بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی مووسڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویلایەتی موسڵەوە ڕەوانە کراوە)
ویلایەتی مووسڵ
ویلایەت ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
١٨٧٨–١٩١٨

ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی ١٨٩٢
ناوەندمووسڵ
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٨٩٧[١]
٤٧٥٬٤١٥
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٧٨
 ئاگربەستی مودرۆس
١٩١٨
پێشوو
دواتر
ویلایەتی بەغدا
ئینتیدابی عێراق
ئەمڕۆ بەشێک لەعێراق

ویلایەتی مووسڵ (بە عەرەبی: ولایة الموصل، عوسمانی: ولایت موصل بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Musul) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە سنجاقەکانی باکووری ویلایەتی بەغدا لە ساڵی ١٨٧٨ دروست کراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ٢٩٢٢٠ میل چوارگۆشە بووە (٧٥٧٠٠ کم٢)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتایییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠٠ ھەزار و ٢٨٠ کەس داوە. وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە «نزیکەیی»ەوە تا «تەنھا گریمانەیی» دەگۆڕێت بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.

شاری مووسڵ و ناوچەی باشووری زێی بچووک لە ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ ساڵی ١٩١٦ی جەنگی جیھانی یەکەمدا بۆ فەرەنسا تەرخانکرا، دواتر دوای کێشەی مووسڵ گواسترایەوە بۆ عێراقی ئینتیدابی.[٢]

بەشی کارگێڕی

[دەستکاری]
نەخشەیەک کە دابەشبوونە ئیدارییەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٣١٧ی ھیجری، ١٨٩٩ی زایینی، بە ویلایەتی مووسڵ و سنجاقەکانییەوە نیشان دەدات.

سنجاقەکانی ویلایەتەکە.[٣]

  1. سنجاقی مووسڵ
  2. سنجاقی کەرکووک
  3. سنجاقی سلێمانی

دانیشتووان

[دەستکاری]
دانیشتووان
مووسڵ
ساڵدانیشتووان
١٨٨٤٢٣٥٫٠٠٠
١٨٩٠٣٠٠٫٣٠٠
١٨٩١٣٠٢٫٥٠٠
١٩٠٠٣٥١٫٢٠٠
١٩١٠٢٣٦٫١٠٠
١٩٢٠٤٩٦٫٥٠٠
Y & G
دانیشتووانی ویلایەتی مووسڵ لە ١٩٠٦-١٩٠٧
سنجاقئیسلامئەرمەنیکلدانییاقوبیجووئێزیدیباشکاسەرجەم
مووسڵ٤٣٫٧٧٥٣٬٩٢٧٧١٩١٬٠٢٤٢٬٠٧١٢٬٨٣٠٧٥٥٤٫٤٢١
کەرکووک٦٧٫٤٥٨٧٨٨--١٬٧٥٨-٢٧٠٫٠٠٦
سلێمانی٣٦٫٩٢٩٥٦--٣٣٦--٣٧٬٣٢١
ویلایەتی مووسڵ١٤٨٫١٦٢٤٬٧٧١٧١٩١٬٠٢٤٤٬١٦٥٢٬٨٣٠٧٧١٦١٫٧٤٨
تێبینی: تەنھا نێرەکان ئەژمارکران، ئەگەری زۆرە ژمارەی دانیشتووانی ڕاستەقینە دوو ھێندە بێت. ئەرمەنییەکان: ٤٧٢٦ کاسۆلیک و ٤٥ گریگۆری (قەزای مووسڵ). ئەوانی تر: ٧٤ پرۆتستانت و ٣ یۆنانی.

نەخشە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mutlu، Servet. «Late Ottoman population and its ethnic distribution» (PDF). لاپەڕە ٢٩–٣١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە. Corrected population for Mortality Level=8.
  2. https://en.wikisource.org/wiki/1911_Encyclopædia_Britannica/Bagdad_(vilayet)
  3. Musul Vilayeti | Tarih ve Medeniyet