ئاژانسی فرانس پرێس
پیشەسازی | ھەواڵ |
---|---|
دامەزرا | ١٨٣٥ (بەناوی ھاڤاس) |
بارەگا | پاریس، فەرەنسا |
بەردەستە لە | جیھاندا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | فابریس فرایز (سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی) |
ژمارەی کارمەندان | ٢٬٤٠٠ (٢٠١٨) |
وێبگە | factcheck.afp.com |
ئاژانسی فرانس پرێس ئاژانسێکی ھەواڵی جیھانییە کە بارەگاکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە. ئاژانسەکە لە ساڵی ١٨٣٥ بەناوی ئاژانسی ھاڤاس دامەزرا و کۆنترین ئاژانسی ھەواڵە لە جیھاندا. فرانس پرێس بارەگای دیکەی لە جیھاندا ھەیە وەک لە نیکۆسیا و مۆنتەڤیدیۆ و ھۆنگ کۆنگ و واشینگتن لەگەڵ ناوەندی ھەواڵ لە ٢٠١ شوێن لە ١٥١ وڵاتی جیھاندا. فرانس پرێس وەک یەکێک لە ٣ سەرچاوە گەورەکانی ھەواڵ لە جیھاندا ھاوشان لەگەڵ ڕۆیتەرز و ئەسۆوشیەیتید پرێس ھەواڵ و ڤیدیۆ و وێنە و گرافیک بە زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی و عەرەبی و پرتوگالی و ئیسپانی و ئەڵمانی دابین دەکات بۆ چەندین سەرچاوەی دیکەی ھەواڵ لە جیھاندا.[١][٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ABOUT AFP". AFP.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "Agence France-Presse". Britannica.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)