دەزگای خێرخوازیی بارزانی
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
ناوبڕ | BCF |
---|---|
دروشم | «شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری نەتەوەی خۆی بێت» |
دامەزران | ٢٠٠٥ |
جۆر | خێرخوازی، مرۆیی |
ئامانج | خزمەتگوزاریی خێرخوازیی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ھاوکاری مرۆیی ھاوکاریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کەسانی کەمدەرامەت، ئاوارە و پەنابەران |
شوێن | |
دەڤەری خزمەت | ھەولێر سلێمانی دھۆک، کەرکووک، ھەڵەبجە، کۆبانێ، مووسڵ، دیالە، شنگال |
زمانی فەرمی | کوردی |
بوجە | سەربەخۆیە |
وێبگە | www |
دەزگای خێرخوازیی بارزانی (بە ئینگلیزی: Barzani Charity Foundation) دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەو بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەو ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیاری کارەکانی دەزگا دەکات.[١][٢]
ئەم دەزگایە بۆ ئیش و کارە خێرخوازییەکانی، مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەرگرتووە. بەھۆی چڕوپڕی کارو چالاکییەکان و بەھاناوەچونی زیاتری ئاوارەو پەنابەران لە سنوورەکان و ناوخۆی ھەرێمی کوردستاندا لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، ڕێکخراوە جیھانییەکان پەیوەندییان لەگەڵدا بەستووە و ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھەردوولادا دروست ببووە. بەھۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و بەڕێکخراوەییبوونی ئیشوکارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، لە کۆبوونەوەی مانگی ٤ی ٢٠١٦ی کارگێڕی و ھەماھەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیار درا دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو ڕێکخراوێکی ناحکوومی ببێت بە ئەندامی ڕاوێژکاری تایبەت لە ئەنجومەنی ئابووری کۆمەڵایەتی (ئیکۆسۆک- ECOSOC)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.[٣][٤]
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەرنامەی کاریی خۆیدا کار بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماو و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر دەکات. گرنگی بە پەرەپێدانی بواری پەروەردە (بەتایبەتی پەروەردەی منداڵان) و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لە کوردستان دەدات.
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەناوی مستەفا بارزانییەوە (١٩٠٣–١٩٧٩) ناونراوە. لەوەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەوھەری پرۆژە خێرخوازییەکانی خۆی بۆ(مرۆڤە) ناساندووە؛ بۆیە دەڵێت لە ھەر کۆمەڵگەو سنوورێکی جوگرافیدا مرۆڤەکان پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەبێ لە سێکتەرەکانی (خۆراکی، پەروەردە، ڕۆشنبیری، تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ھونەری) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئەرکی خۆی ز دەزانێت کە ھاوکاری پێشکەش بکات و کەمتەرخەمی ناکات.
لە ئەنجامی نەبوونی دەزگایەکی خێرخوازیی خۆماڵی لە کوردستان بۆ ئەوەی ھاوکاری خەڵکی ھەژارو کەمدەرامەتی کوردستان بکات، دامەزراندنی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) کەلێنێکی لەو بوارە گرنگەدا پڕ کردەوە. جگە لەوە، لەدوای تێکچوونی باری ئارامی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتی سووریا، پەنابەرو ئاوارەکان پێویستی زۆریان بە ھاوکاری ھەبووە وەکو (خۆراک، جلوبەرگ، داوودەرمان، کەرەستەی تەندروستی و ھەتا دوایی). ئەم دەزگایە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەو بۆشاییانەی پڕکردووەتەوەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە بەرنامەی پێشکەوتووی و لەسێکتەری جۆراوجۆردا خزمەتی بەو کەسانە کردووە کە پێویستیان بە خزمەتکردن بووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکانە زیاتر پشتی بە خەڵکی خێرخواز و مرۆڤدۆستی کوردستان بەستووە، دەتوانین بڵێین بەشێوەیەکی سەرەکی خەڵکی خێرخواز و دەوڵەمەندی کوردستان ھاوکاری ماڵی (فەند)ی پرۆژەکانی ئەم دەزگایە دەکەن. ھەروەھا بەھاوبەشی لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازیی و مرۆیییە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ھاریکاربەخش ڕۆژانە یارمەتی مرۆیی پێشکەشی پەنابەرو ئاوارەکانی وڵاتانی سووریاو عێراق دەکات.
ئۆفێسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەولێرە و سەرپەرشتی (١٣) کەمپ لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەھاوکاری دەستەی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە ھەولێر دەکات. ئۆفیسی لە پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، گەرمیان، شنگال و نەینەواش ھەیە. ھەروەھا لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم کەمپەکاندا ئۆفیس، سەنتەر، یان نوێنەری ھەیە.[١][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
- ^ ئ ا «"جەوھەری پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی مرۆڤە"». BasNews.
- ^ «Barzani Charity Foundation». visit.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «case study: Barzani Charity Foundation». 7sheep.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «kurdistan24: Kurdish NGO joins UN assemblies». kurdistan24.net. ٢ی ئایاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.