ڕاحەتتر دێتە سەر زار. مادیوتووێژ (١٠ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٩:٥٢، ١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

ڕاستە، ڕەحەتتر دێت، بەڵام پێم وایە موحەممەد درووستترە، چوونکە بۆخۆی ئەوە ناوە ڕاستەکەیە. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢٠:٢٠، ١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
لێرە یەکلایی کرایەوە ، کرتە بکە ، بەڕای خۆم خەڵکی بەهەموو شێوەکان دەینووسن بۆیە گەر هەمووی بکرێنە ڕەوانەکەر کێشە نامینێت > Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
لە کوردیدا (زۆربەی شێوەزارەکان) ھەر بە محەممەد وتراوە. ئەم موحەممەدە تەنیا لاسای عەرەبیە و وتنی زۆر قورسە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
کاک سەرچیا تکایە سەیرێکی وتووێژەکان پێش گواستنەوە بکە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
کاک @Calak: زۆر جاران لێرە گلەیی لە ئەکادیمیای کوردی یان دەزگاکانی تر دەکرێت لەبەر بێچارەسەریی گرفتەکانی زمان، بەڵام وەک دیارە ویکیپیدیاش خۆی یەکگرتوو نییە و لە کۆمەڵێک بابەت ڕێسا و پێوەرەکان دیارنین. لە زۆر وتووێژ وتراوە کە دەبێ ناوەکان بە دروستی بنووسرێن، ھەڵبەت بە گەڕانەوەش بۆ شێوەی گۆتنی لەنێو کۆمەڵگە، بەڵام کە ناوێک بە چەند شێوەیە دەگۆترێ یان دەنووسرێ لەو کاتە شێوە ڕاستەکە پەسەندە گەرچی کەمینەش بێت، بۆ زانیاریش ئەنجامەکانی گەڕان بۆ «موحەممەد» نزیک بە سەد ھەزارە. | سەرچیا — ‏١٧:١٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
ھەموومان دەزانین خەڵکی نەخوێندەوار ھەر دەڵێن محەممەد. خوێندەوارەکەش مەگەر خۆی لێ گۆڕابێ ئەویش ھەر دەڵێ محەممەد. ھەموو دەڵێن مستەفا کەس ناڵێ موستەفا. بیستووتە بە مەلا مستەفا بارزانی بڵێن مەلا موستەفا؟! شێوە ڕاستەکە ئەمەیە زۆرینەی کورد دەیڵێ نەک عەرەبێک. ئاکامی گەڕانەکەش کە ئاماژەت پێ کرد ھی محەممەد ٤٥٠ھەزارە یانی ٤.٥ ئەوەندەی موحەممەد. مستەفاشیان دەوێ بەزۆر بکەنە موستەفا کەچی ئاکامی گەڕانی مستەفا ١٣ ئەوەندەی موستەفایە. ھەر دەگەینەوە سەر قسەی کاک بەدران کە دەڵێ کوردی عەیبی چییە نازانم. تۆزێک کوردانەتر بیر بکەینەوە. تکایە ھەمیشە پەڕەی وتووێژ لەبەر چاو بگرن با لێدوانی زیادی نەکرێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
من لەنێو ئەم بەزمە نازانم چی بکەم. باشە گەر بەپێی کوردی عەیبی نییە و خەڵک و ئەنجامی گەڕان ناوەکان دادەنرێن، ئەوەش ھەیە کە ئاکامی گەڕانەکانی «زیندەزانی» پەنجا ئەوەندەی «ژینناسی»یە، چەند کەسێک نەبێت کە لە ویکی بینیویانە گەرنا کەس نازانێ کە بەرانبەری بایۆلۆژییە، من لە وتنی ئەوە مەبەستم دژایەتی وشەکە نییە و ناڵێم بیگۆڕن، نموونەی وەکوو ئەمەش زۆرن. کاک چالاک کە دەڵێم لێرەش ھێشتا ڕێساکان دیارنین ئەوەیە، بە گوێرەی ھەڵەی خەڵک بڕۆین یان شتێکی تر، با شتەکان ڕوونبن و ھەموو جارێک ھەمان پرس و قسە دووبارە نەکەینەوە. | سەرچیا — ‏١٩:١٦، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
بە ڕواڵەت نابێ وشەی محەممەد لەگەڵ وشەی زیندەزانی بکەینە یەک. محەممەد وشەیەکی کۆنە و لەمێژە لە زمانی کوردیدا ھەیە بەڵام زیندەزانی وشەیەکی نوێیە و تەمەنی زۆر کورتە. ھەر لە ڕۆژھەڵات سەدی نەود بگرە زیاتریش نازانن یانی چی. لە باشووریش لە ناو نەخوێندەواران ھەروا.
بەڵام ڕەنگە کێشەی محەممەد و زیندەزانی یەکسان بێ. کێشەکە حەز لە عەرەبی کردنە. محەممەد دەکەنە موحەممەد، مستەفا دەکەنە موستەفا چون عەرەب وا دەڵێ و حەز لە عەرەبی دەکەن. بە biology دەڵێن زیندەزانی چون عەرەب دەڵێ علم الاحیا و حی یانی زیندوو! کاکی نەخوێندەواری عەرەبی پێخۆش کە زیندەزانیت داناوە! bio- یانی ژین و ژیان. مەگەر بە biography ناڵێن ژیننامە یان ژیاننامە! ئەگەر وایە بەمەش دەبێ بڵێین زیندەنامە!
ھەتا پێڕەو و شوێنکەوتووی عەرەب و زمانەکەیان بین ئەم کێشانە ھەر دەبن. دەبێ بگەڕێینەوە سەر بنچینەی خۆمان و کوردانە بیر بکەینە. واز لە عەرەبی بێنین!--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣١، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
ڕاست ئەکەی کاک چالاک وشەکە کۆنە، بەڵام ھەڵەی تێ کراوە، بۆ مستەفاش بەھەمان شێوە، دروستەکەی موستەفایە، کە نایڵێن؛ دووبارەکردنەوەی ھەڵەیەکە کە پێشتر کراوە. ئەم بابەتە کێشەیەکی چارەنەکراوی زمانی کوردییە، نازانم کەی چارەسەر بۆ ئەو دەیان کێشەیە دێت، ئێستاش ئێمە لە ویکیپیدیا دەبێت لە بارەی ھەموو یان زۆربەی ئەو کێشانە بگەینە ڕێکەوتن و چەند خاڵێک، گەر ئەمە نەکەین دەبێت وا لێیان بگەڕێین. من جارێکی تریش ئەم پرسیارەم کرد ئایا ئێوە لەگەڵ ناوێکن کە ھەڵەی تێدایە و زۆرینەی خەڵک بەکاری دێنێت یان ناوێک کە دروستە بەڵام ڕێژەی بەکارھێنانی ناگات بە ناوە ھەڵەکە؟ پێمخۆشە وەڵامی ئەمە بدەنەوە، چونکە زۆرێک لە وتووێژەکان بەمەوە گرێدراون.
کە باسی زیندەزانیشم کرد تەنیا وەک نموونەیەک بوو، ئەوە نووسیومە لە سەرەوە کە بۆ ئەوە باسم نەکردووە کە بڵێم بۆچی گۆڕیوتانە یان ناڕازیبم. تەنیا لەبەرەوەم بوو کە تۆ بۆ محەممەد ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵت وەک دەلیلێک ھێنابوویە، بابەتەکەش ئەوەندە جیاوازنین، کە گووگڵ بۆ ناوێک دەلیل بێت ئەی بۆ بۆ یەکێکی تریش ھەو نەبێت؟! لەسەر ئەوەی کە ھەموو کەسێک نازان زیندەزانی چییە، ئێ ھەر وا دەبێت، ناکرێ لەمە موحەممەد و ناوی زانستێک بەراورد بکەی، ناوی کەسەکان لەنێو ھەموو خەڵکی بڵاودەبنەوە، بەڵام زانستەکان تەنیا لای خوێندەواران و ئەوانەی خوێندوویانە. بەو ھیوایەی نووسینەکەم ڕوونبێت، مەبەست لەم کارەش ھیچ حەزکردن لە عەرەب یان بێگانەیەکی تر نییە، بەڵێ با کوردانە بیربکەینەوە بەتایبەتی بۆ زمان. | سەرچیا — ‏١٧:٥٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
با زۆر درێژە نەدرێ بەم باسەوە. ئەوەی کە دەڵێی مستەفا ھەڵەی تێ کراوە لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە زۆر قسەیەکی ھەڵەیە. ئەم قسەیە دروست وەکوو ئەوەیە بڵێی ئینگلیزی کە ژمارەیەکی زۆر لە وشەکانی فەڕەنسییە دەبێ ھەموو ئەم وشانە وەکوو زمانی فەڕەنسی بڵێ دەنا ھەڵەیە! ئینگلیزی ئەوھەموو وشەیەی لە فەڕەنسی خواستووەتەوە بەڵام ھیچیان وەکوو زمانی فەڕەنسی ناڵێ. زۆر دوور نەڕۆین ھەر فارسی نیوە وشەکانی عەرەبییە بەڵام شێوازی وتنی زۆربەی ئەم وشانەی گۆڕیوە. ھەر زمانێک دەزگای فۆنۆلۆجی خۆی ھەیە و ناکرێ دەزگای فۆنۆلۆجی زمانێکی بێگانە بھێنی و بەسەر زمانێکی ترەوە داسەپێنی. جا ئێستا ھەندێک عەرەبی پێخۆش دەیانەوێ ئەم بەڵایە بەسەر زمانەکەمان بێنن کێشەی خۆیانە. ئەوانە ئەگەر پێیان بڵێی مۆسیقا بکەنە مووسیقا قایل دەبن؟! بۆخۆشیان نازانن چ دەکەن.
محەممەد ناوێکی ھەڵە نییە ھەتا بیگۆڕین. محەممەد شێوازی کوردی ئەم وشەیەیە. تورکیش دەڵێ mehmet. ئەمە لەگەڵ زیندەزانی کە ھەڵەیە زۆری فەرقە. ئەگەر وشەکە ھەڵە نەبوو دەتوانین باس لە باوی بکەین بەڵام بۆ وشەیەکی ھەڵە باوبوونیش راستی ناکاتەوە. دەبێ لە جێگای خۆی دروستەکە دابنێین و ھەڵەکەش ڕەوانە بکرێ و ئاماژەیەکیش بە ناوەکە بکرێ شتەکە روون بکڕیتەوە بەشکم لە داھاتوودا چارەسەر بکرێ. ئەگەریش ھەڵە بوو و بەرامبەرێکمان نەبوو ھەقی وشە داتاشینمان نییە دەتوانین ناوە بیانییەکە دابنێین. ھەتا ئێستاش ھەر ئاوا بووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
کێشەکە تەنیا لەم وتارە نییە، زۆرتر لەبەر وتارەکانی تر ئەم ناوەم گۆڕی، زۆر وتار بەم ناوە دروست کران، ھەر یەکەی ڕێنووسێک، زیاتر مەبەستم یەکخستن بوو. باشە، ئێستا ئەمە چاک دەکەمەوە، بۆ چاککردنی وتارەکانی تر ئێوەش ھاوکاربن. | سەرچیا — ‏١١:٠٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
نازانم بۆ دەبێت چاولە ویکیەکانی تر بکەین بۆ ناونای وتار، ئەوەی لەسەرە ئاماژەتان پێیکرد سەبارەت بەڕێژەی گەڕان گەر ئەو بکرێت بە پێوەر ئەوا هەڵەین. چوونکە گشت کەسێک لەهەر شوێنێک بێت ئەگەر بیەوێت بۆ ئەم ناوە بگەڕێت جگە لە نووسین بە ئینگلیزی محمد دەنوسێت نەک موحەمەد ئەمەش زۆۆر ڕوونە. وە هاوکات لە ئینگلیزش هەر muhamadە. خۆ ئێمەش وەک عەرەبی ضمهمان نیە کە کەسێک لە خوێندنەوە و بۆ ناوەکە زیاد بکات. تەنها ئەوەیە کەوا لەگەڵی ڕاهاتووین... ڕایمن بیکەین بە موحەمەد بۆ ناوەکانی تریش دەتوانین چارەیەک بدۆزینەوە... - ئیبراهیم وتووێژ ‏٢٠:٥٦، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی محەممەدم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٠١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)