وتووێژ:خۆت بیکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

"خۆت بیکە" زۆر کورتتر و سادەترە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵمحمد (لێدوان)
دژ – بەڕای من ئەنجامی بدە جوانترە لە بیکەژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:١١، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکانم کردن بۆ فیعلی do زۆر تەواوە. بەس ئەمەش تێکەڵ دەکەین. ئەنجام یانی نەتیجە یان ئاکام. بەم پێیە ئەنجامدان یانی کارێک بە نەتیجە و ئاکام بگەیێنی. ئەمە بەرامبەری وشەی accomplishی ئینگلیزییە. بۆ نموونە دەڵێن you have accomplished a grand task بە کوردی دەبێتە کارێکی گەورەت ئەنجام داوە. یان this is what i have to accomplish دەبێتە ناچارم ئەمە نەمجام بدەم. بە کورتی ئاشکرایە do دەبێتە کردن و ئەنجامدانیش بۆ accomplish باشە. ئەمانە تێکەڵ مەکەن. کورد دەڵێ کاری وا مەکە قەت ناڵی کاری وا ئەنجام مەدە! با سەرتان لێ نەھێشێنم و سەریش لە خۆتان مەھێشێنن!--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٥، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک دروست باسی کردووە، بەڵام لە کوردی ھەردووکی بە تێکەڵی بەکاردێن و زۆر جیاوازیان لە نێوان نەکراوە، ڕەنگە لەژێر کاریگەری فارسیش بووبێت. بەس ئەوەی من لێی دڵنیانیم لە ڕێنووس ئەوەیە؛ بیکە دروستە یان بی کە؟ | سەرچیا‏١٧:٢٦، ٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لە ژێر کاریگەری فارسییە. لە فارسیدا فیعلی کردن مانایەکی خراپیشی بۆ پەیدا بووە بۆیە ئەوان خۆی لێ دەپارێزن. بەڵام نازانم کوردی کێشەی چییە بەڕاستی ھەر خۆ لە فارسی و عەرەبی دەدەن. بەس من وتم ھەتا وەکوو فارسیمان لێ نەیا. ڕێنووسەکەش کۆڵەوارە ھیچ ڕیسایەکی نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]