ویکیپیدیا:دەستەی ھەڵەچن/داواکارییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


سەرەکیداواکارییەکانپێشنیارەکانئەندامان



بە خێر بێیت! لێرە دەتوانیت داوایەک بۆ دەستەی ھەڵەچن پێشکەش بکەیت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە تکایە کرتە لە بەستەرەکەی خوارەوە بکە. تێبینی بکە کە ھەموو ڕوونکردنەوەیەک دراوە و خۆگەڕانەیش واژووەکەت دەکرێت. لەکاتێکدا کە نەتزانی چۆن پڕی بکەیتەوە یانیش داوایەکەت جیاواز بوو، ئەوا تکایە کرتە لێرە بکە بۆئەوەی لە بەشێکی بەتاڵ داواکارییەکە پێشکەش بکەیت.

بۆ وەڵامدەرەکە: تێبینی بکە کە ڕوونکردنەوە دراوە.



دەبێ ← دەبێت / دەکرێ ← دەکرێت / بکرێ ← بکرێت / ...[دەستکاری]

بەڵگە(کان): کۆدەنگی + کتێبەکانی خوێندنگە و ڕێنووسی زۆربەی چاپەمەنییەکان
ھۆکاری داواکارییەکە: یەکخستنی ڕێنووس و باپەندبوون بە یەک شێوە
واژووی پێشکەشکەر: سەرچیا‏١٥:٥٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     لەژێر کاردایە

لێدوانەکان

من دژی دەبێ بۆ دەبێت-م. ئەوانی تر کێشەیان نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: ئەوەی بزانم بۆ ھەموویان ھەمان شتە. کە بۆ ئەوانی دیکە بکرێت، باشترە ئەوەشی لەگەڵ بێت. سەرچیا‏١٧:٣٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر چی لە وتووێژەکەی پێشتر زۆرینە لەگەڵ ئەوە بوون کە بینووسین، بەس من وەک خۆم کەمێک لێی ساردم چونکە دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکەین کە شیعرەکان ڕووبەڕووی تێکدان یانیش دەستکاریکردن دەبنەوە. دووەمیش وشەی «وەرزش»[١] ھاتەوە بیرم کە وەک نموونەیەکی ترە بۆ ئەم باسە. وا دیارە پێشتر «وەرزشت»[٢] بووە و وردەوردە تێیەکەی کۆتایی نەماوە و ئێستا بووەتە وەرزش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: شیعرمان ئەوەندە زۆر نییە لەنێو وتارەکان، و ئەگەر بخرێتە نێو داڕێژەی شیعر ئەوە دەکرێت وای لێ بکرێت کە وەک خۆیان بمێننەوە. من چەند وشەی دیکەش لێرە دەنووسم کە باون و ھیوادارم ئەمە زوو جێبەجێبکرێت، بەڕاستی کاتێکی زۆرم لێ دەبات کە لەھەر وتارێک یەک بە یەک چاکیان بکەم. (دەشێت، دەچێت، دەخوێنێت، دەنووسێت، دەکڕێت، ھەڵدەگرێت، ...) سەرچیا‏١٧:٥٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: گەرچی وەڵامی وەرزش و وەرزشتەکە نەدرایەوە، دوو ڕۆژێکی تر چاوەڕێ دەکەم تا بزانم کاک چالاک یان کەسێکی تر قسەیەکی ھەیە یان نا. گەر نەبوو، دەیکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: نموونەی وەرزش شتێکی دیکەیە و پەیوەندی بەمەوە نییە. ئێستا کەس نانووسێت وەرزشت، بەڵام لە زۆربەی نووسی کتێبەکان ئەم «ت»ە ھەیە و شتێکی نامۆ نییە. سەرچیا‏١٣:٢٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەسڵەن ئەم پەڕەیە نابێ شوێنی شتی وا بێ. ئەوەی کە ئێمە باشور بکەینە باشوور ڕاستە چونکە باشوور ھەڵەی ڕێنووسە بەڵام دەبێ و دەبێت وا نییە و ھەر دووکیان ڕاستە. ئەرکی ئێمە لێرە ستانداردکردنی زمان نییە و زمانەکەشمان نە ستانداردە و نە ئێمە بڕیارە ستانداردی کەین.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٢، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئێمە ھەموو شێوەکانی دیکە ڕەت ناکەینەوە، بەڵام تا بکرێت ھەوڵەدەین ڕێنووسێکی یەکگرتوو پەیڕەو بکەین. ھەندێک جار ناچارین لەنێوان چەند شێوەی وشەیەک یەکێک دیاری بکەین. ئەرکی ویکیپیدیاش بە ستانداردکردمی زمان نییە، بەڵام دەکرێت لەو پرۆسەیە بەشدارییەکمان ھەبێت و بە ئاراستەیەک کار بکەین کە بۆ زمانەکە باش بێت. سەرچیا‏١٠:٣٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ «وەرزش»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
  2. ^ «وەرزشت»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١.