ویکیپیدیا:تاگ بارانکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەکی تاگ بارانکردن لە پەڕەیەکی ویکیپیدیا

تاگ بارانکردن بریتییە لە شێوازی تاگ لێدانی نادروست لە پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەکی ویکیپیدیا، لەکاتێکدا تاگ لێدان لە پەڕەکان سوودبەخشە و بە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا دەڵێت پەڕەیەک کێشەی چییە، دەکرێت لە ھەمان کاتدا بێسوود یاخوود زیانبەخشیش بێت! تاگ بارانکردن شێوەیەکە لە دەستکاریی ڕووخێنەر، ئەو بەکارھێنەرانەی وتارەکان تاگ باران دەکەن داوایان لێدەکرێت بووەستن دوای ژمارەیەک ئاگادارکردنەوە، ئەگەر ھەر نەوەستان دەکرێت ئەنجامەکەی بەربەست کردن بێت، لێدانی تاگ لە پەڕەکانی ویکیپیدیا پێویستە لە وتووێژی پەڕەکە ڕوونکردنەوەی بۆ بدرێت.[ئ]

و ڕوونکردنەوە بۆ ھەموو پەڕەکان پێویست نییە، بۆ نموونە پەڕەیەک ھیچ سەرچاوەی نەبێت و ئاشکرایە کە سەرچاوەی نییە، ئەوکاتە تاگی {{بێسەرچاوە}} بەکاردەھێندرێت بۆ ئەوەی بە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بووترێت کە ئەم پەڕەیە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە تکایە یارمەتی بدە لە باشترکردنی، ھیچ پێویست ناکات داڕێژەی زیاد لە وتارەکان بەکاربێنیت، نموونە {{ئاماژەی زیاتر}} بەکاربێنیت لە وتارێک کە داڕێژەی {{بێسەرچاوە}}ی لەسەر دانراوە.

و کاتێک چەند داڕێژەیەکی پێویست زیاد دەکەیت بۆ وتارێک، تکایە بیانخە ناو داڕێژەی {{چەند کێشەیەک}}.

نموونەیەکی تر لە تاگ بارانکردن

دوورکەوتنەوە[دەستکاری]

  • تەنھا ئەو تاگانە زیاد بکە کە پێویستن و ئاگاداریی دووبارە زیاد ناکەنەوە لە پەڕەیەک.
  • خۆت باشتری بکە: ئەگەر تاگ لەسەر وتارێک دادەنێیت بە مەبەستی باشترکردنی، لەوانەیە خۆشت بتوانیت باشتری بکەیت، بۆ نموونە ئەگەر چوویتە سەر وتارێک و زانیاریت لەسەری نەبوو لەوانەیە بەلایەنی کەمەوە بتوانیت چاکسازیی وشەسازی بۆ بکەیت.
  • سەرنج بخەرە سەر کێشە زۆر گرنگەکان: ئەگەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا پێویستی بە نوێکردنەوەیەکی بەرچاو ھەبوو، بەم شێوەیە دەست پێ بکە، سەرەتا لە کێشە بەپەلە و گرنگەکان دواتر کێشە سەرەتایی و ناوەندییەکان، بۆ نموونە تاگ بۆ یەک یان دوو بەپەلەترین و گرنگترین کێشەی پەڕەکە بدە وازی لێبێنە تا ئەم دوو کێشەیە چارەسەر دەبێت، دواتر بەکارھێنەرێکی تر یان تۆ دەتوانیت تاگی لێ بدەیتەوە بۆ کێشەکانی دواتر.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەگەر بەئاشکرایی دیارنەبوو کە بۆچی ئەم تاگە لێدراوە.