موحسین چاوەشی
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
موحسین چاوەشی Mohsen Chavoshi | |
---|---|
![]() | |
ناوی خۆماڵی | موحسین چاوەشی (بە فارسی: محسن چاوەشی) |
لەدایکبوون | موحسین چاوەشی حوسێنی ٢٩ی تەممووزی ١٩٧٩ خوڕەمشار، خووزستان، ئێران |
نیشتەجێ | تاران، ئێران |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | آقای خاص (بە کوردی: پیاوە تایبەتەکە) |
پەروەردە | دیبلۆم لە ژمێریاری |
پیشە | گۆرانیبێژ، ھۆنراوەنووسی گۆرانی، مۆسیقازان، ئاوازدانەر، جێبەجێکار |
ساڵانی چالاکی | ٢٠٠٢ تاکو ئێستا |
شێواز | پۆپ، ڕۆک، بلوز، ترانس، ئەلیکترۆنیک، رێگەی |
باڵا | ١٫٨٥م |
ھاوسەر | ئیسپاکۆ یوسفی (٢٠٠٩ - تا ئێستا) |
منداڵەکان | زانکۆ چاوەشی |
وێبگە | |
mohsenchavoshi | |
واژوو | |
![]() |
موحسین چاوەشی حسێنی (لەدایکبووی ٢٩ی تەممووزی ١٩٧٩ لە خوڕەمشار، ئێران) گۆرانیبێژ، ئامادەکار و ئاوازدانەرێکی بواری پۆپ و ڕۆکە، کە بە ڕەچەڵەک کوردە.
ژیاننامە[دەستکاری]
موحسین چاوەشی لەدایکبووی شاری خوڕەمشارە، کەبەھۆکاری ئیشی باوکییەوە کە کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت بووە لەڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ خوڕەمشار و موحسین لەوێ لەدایکبووە. وە موحسین پێنجەم منداڵە لەخێزانەکەیدا و خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە. لەدوای داگیرکردنی شاری خوڕەمشار لەکاتی جەنگدا، خێزانەکەیان چووەتە شارەکانی کرماشان و دواتر مەشھەد و لەکۆتاییدا لە تاران نیشتەجێبوون.
سەردەمی چالاکییەکان[دەستکاری]
موحسین چاوەشی دوای ئەوە دیبلۆمی لە ژمێریارییدا بەدەستھێناوە و کۆتایی بەخزمەتی سەربازییەکەی ھێناوە، چالاکییەکانی لەبواری مۆسیقا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ئەلبومی نەفرین دەستپێکرد. لەوکاتەوە تائێستا ١٥٠ پارچە مۆسیقای بڵاوبووەتەوە لە ١٠ ئەلبوم و ھەروەھا چەندین گۆرانی تاکی ھەیە. ھەروەھا گۆرانیی فیلمی سەنتووری گووتووە کە لە دەرھێنانی داریوش مێھرجویییە. وە موحسین لەبارەی تۆماریی دەنگەکەی بۆ فلیمی سەنتووری دەڵێ: «چارەیەکی ترم نەبوو جگەلەوەی لەماڵەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانمان کاری تۆمارکردنەکەی ئەنجام بدەم. بەھاوکاری دایکم بەتانییەکمان بە بزمار کوتایە سەروو پەنجەرەی ژوورەکە و دیوارەکانیشی بە بەتانی دامانپۆشی ھەتاکو دەنگەکەخراپ دەرنەچێ. دایکم لە ژوورەکە چووە دەرەوە و بە بەتانییەک لەدەرەوە، ڕووی دەرەوەی ژوورەکەشی داپۆشی. لەئەملاوە، بەتانییەکیشم لە خۆم پێچا ھەتاکو بتوانم لە کۆتاییدا بۆشایییەکم ھەبێ مایکرۆفۆنەکە بگرم. لەدوای ئەم ھەموو سەرکەشییە، بەتانییەکەم کێشایە سەرسەرم و لەو ڕەوشەشدا گۆرانییەکەم وت. کەلەژێر بەتانییەکە ھاتمە دەرەوە، کەسایەتی «عەلی سەنتووری» لەدایکبوو. ھەمان نوسخەی گۆرانییەکە کۆتایی ھات و بڵاوکرایەوە». ھەروەھا بە ناونیشانی گۆرانیبێژی فلیمی سینەمایی ١٠٠لامپ کە لەدەرھێنانی سەعید ئاغاخانی ھەلبژێردرا. موحسین چاوەشی لەبارەی ئەم کارەوە ڕایگەیاند: " «من بەتایبەتی بۆ سەیریکردنی ئەم فلیمە بانگێشت کرام و تێگەشتم کە لایەنێکم لە بابەتی کۆمەڵایەتییەکەیدا. فلیمێک کە پاڵەوانەکەی بەدەستی خۆی توشی بەرەنگارییەکی گەورە دەبێ و بۆ وازھێنانی لە ھەوڵدایە و بەملا و ئەولادا دەکەوێ. لەم فلیمەدا بە موحسین تەنابەندەی ئەکتەر سەرم سوڕما و چومە ژێرکاریگرییەوە. ھەر لەوێدا ھەستم کرد کە پێویستە بۆ ھاوکاری ئەم جۆرانە بێمە ناوکارەکەوە.
کۆنسێرت[دەستکاری]
لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نەفرین ھەتاکو ئەمڕۆ، دەنگوباسی زۆر ھەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆنێسێرت لەلایەن جاوشییەوە و ژمارەیەک کەس بەکارێکی خراپیان لەقەڵەم داوە ، موحسین چاوەشی ھۆکاری ئەنجام نەدانی کۆنسێرت ئەگەڕێنێتەوە بۆ مۆڵەت پێنەدانی (ھەتا پێش ئەلبومی یە شاخە نیلوفر (بە کوردی: چڵێک نیلوفەر) وایدەگووت بەڵام دواتر دەیگووت بەھۆی دەستکورتییەوە (بەڕیژەیەکی زۆر بەھۆی ئەمەوەیە) ناتوانێ ئەنجامی بدات. لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا، لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٩ لەنامەیەکدا بۆ ھەوادارانی بەیان کرد کە خەریکی ئامادەکردنی کۆنسێرتە کە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی ژاکت ئەنجامی دەدات، بەڵام لەدوای ماوەیەک و بڵاوبونەوەی ژاکت ئەم شتە ڕوینەدا و بڕیاڕەکە ھەڵوەشایەوە و ھەتاکو ئێستا ئەنجامی نەدراوە. تا ماوەیەکی پێشوو شەھاب ئەکبەری بەرپرسی کۆکردنەوەی گرووپی چاوەشی بوو. ئەگەری ھەیە کە لەپێش ئەوەوە کەسێکی تر بەلێنی دابێت بەرپرسیارییەتی ئەم کارەی بکات. بەڵام لەم ساتەدا لەگەڵ بەھرۆز سەفاڕیان کارەکانی ئەنجام دەدات
لەوانەیە ھیچ گۆرانیبێژێک نەبووبێ کەبە تێپەڕبوونی ١٠ساڵ لەبەناوبانگ بوونی ھیچ کۆنسێرتێکی نەکردبێ. ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی کەدەڵێن چاوەشی توانای ئەوەی نییە بەراستەوخۆ گۆرانی بڵێت، بەڵام خۆی دەڵێ باشتر لەھەمووان توانای گۆرانی ڕاستەوخۆی ھەیە.
وتنی ڕاستەوخۆ[دەستکاری]
موحیسن چاوەشی تاکو ئێستا، لە ڕاھێنانەکانیدا ھەردوو گۆرانی «زخم زبون» (بە کوردی: تانە) و «خاکستر» (بە کوردی: خۆڵەمێش) ی بەشیوەی ڕاستەوخۆ کارەکانی ئەنجام داوە.
گۆرانی بە کوردی[دەستکاری]
بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ـەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ سینا سەرلەکدا بە ناوی مینا، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی کوردی و لوڕی بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.[١]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "Introducing Mohsen Chavoshi's Tracks". bia4music. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موحسین چاوەشی تێدایە. |
- ئاوازدانەرانی ئێرانی
- خەڵکی بە ڕەگەز کورد
- خەڵکی خوڕەمشار
- زیندووان
- ژەنیارانی ئێرانی
- ژەنیارانی پۆپی ئێرانی
- ژەنیارانی کورد
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- گۆرانیبێژ-گۆرانینووسانی ئێرانی
- گۆرانیبێژان بە زمانی فارسی
- گۆرانیبێژانی پۆپی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پیاوی کورد
- گۆرانیبێژانی کورد
- گۆرانیبێژە پیاوەکانی کوردیی ناوەندی
- گۆرانینووسانی ئێرانی
- لەدایکبووانی ١٩٧٩