محەممەد حوسێن سەیفی قازی
محەممەد حوسێن سەیفی قازی (١٩١١-١٩٤٧) ناسراو بە حەمەحوسێن خان ئامۆزای قازی موحەممەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
ساڵی ١٩١١ لە شاری مەھاباد لە دایکبووە. باوکی حەمەحوسێن خان میرزا حەسەن سەیفولقوزات،[١] لە ھۆنراوە و نوسیندا دەستێکی زۆر باڵای ھەبووە، ھۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لە کاتی خۆیدا دەستاودەست دەگەڕان و لە ناو خەڵکدا زۆر بە نرخ بوون. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بە شالیاری بەرگری. شەوی ٣٠ی ٣ی ١٩٤٧ قازی محەممەد و سەدری قازی و حەمەحوسێن خان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ژیان و شێعرە کوردییەکانی سەیفولقوزاتی قازی