بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەشتەکانی مارکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مارکۆ (ئەنیمەیشن)ەوە ڕەوانە کراوە)
گەشتەکانی مارکۆ
بەرگی سەرەوەی قەپێلکێکی دی ڤی دی کە زنجیرەکەی تێدا ھەڵگیراوە، ١٩٩٩.
母をたずねて三千里
(Haha o Tazunete Sanzenri)
چەشنسەرکێشی، درامی، ژیننامەیی، فۆلکلۆری
ئەنیمێ
دەرھێنەرئیزاو تاکاھاتا
بەرھەمھێنەرکۆیچی مۆتۆھایشی
نووسەرکازوۆ فوکازاوا
ئاوازدانانکۆیچی ساکاتا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦
فیلمی ئەنیمێ
دەرھێنەرھاژیمی ئۆکایاسوو، ئیزۆ تاکاھاتا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە١٩ی تەممووزی ١٩٨٠
ماوەی پەخش١٠٧ خولەک
فیلمی ئەنیمێ
دەرھێنەرفۆزۆ کوشوا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە٢ی نیسانی ١٩٩٩
ماوەی پەخش٩٨ خولەک
icon دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

گەشتەکانی مارکۆ (بە ژاپۆنی: 母をたずねて三千里) زنجیرەیەکی کارتۆنیی ژاپۆنییە و لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشگای نیپۆن ئەنیمەیشنە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە لایەن ئیزاو تاکاھاتایە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی (دڵ)وەرگیراوە کە ھی نووسەر (Edmondo De Amicis)ە، دەرھێنەر لەژێڕناوی (Dagli Appennini alle Ande)کاری بۆکردووە کە کۆی چیرۆکەکەی لە ٥٢ زنجیرەی تەلەڤژیۆنی نمایش کردووە. بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لەسەر سەکۆی شانۆیی World Masterpiece نمایش کرا، ئەم شانۆیە سەکۆیەکی بەناوبانگی شانۆیییە کە ساڵانە ھەموو ئەم زنجیرانەی لێ نمایش دەکرێت کە لەلایەن دەرھێنەرە ژاپۆنییەکانەوە بەرھەم دێن بەتایبەت ئەو بەرھەمانەی پشتیان بە چیرۆکی فۆلکلۆری و ژیاننامە جۆربەجۆرەکانەوە بەستووە.[١]

ئەم زنجیرەیە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھێنا ھەر زوو بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدرا و لەچەندین وڵات کەوتە سەر شاشەکان وەک: ئێران و پورتوگال و بەڕازیل و پێروو و ئیسپانیا و فەنزەوێلا و کۆلۆمبیا و ئەلمانیا و چیلی و تورکیا و مالیزیا و و وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلھەرێمی کوردستان). ھەریەک لە وڵاتەکان ناوێکیان لێنا بۆنموونە لە ١٩٩٠ بە زمانی عیبری ناویان نا (הלב)کە بەواتای (دڵ)دێت کەھەمان ناوی ڕۆمانەکەیە کە چیرۆکەکەی لێ وەرگیراوە، ھەروەھا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای باشوور تەنھا بە (مارکۆ) ناوزەندیان کرد. لەزمانی عەرەبی بە (وداعاً مارکو) (ماڵئاوا مارکۆ) بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠لەلایەن تەلەفزیۆنی خاک لەژێڕ ناوی (گەشتەکانی مارکۆ) پەخش کرا کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا.[٢]

چیڕۆک

[دەستکاری]

چیرۆکەکە بەگەشتی دایکی مارکۆ دەست پێدەکات لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا بۆ ئەرژەنتین بەمەبەستی دەستکەوتنی پارە تا یارمەتی خێزانەکەی پێ بدات، بەمە مارکۆ بەتەنھا جێ دەھێڵێت لەجەنەوا، مارکۆش تا بەدیداری دایکی شادبێتەوە دەست بە گەشتکردن دەکات بۆ کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە ڕێگای کەشتییەوە، کاتێک دەگاتە ئەرژەنتین چەندین ڕووداوی جۆربەجۆر دێتە پێشی بەڵام بە ھاوکاری کۆمەڵە خەڵکانێک دەتوانێت کێشەکان چاڕەسەر بکات[٣]

پەڕگە:MARCO From the Apennines to the Andes DVD.jpg
مارکۆ لە بناری ئەلپەوە بۆ زنجیرە چیاکانی ئەندێز

کەسایەتییەکان

[دەستکاری]
  • مارکۆ ڕۆسی: منداڵێکی بچوکی خنجیلانەیە کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە زنجیرەکە، دایکی بەتەنھا جێی دەھێڵێت ئەویش دەست بەگەشت دەکات تا بیبینێتەوە.
  • ئانا ڕۆسی: دایکی مارکۆ بوو گەشتی کرد بۆ ئەرژەنتین تا پارەی دەست بکەوێت بۆ یارمەتی دانی خێزانەکەی.
  • پیۆترۆ ڕۆسی: باوکی مارکۆ بوو، پزیشک بوو نۆرینگەیەکی پزیشکی بەخۆرایی بۆ ھەژاران کردبۆوە، پیاوێکی میھرەبان بوو زۆڕ ھەوڵی دا ڕێگری بکات لەبەردەم گەشتەکەی مارکۆ.
  • تۆنیۆ ڕۆسی: براگەورەکەی مارکۆ بوو گیتار ژەنێکی زۆر لێھاتوو بوو. لەھێڵی ئاسنینی جەنەوا کاری دەکرد[٤]دواتر توانی لەپەیمانگای پیشەیی وەربگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە پیشەوەرێکی ئەکادیمی شەمەندەفەر.

ناونیشانی زنجیرەکان

[دەستکاری]

ژمارەی سەرجەم زنجیرەکان ٥٢ زنجیرەن کە ھەریەکەیان ناونیشانێکی تایبەتی خۆی ھەیە.[٥]

ژمارەی زنجیرەڕێکەوتی نمایش (بۆ یەکەم جار)ناونیشان بە کوردیناونیشان بە ئینگلیزیناونیشان بە ژاپۆنی
یەکەم١٩٧٦-٠١-٠٤ تکایە مەڕۆ !دایکەDon't Go, Mother いかないでおかあさん
دووەم١٩٧٦-٠١-١١ مارکۆ منداڵێک لە جەنەواMarco, Genovese Boy ジェノバの少年マルコ
سێ یەم١٩٧٦-٠١-١٨ ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری جەنەواSunday in the Port Town 日曜日の港町
چوارەم١٩٧٦-٠١-٢٥ ڕقم لێتە، باوکەI Hate You, Dad おとうさんなんか大きらい
پێنجەم١٩٧٦-٠٢-٠١ ھاوڕێ ئیمیلیۆBuddy Emilio なかよしエミリオ
شەشەم١٩٧٦-٠٢-٠٨ ڕۆژی وەرگرتنی پارەی کارەکانیMarco's Payday マルコの月給日
حەوتەم١٩٧٦-٠٢-١٥ زەریایەکی بچووک لەسەربانەوەSmall Ocean on the Roof 屋根の上の小さな海
ھەشتەم١٩٧٦-٠٢-٢٢ تیپی نمایشی پەپینۆMerry Peppino's Band ゆかいなペッピーノ一座
نۆیەم١٩٧٦-٠٢-٢٩ بمبورە باوکەSorry, Dad ごめんなさいおとうさん
دەیەم١٩٧٦-٠٣-٠٧ دایک لە بۆینس ئایرسMother's Buenos Aires かあさんのブエノスアイレス
یازدەیەمیین١٩٧٦-٠٣-١٤ نامەیەکی دایەMother's Letter おかあさんの手紙
دوازدەھەمیین١٩٧٦-٠٣-٢١ ڕۆژی فڕینی بالوونە قورسەکەDay of the Flight of the Hot-Air Balloon ひこう船のとぶ日
سێزدەھەمیین١٩٧٦-٠٣-٢٨ خوات لەگەڵ فیۆلیناGoodbye, Fiolina さよならフィオリーナ
چواردەھەمیین١٩٧٦-٠٤-٠٤ بڕیاری مارکۆMarco's Decision マルコの決意
پازدەھەمیین١٩٧٦-٠٤-١١ دەریاوانی لە فۆلگۆریSail on, Folgore すすめフォルゴーレ号
شازدەھەمیین١٩٧٦-٠٤-١٨ چێشت لێنەرە چکۆڵانەکەA Little Cook ちいさなコック長
حەڤدەھەمیین١٩٧٦-٠٤-٢٥ چاوچنۆکی نیپتۆنNeptune's Revel 赤道まつり
ھەژدەھەمیین١٩٧٦-٠٥-٠٢ کەشتی ڕیۆ ی پەنابەرانRio Immigrant Ship リオの移民船
نۆزدەھەمیین١٩٧٦-٠٥-٠٩ ئەستێرەیەکی گەشاوە لەبەری باشوورShining Stars of the Southern Cross かがやく南十字星
بیستەم١٩٧٦-٠٥-١٦ شەوی زریانە بەھێزەکەNight of the Big Storm おおあらしの夜
بیست و یەکەمیین١٩٧٦-٠٥-٢٣ لابلاتا لەسەر ڕووباری زیوینThe La Plata is the River of Silver ラプラタ川は銀の川
بیست و دووەمیین١٩٧٦-٠٥-٣٠ ئەو شارەی دایکمی لێ نیشتەجێیەTown Where Mother is かあさんのいる街
بیست و سێیەمیین١٩٧٦-٠٦-٠٦ دایکانی ترAnother Mother もうひとりのおかあさん
بیست و چوارەمیین١٩٧٦-٠٦-١٣ فیۆلینا چاوەڕێیەFiolina Waiting 待っててくれたフィオリーナ
بیست و پێنجەمیین١٩٧٦-٠٦-٢٠ ئەستێرەی تیپی نمایشی پەپینۆ دەدرەوشێتەوەPeppino's Band is a Hit ペッピーノ一座大あたり
بیست و شەشەمیین١٩٧٦-٠٦-٢٧ بەناو پامپاسەکانداTo the Pampa 草原へ
بیست و حەوتەمیین١٩٧٦-٠٧-٠٤ فرمێسکەکانی فیۆلیناFiolina's Tears フィオリーナの涙
بیست و ھەشتەمیین١٩٧٦-٠٧-١١ باربوسا ڕانکBarbossa Ranc バルボーサ大牧場
بیست و نۆیەمیین١٩٧٦-٠٧-١٨ بەفر دەبارێتSnow Falls 雪がふる
سی یەم١٩٧٦-٠٧-٢٥ گاوچۆی پیر کارلۆسOld Gaucho Carlos 老ガウチョ カルロス
سی یەکەمیین١٩٧٦-٠٨-٠١ شەوێکی درێژA Long Night ながい夜
سی و دووەمین١٩٧٦-٠٨-٠٨ گوتمان ماڵ ئاواWe Said Goodbye さようならといえたら
سی و سێیەمیین١٩٧٦-٠٨-١٥ دایەی لێ نییەNo Mother かあさんがいない
سی و چوارەمیین١٩٧٦-٠٨-٢٢ پێویستە بگەڕێمەوە جەنەواI Need To Go Back To Genova ジェノバに帰りたい
سی و پێنجەمیین١٩٧٦-٠٨-٢٩ نامەیەکی دایکی ئازیزمMother's Dear Writing おかあさんのなつかしい文字
سی و شەشەمین١٩٧٦-٠٩-٠٥ خوات لەگەڵ باھیا بلانکاFarewell, Bahia Blanca さようならバイアブランカ
سی و حەوتەمیین١٩٧٦-٠٩-١٢ گەشتێکی بێ کۆتاییEndless Journey はてしない旅へ
سی و ھەشتەمیین١٩٧٦-٠٩-١٩ بۆ دایکانیش سەختەIt's Also Hard For Mother かあさんだってつらいのに
سی و نۆیەمیین١٩٧٦-٠٩-٢٦ بۆنێکی خۆش لە ڕۆزاریۆRosy Daybreak In Rosario ばら色のよあけロサリオ
چلەمیین١٩٧٦-١٠-٠٣ ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئیتاڵیاA Shining Italian Star かがやくイタリアの星一つ
چل و یەکەمیین١٩٧٦-١٠-١٠ ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە لەگەڵ دایکمIf I Could Go Home With Mother... かあさんと帰れたら…
چل و دووەمیین١٩٧٦-١٠-١٧ ھاوڕێی تازە پابلۆNew Friend Pablo 新しい友だちパブロ
چل و سێیەمیین١٩٧٦-١٠-٢٤ لەشوێنێکی ئەم شاڕۆچکەیەSomewhere In This Town この街のどこかに
چل و چوارەمیین١٩٧٦-١٠-٣١ دەمەوێت فیۆنا ڕزگار بکەمI Want To Save Fuana フアナをたすけたい
چل و پێنجەمیین١٩٧٦-١١-٠٧ دوور بەرەو باکوورFar To The North はるかな北へ
چل و شەشەمیین١٩٧٦-١١-١٤ گەشتێک بە خلۆکەی گاTrip By Cow-Drawn Carriage 牛車の旅
چل و حەوتەمیین١٩٧٦-١١-٢١ دایکێک بەسەر ئەم کێوە دەکەوێتMother Is At The Foot Of That Mountain あの山の麓にかあさんが
چل و ھەشتەمیین١٩٧٦-١١-٢٨ مەمرە، ئەی جاشکۆکەمDon't Die, My Burro ロバよ死なないで
چل و نۆیەمیین١٩٧٦-١٢-٠٥ بانگکردنی دایکMother`s Calling かあさんが呼んでいる
پەنجا ھەمیین١٩٧٦-١٢-١٢ ڕاکە مارکۆRun, Marco! 走れマルコ!
پەنجا و یەکەممین١٩٧٦-١٢-١٩ دواجار لەگەڵ دایەFinally To Mother とうとうかあさんに
پەنجا و دووەمیین١٩٧٦-١٢-٢٦ گەڕانەوە بۆ جەنەوا لەگەڵ دایکمBack To Genova With Mother かあさんとジェノバへ

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]