بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مووسا سەدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مووسا سەدر
بە فارسی: موسى صدر
لەدایکبوون (١٩٢٨-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٢٨ (تەمەن ٩٦ ساڵ)
قوم، ئێران
ڕێکەوتی ونبوون٣١ی ئابی ١٩٧٨
باوکسەدرەدین سەدر
خوشک و براڕەباب سەدر
خزمەکانئەبوو حەسەن سەدر
زمانی زگماکیزمانی فارسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، زانای عەقیدە، ئاخووند
بواری کارفەلسەفە
شوێنی کارکردنمەدرەسەی قوم
پۆستەکانئایەتووڵڵای گەورە، سەرۆکی بزووتنەوەی ئەمەل
پەروەردەزانکۆی تاران، مەدرەسەی نەجەف
قوتابییمحەممەد ڕەزا ئال یاسین، حوسێنعەلی مونتەزیری، موحسین حەکیم، ئەبوولقاسم خۆیی
پێشگرێکی شەرەفمەندانەسەید
دانیشتوویقوم، تاران، نەجەف، سوور
ئەندامی حیزبیبزووتنەوەی ئەمەل
ئایینشیعە
Place of disappearanceتەرابلوس

مووسا سەدرەدین سەدر (بە ئینگلیزی: Musa Sadr Al-Sadr) (٤ی حوزەیرانی ١٩٢٨ – لە ٣١ی ئابی ١٩٧٨ دیارنەماوە)، پیاوێکی ئایینی و سەرکردەیەکی سیاسی لوبنانە و بزووتنەوەی ئەمەلی دامەزراندووە.[١]

لە شاری قوم لە ئێران لەدایکبووە، لەوێ خوێندنی ئەکادیمی و ئایینی تەواو کردووە. بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئایینی بەرەو نەجەف بەڕێکەوت، بەڵام دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٥٨ گەڕایەوە ئێران.

دوای چەند ساڵێک، سەدر چووە شاری صوور، وەک نێردەی ئایەتوڵڵا حوسێن برۆجێردی و موحسین حەکیم توانی کۆمەڵگەیەکی زیندوو بۆ دانیشتوانی شیعە لە لوبنان بنیات بنێت، و چەندین ڕێکخراو و قوتابخانەکان و کۆمەڵە خێرخوازیەکانی دامەرزاندووە لەوانەش فەوجەکانی بەرخۆدانی لوبنان کە بە بزووتنەوەی ئەمەل ناسراون.[٢] [٣]

لە ٢٥ی ئابی ١٩٧٨، موسا سەدر لەگەڵ دوو ھاوڕێیدا گەشتیان کرد بۆ لیبیا بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت کۆببنەوە لەسەر بانگھێشتی سەرۆک قەزافی. ئەو سێ کەسە دوایین جار لە ٣١ی ئاب بینراون، و ھیچ ھەواڵێکیان نەبیستراوە. زۆر بیرۆزی سەبارەت بە ھەلومەرجی نەمانی ئەوان سەریان ھەڵداوە، بەڵام ھیچیان نەسەلمێنراون. چارەنووسی سەدر تا ئەمڕۆش نادیارە.[٤]

لە ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٨دا، مووسا سەدر لە ناحیەی چەھار مەردان لە شاری قوم لە ئێران لەدایکبووە.

چوە قوتابخانەی حەیاتی سەرەتایی، لەوێ وانە ئاینییەکانی بە سیستمێکی وەرزی بەش بەش وەرگرت و لە ساڵی ١٩٤١ وەرزی یەکەمی دەستپێکرد، مامۆستاکانی بە "فێرخوازێکی خێرا و شارەزا بۆ کەسێک لە تەمەنێکی وا بچووکدا" وەسفی دەکەن، تەنانەت ئەویش دەستی کرد بە فێرکردنی وانەی بنەڕەتی بۆ خوێندکارانی تر. ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو قۆناغەی کە سیاسەتی ئێران لە بزووتنەوەی لیبراڵ نزیکتر بووەوە و ژینگەی سیاسیش گۆڕا بۆ ژینگەیەکی عەلمانی، بۆیە پیاوانی ئایینی لەو سەردەمەدا ھەستیان بە پەراوێزخستن دەکرد لە کۆمەڵگەی ئێراندا.[٥][٦]

سەدر بۆ ئەوەی کاریگەری ھەبێت، تێگەیشت کە دەبێت زیاتر لە “زانستی مۆدێرن و جیھانی ھاوچەرخ” نزیک بێتەوە. ئەمەش وای لێکرد شانبەشانی خوێندنی ئایینی دەست بە خوێندنی ئەکادیمی و عەلمانی بکات. ڕووی کردە تاران و لەوێ بڕوانامەی فیقھی ئیسلامی و زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی تاران بەدەست ھێناوە و لەوێش فێری زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی بووە.  پاشان گەڕایەوە قوم بۆ خوێندنی ئیلاھییات و فەلسەفەی ئیسلامی لەژێر دەستی زانا محەممەد حوسێن تەبتەبایی.

بنەماڵەی سەدر

[دەستکاری]

سەدر لە زنجیرەیەک لە زانایانی ئایینی لەدایکبووە کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ جەبەل عامل لە لوبنان. خێزانەکە لقێکە لە بنەماڵەی مووسەوی، لە نەوەی پێغەمبەرن لە ڕێگەی ئیمام مووسای کازمەوە تا فاتیمەی کچی پێغەمبەر محەممەد (د.خ).

باپیرە گەورەی، سەدرەدین محەممەد بن ساڵح شەرەفەدین، زانایەکی گەورەی شیعە بوو لە شووحوور، گوندێکی نزیک شاری صوور لە دایکبووە دوای دۆخی ئاژاوەگێڕی لە وڵاتدا بەرەو نەجەف بەڕێکەوت و نیشتەجێ بوو لەوێدا. کوڕی شەرەفەدین، سەدرەدین، ڕووی لە ئەسفەھان کرد کە لەو سەردەمەدا گرنگترین ناوەندی فێرکارییە ئایینییەکان بوو لە ئێران. بەڵام کەمێک پێش مردنی لە ساڵی ١٨٧٤ گەڕایەوە بۆ نەجەف، کوڕە گەورەکەی بە ناوی ئیسماعیل سەدرەدین لە ئەسفەھان لەدایکبووە و دواتر بووە بە موجتەھید.

باوکی مووسا سەدر ناوی سەدرەدین بوو کوڕی دووەمی ئیسماعیلە لە عێراق لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان لەدایکبووە، بە تایبەتی لە شاری کازمیە. کچی ئایەتوڵڵا حوسێن تەبتەبایی قومی ھاوسەرگیری کردووە، دواتر بووەتە دایکی مووسا سەدر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://m.almothaqaf.com/index.php/qadaya2009/45964.html/[بەستەری مردوو]داڕێژە:وصلة مكسورة
  2. ^ Nasr، Seyyed H. (1989). توقعات الألفية: الشيعة في التاريخ. Albany, NY: جامعة ولاية نيويورك الصحافة، ألباني. p. 425. لە ڕەسەنەکە لە 2017-10-19 ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Samii، Abbas William (1997). «The Shah's Lebanon policy: the role of SAVAK». Middle Eastern Studies. 33 (1): 66–91. doi:10.1080/00263209708701142. ISSN 0026-3206.
  4. ^ «مركز الإمام موسى الصدر للأبحاث والدراسات :: إصدارات المركز » خلاصة قضية إخفاء الإمام وأخويه في ليبيا». imamsadr.net. لە ڕەسەنەکە لە 13 يونيو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  5. ^ https://archive.org/details/sim_middle-eastern-studies_1997-01_33_1/page/66
  6. ^ https://books.google.nl/books?id=Bmz9y2osH1YC&pg=PA195