ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیا:دخسەوە)
Jump to navigation Jump to search
 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
ناوبڕەکان:
وپ:دخس
وپ:دخ/س
بەشی سیاسەتی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەت و ڕێسا پێشنیارکراوەکان و گۆڕینی ئەو سیاسەت و ڕێسایانەی وا ھەیە بەکاردەگیرێ. ئەگەر دەتانەوێ شتێکی نوێ پێشنیار بکەن کە سیاسەت یان رێسا نییە، تکایە بەشی پێشنیارەکان بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١


گۆڕانی یەک لە پێوەرەکانی بێباخبوون[دەستکاری]

لە یەک لە پێوەرەکاندا وتراوە کە بێبایەخبوونی ئالبۆمێک یان مووزیکێک بە نەبوونی پەڕەی خاوەنی بەرھەمەکە دیاری دەکرێت. یەکەم. بۆی ھەیە کە بەرھەمێک لە خاوەن بەرھەمەکە بەناوبانگتر بێت. دووەم. ئەم پێوەرە بۆ ویکی کوردی بە ٢٢ ھەزار وتارەوە پێوەرێکی گونجاو نییە، چون ھەژماری وتارەکان زۆر کەمە و ئەوە کە بابەتێک نییە بە ھۆی بێبایەخبوون نییە و ھۆکارەکەی کەمکاریی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردییە. -- Eyubm (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ، باشترە پیاچوونەوەی گەورە بۆ سخ بکرێت. هیوا (لێدوان) ‏١٠:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ لە پەڕەی وتووێژی ئێپینیش باسم کرد بۆ نموونە ئەم گۆرانییە[١] لە گۆرانیبێژەکەی بەناوبانگترە، (چوون زۆر کەس بە بیستنی ئەم گۆرانییە خۆیان کوشتووە ناوبانگی دەرکردووە) سەیری بکەی لە زۆرێک لە ویکیپیدیاکان باسی گۆرانییەکە کراوە، لە حاڵێکدا گۆرانیبێژەکەی وتاری نییە.Şûşe وتووێژ ‏١٠:٣٦، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

پێداچوونەوە بە سیاسەتەکاندا[دەستکاری]

سڵاو. بۆیی کاتی ئێوەی خۆشەویست بە پێشەکییەوە نەکوژم یەکسەر دەچمە سەر بابەتەکە. بەشێکی زۆر لەو سیاسەتانەی @Épine: درووستی کردوون بریتیین لە وەرگێڕانی دەقاودەقی ئەو یاسا و سیاسەتانەی کە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا ھەن. بەڕێزتان لەمن باشتر دەزانن کە ھەر ویکیپیدیایەک سەرپشکە لەوەی کە چۆن سیاسەتەکانی خۆی دادەڕێژێت. داڕشتنی سیاسەتیش زۆر بەڕوونی باسی لێوە کراوە کە پێویستی بە کۆدەنگی ھەیە. ئەوەی کە کراوە لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە بریتییە لە وەرگێڕانی سیاسەتەکان و سەپاندنی بەسەر ئەم ویکیپیدیایەدا وەک وەک سیاسەتی فەرمیی بەبێ ھەبوونی کۆدەنگی. ئەمە سەرباری ئەوەی کە دژایەتی پرەنسیپەکانی ویکیپیدیا دەکات، بۆتە بەربەستێکی گەورە بۆ کۆی بەکارھێنەران.

ئەوەی پێویست دەکات ڕوونی بکەمەوە لە ئامانجەکەم، ئەمانەیە:

  • بۆخۆم زۆر بەکەمیی (مەگەر بە بێ مەبەست) پێشێلی ئەو یاسایەنە دەکەم. لەبەر ئەوە شینی ھەریسەکەی خۆم ناکەم وەکوو ئەو برادەرە تۆمەتبەخشەرەوەیە ئاماژەی پێ کردبوو. من مەبەستمە ئێمە خاوەنی سیاسەتی خۆمان بین لە ئاکامی ھاوکۆکیی یان یەکدەنگی و دەنگدان لەسەریان.
  • ھێنانی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ ئێرە بە بێ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە ھەم دژی پرەنسیپەکانی ویکیپیدیایە و ھەم نابێت قبووڵ بکرێن (وێڕای ئەوەی گەلێک لەو سیاسەتانە ڕەنگە زۆریش باش بن).
  • ئەوەی کراوە لەلایەن ئەو برادەرەوە، بەپێچەوانەی ئەو عورفەوەیە کە بەڕێوەبەرانی وەک @Calak:، @Aza:، @ئاسۆ:، @Marmzok:، و ھتد.. دایان نابوو. تۆمەتبار کردنی ئەو بەڕێوەبەرانی پێشوو و ئەو ئازیزانەی ئێستا بەوەی کە ترسنۆکن، کارێکی قێزەونە و پێویستە ئەوە ڕاست بکرێتەوە کە مامەڵەکردنی زۆرێک لەو بەڕێوەبەرانەی کە ئەو تۆمەتانەیان خراوەتە پاڵ لە گۆشەنیگایی ھەستکردنی بە بەپرسیارێتی و باڵغییەوە بووە لە بیرو بۆچووندا (لەبری ئەوەی وەک ھەرزەکار ئێرە موقاڕەنە بکەن بە ویکیپیدیای ئینگلیزی زەبەلاح و زمانی ئینگلیزی زەبەلاح بە زمانی کوردیی قوڕبەسەری بێ سەرچاوە).

پێشنیازی من ئەمەیە:

  • بۆ ھەریەک لەو سیاسەتانەی کە ھەن و پاسدراون بەبێ دەنگدان، دووبارە بخرێنەوە دەنگدان بۆ پاسدانیان. ئەو کاتە کەس ناتوانێت لە یاساکان لابدات چوونکە بە کۆدەنگی درووستکراون. من ئامادەم خۆم تەرخان بکەم بۆ ئامادەکاری بۆ یەک بەیەکی ئەو سیاسەتانە و بیھێنمە بەردەمی ئێوەی بەڕێز بۆ دەنگدان لەسەری، چاکردنیان، یان ڕەتکردنەوەیان.

تکام وایە ھەندێک کات بدەنە ئەم بابەتە تا بۆ ھەمیشە یەکلایی بکەینەوە. @Pirehelokan:، @Eyubm:، @هیوا:، @Amine yousefi:، @Serchia:، @Kushared:، @ئارام بکر: --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٠١:٢١، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

Symbol support vote.svg لەگەڵ هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ، ئەسڵەن زۆرینەیان لە ڕووی ڕێنووس و بەستەردانیش کۆنبوونە دەبێت نوێ بکرێنەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ بەتایبەتیش لەگەڵ ئەو بەشەم زمانی ئینگلیزی زەبەلاح و ویکی ئینگلیزی زەبەلاح و سیاسەتەکانی لە کوێ و زمانی کوردی قووڕبەسەر و ویکی ئێمە لە کوێ... Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ—تەواو دەیکەین بە یەکلایی بێتەوە. بەم زووانە دایدەنێم ئەگەر کێشەکەی من و برووسک چارەسەر بێت تاکوو خۆیشی لەم وتووێژە بەشدار بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ - سەرچیا — ‏١٤:٠٥، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ - -- MarMzok لـێدوان-- ‏١٦:١١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

کاکە @هیوا: تکایە @Broosk: ئاگادار بکەرەوە کە ئێمە لەسەر ئەو وەستاوین، پرۆژەکەی تەواو بکات. سپاس--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو کاکە ژیار. ئەبێ ئەمانە ببینێت، نەشی بینێت بڕیاری خۆیەتی. من هیچی بۆ نانێرم و تۆش پەلەی لێ مەکە. هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێوەبەرایەتی[دەستکاری]

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان، من بڕیارم داوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی بکشێمەوە. کاتەکەی کە لە ویکی بەسەرم برد زۆر بەسوود و بەنرخ بوو بۆ من و بەشداربوونم لێرە دەرگای زۆری لە ژیانم کردەوە، زۆر خۆشحاڵیش بووم کە ھەمووتانم ناسی. ویستم ئاگادار بن پێش ئەوەی داواکارییەکە پێشکەش بکەم. @ئارام بکر: @Calak: @Serchia: @Pirehelokan: و بەڕێزانی تریش.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)

ئەگەر ڕای ئێمە دەپرسیت من لەگەڵی نیم دەست بکێشیتەوە لە بەڕێوەبەرایەتی. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو @Épine:، ئەوە چی دەڵێیت؟! وا دەزانیت دەڵێم فەرموو؟! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سوپاس بۆ ھەردووکتان کاک @ئارام بکر: و @Pirehelokan: ھەڵبەت منیش خۆم پێم خۆش نییە، بەڵام لە ئێستادا لە ژیانی خۆمدا زۆر سەرقاڵم و بەو شێوەیەی جاران کاتم نابێت کە بەشداری لە ویکی بکەم. من خۆم بەردەوام باوەڕم بەوە بووە کە بەڕێوەبەر دەبێت چالاک بێت نەک مانگی جارێک دەرکەوێت دەستکارییەک بکات و ون ببێتەوە، ئێستا خۆشم خەریکە وام لێ دێ (وەک ئاگادارن ماوەیەکە ناچالاکم) بۆیە پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات حەزەکەم خۆم دەست لە بەڕێوەبەرایەتی بکێشمەوە. ئەگەر لە داھاتوودا بتوانم بەو شێوەیەی جاران چالاکیم ھەبێت دووبارە بیر لەوە دەکەمەوە کە خۆم بپاڵێومەوە، بەڵام لە ئێستادا بەردەوامبوون بۆ من ئەستەمە. من تا ئێرە لەگەڵتان ھێناومە و زۆر خۆشحاڵ بووم کە توانیم لەگەڵ ئێوە پێکەوە کەمێک پەرە بە ویکییەکەمان بدەین. ھەوڵ ئەیەم جار جار سەر بدەمەوە، ھیواداریشم ئاگاتان لە ویکییە بچووکەکەمان بێت و نەھێڵن تێک بدرێت. ھیوادارم ئێوە بتوانن بۆشاییەکەی من پڕ بکەنەوە، و لە داھاتووشدا بەڕێوەبەرانێکی چالاکتر و باشتر ھەڵبژێرن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو ئێپین @Épine:، بەخێربێیەوە! بەڕێوبەرانیش وەکوو هەموو بەکارهێنەرانی تر مرۆڤن. ڕۆبات نین کە شەو و ڕۆژ بۆ کارێک دروست کرابن و هەر ئەو کارە بکەن، کێشە نییە ئەگەریش درەنگ درەنگ سەری ئێرە بدەن، هەندێک لە بەڕێوبەران لە سەرەتای دروستکردنی ویکی لێرەن، هەر ئەوەندەی جار جار دێن، بەڕاستی جێی خۆشحاڵییە کە دەیانبینین کە هێشتا ئێرەیان لەبیر نەکردووە. بۆیە ئەگەر تۆش وەکوو جاران نەتوانی لێرە بی، بەڕای من هیچ کێشەیەک نییە. هیوادارم گەردنیشم ئازاد بکەی. ببوورە ئەگەر جار جار بە ناخۆشی قسەم لەگەڵ کردووی.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو. منیش لەگەڵ شووشە خانمم. ھیچ مافێکی بەکارھێنەری جا بەڕێوەبەرایەتیش بێ بەم مانایە نییە کە بەشداریت دەبێ فرە بێ. بەشداری دڵخوازانەیە. ھەڵبەت منیش لەگەڵ ئەمە نیم یەکێک بەڕێوەبەر بێ و ساڵێ دوو جار بەشداری بکا بەڵام بێگومان جنابت ئەوەندە ناچالاک نابی. بە بڕوای من جارێ پێویست نییە بەڕێوەبەرایەتی وە لا بنێی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٧، ٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
کاک ژیار دڵگرانم بە بیستنی ئەو ھەواڵە. تۆ سەرمایەیەکی گرنگی بۆ ویکیپیدیای کوردی. ھۆکاری کەمیی بەشداری و دوورکەوتنەوەت ھەر شتێک بێت، ھەقی خۆتە کاتی زیاتر بەو شتە بدەی، خوێندن بێت یان کار، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت ئێمە لێرە بۆ ئامانجگەلێک تێدەکۆشین و ماندووبوونیشمان بەرھەمی ھەر دەبێت. بۆیە لەگەڵ ئەوە نیم بەیەکجاری وازبێنی و دەست لە بەڕێوەبەری بەربدەیت. ھیچ کێشەیەک نییە، با ساڵێ یەک دەستکارییت ھەبێت. سەرچیا — ‏١٤:٤٩، ٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
سوپاس بۆ وەڵامەکانتان ھاوڕێیان، @Amine yousefi: @Calak: کاک @Serchia: خۆشحاڵم کە بوومەتە جێی متمانەتان و بەو شێوەیە سەیری من دەکەن. ھەڵبەت من ویستم لە مافەکە بکشێمەوە بۆ ئەوەی وا تێ نەگەن کە ئەو پەیمانانەی لە کاتی داواکاری بەڕێوەبەرایەتی دام شکاندوومە. وەختی خۆی کاک سەرچیا پرسیاری کرد کە ئەگەر دوای بوون بە بەڕێوەبەرم ھەر چالاک دەبم منیش وتم بەڵێ. حەزم نەکرد وا ھەست بکەن کە بە پێچەوانەی قسەکانی خۆمەوە کردارم ھەبووە. لەسەر دەستی ئێوە کاتێکی زیاتری پێ دەدەم، بەڵکو بتوانم پێش ڕۆیشتنم ھەندێک لە کارە تەواونەکراوەکانم وەک وپ:تو تەواو بکەم و ویکیی کوردی لە داھاتوو سوودی لێ ببینێت. بەڵام ھێشتا پێشبینی مەکەن دەستکاریی زۆرم ھەبێ و تا ماوەیەکی زیاتریش لە ویکی دادەبڕێم. زۆریشم پێ ناخۆشە کە وای لێ ھات! ھیوادارم ئێوە لەجێگەی منیش چالاک بن. دووبارە سوپاس بۆ ھەمووتان و سوپاس بۆ خزمەتەکەتان، منیش داوای لێبوردن ئەکەم @Amine yousefi: ھەڵبەت ئەو ماوەیە گرژییەک لە نێوانمان دروست ببوو نەک ھەر لەگەڵ تۆ بەڵکو لەگەڵ بەشداربووان بە گشتی. بە ھیوای ئەوەی ئێستا ھەمووشتێ باش بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
ھەرچەنە من زۆر درەنگ کەوتووم لە نوسینی ڕای خۆم بۆتۆ بەڵام بەرێوبەرێکی چالاکیو پەرەت بە ویکیپیدیای کوردی داوە بەڕای من ناچالاک بوونت نابێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی دەست لە پلەکەت بکێشیتەوە وە کارەکەشت وا لە ویکیپدییا دورت ناخاتەوە کە نەتوانی بۆ ماوەی مانگێک تەنانەت ٨ دەستکاریشت نەبێت بۆیە پێویستە لە ویکییپدیا بمێنی و بەردەوامی بە کارەکانت بدەیت بەپێی ھێز و توانات لە کارەکەت سوپاس -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.