حوسێنعەلی مونتەزیری
| حوسێنعەلی مونتەزیری | |
|---|---|
| حسینعلی منتظری نجف آبادی | |
| لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٢٢ نەجەف ئاباد |
| مەرگ | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ قوم |
| گۆڕ | Fatima Masumeh Shrine |
| پیشە | زانای عەقیدە، فەیلەسووف، نووسەر، ئاخووند، سیاسەتوان، بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
| حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ھاوسەر | Mahsoltan Rabani |
| مناڵ | Mohammad Montazeri، Ahmad Montazeri |
| وێبگە | http://www.amontazeri.com |
| پلە | ئایەتووڵڵای گەورە، Deputy Supreme Leader of Iran (١٩٨٥–١٩٨٧)، Tehran's Friday Prayer Imam (١٩٧٩–١٩٨٠) |
حوسێنعەلی مونتەزیری (بە فارسی: حسینعلی منتظری؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٢ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩)[١][٢] زانای موسڵمانی شیعە، داکۆکیکاری دیموکراسیی ئیسلامی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و نووسەرێکی ئێرانی بوو. ئەو یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشی ئێران و لە دەسەڵاتدارە باڵاکانی ئیسلامی شیعە بوو.[٣] بۆ ماوەیەک وەکوو جێنشینی دیاریکراوی ڕووحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕش دەستنیشان کرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩دا لابردرا، بەھۆی ئەوەیکە مونتەزیری دژی سیاسەتەکانی حکوومەت بوو و بانگەشەی پێشێلکردنی ئازادیی خەڵکی دەکرد، بەتایبەتی دوای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ١٩٨٨ی بەندکراوانی سیاسی.
مونتەزیری دواتر لە شاری قوم نیشتەجێ بوو و لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێراندا کاریگەری مایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧دا بەھۆی لێپرسینەوە لە «ئەو حوکمڕانییە نالێپرسراوەی ڕێبەری باڵا»،[٤] کە مەبەستی عەلی خامنەیی بوو کە جێگەی خومەینی گرتبووە، بە گرتنی ماڵەوە سزا درا. ئەو وەکوو شارەزاترین زانای باڵای ئیسلامی لە ئێران[٥] و مەرجەعێکی گەورەی ئیسلامی شیعە ناسرابوو. دەگوترا کە مونتەزری یەکێک لە مامۆستاکانی خامنەیی بوو.[٥]
ئەو زیاتر لە دوو دەیە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرەکیی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی چالاک سەبارەت بە مافەکانی بەھایییەکان، مافەکانی مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان لە ئێران بوو. ئەو نووسەرێکی چالاکی کتێب و وتار بوو. ئەو لە لایەنگرانی سەرسەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، بەڵام دواتر بووبە یەکێک لە سەرەکیترین ڕەخنەگرانی حکوومەتی ئێران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «khatami.76 - Instagram Tagged In - Deskgram». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «یادی از نودمین سالروز تولد آیت الله العظمی منتظری + گاه شمار زندگی ایشان «سایت خبری تحلیلی کلمه». www.kaleme.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Hossein Ali Montazeri». Britanica.
- ↑ «Profile: Iran's dissident Ayatollah». BBC News. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- 1 2 Slackman، Michael (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Cleric Wields Religion to Challenge Iran's Theocracy». New York Times. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.