بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسروور بارزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەسروور بارزانی

لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٣-٠٢) ٢ی ئازاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانکۆی ئەمریکی (لە واشینتۆن)
پیشەسەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان (١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ - ئێستا)
ئۆفیسبەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
پێشپێگە دامەزرا
حیزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام (سوننە)
مناڵ(ەکان)یاسەمین (کچ)، ئارین (کوڕ)، بەرزین (کوڕ)، ئاران (کوڕ)
خزمەکانمەسعوود بارزانی (باوک)
مستەفا بارزانی (باپیر)
نێچیرڤان بارزانی (ئامۆزا)

مەسروور بارزانی[١] سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.[٢] بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[٣]

خوێندن

[دەستکاری]

سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە تەمەنی منداڵی لە شاخ بەسەربرد، مەسروور بارزانی خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو دەکات. دواتر بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە. پاشان لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواو کردووە. دواتر ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.[٤]

ژیانی سیاسی

[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لە شەڕی خواکورک بەشداربووە لە دژی ڕژێمی بەعس.[٤] دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئێران، بەریتانیا و ئەمریکا تا لە ساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حیزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ھەروەھا کرا بە بەڕێوبەری دەزگای پاراستن. لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.[٥] لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.[٢]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کە ڕێخکراوێکی خێرخوازیی قازانج نەویستە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی شانازیی زانکۆکەیە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شوێنی لەدایکبوونی مەسروور بارزانی لە چۆمان». www.rudaw.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان متمانەی پەرلەمانی پێ بەخشرا ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان ٢٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «مەسرور بارزانی کێیە لەھەرێمی کوردستان». ماڵپەڕی گوڵان. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «ئینفۆگرافیک | ژیاننامەی مەسروور بارزانی». پەڕەی فەیسبووکی خەندان. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «ئێمە کێین». دەزگای خێرخوازی بارزانی. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ «Board of Trustees». ماڵپەڕی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لەدھۆک. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]