فەھەد کوڕی عەبدولعەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شا فەهەد
لەدایکبوونفەهەد کوڕی عەبدولعەزیز
۱٦ ئازاری ۱۹۲۳
ریاز
مەرگ۱ ئابی ۲۰۰۵
ریاز
ھۆکاری مەرگجەڵتەی دل
نیشتەجێسعوودیە
نەتەوەسعوودی
نەژادعەرەب
پیشەسیاسەتمەدار
کارە دیارەکانیشا، وەزیری رەوشەنبیری، سەروک وەزیر
پێشووشا خالید کوڕی عەبدولعەزیز
جێگرشا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز
ئایینئیسلام

فەھەد کوڕی عەبدولعەزیز پێنجەمین شای عەرەبستانی سعودی و ھەشتەمین کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود بنیاتدانەری شانشینی سعوودیە بوو. شا فەھەد لە سالی ٢٠٠٥ زایینی و لە تەمەنی ٨٤ سالی دا کوچی دوایی کرد.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئەو لە سالی ١٩٢٣ لەدایک بوو. فەھەد گەورەترین کوڕی دایکی "'حسسە کچی سەدیر"' بوو. دایکی پێنجەمین و خوشەویست ترین ھاوسەری باوکی بوو کە کوڕەکانیان بە حەوت سەدیری بەناوبانگن. خوێندنی سەرەتایی خوی لە قوتابخانەی پاشایەتی ریاز تەواو کرد و دواتر لە دەزگای زانستی مەککە بەردەوامی بە خوێندن دا. فەھەد بەر لەوەی پوستی جێنشینی سعوودیە لە سالی ١٩٧٥ دا وەربگرێت، ھەندێک پوست وەکو یەکەمین وەزیری رەوشەنبیری لە سالی ١٩٥٣ و وەزیری دەولەت لە سالی ١٩٦٣ و پوستی جێگری سەروک وەزیری لە سالی ١٩٦٧ وەرگرتووە. لە سالی ١٩٧٥ و لە دوای مردنی شا فەیسەل، فەھەد بوو بە جێنشینی شا خالدی برای و لە سالی ١٩٨٢ دوای مردنی شا خالید بوو بە شای سعوودیە. ھەرچەندە بەر لەوەی کە لە حوزەیرانی ١٩٨٢ ببێتە شای سعوودیە، لە پشت پەردەی سیاسی ڕولێکی گرنگ ھەبوو. فەھەد ھەندێک پوست وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و کانزاکان، سەرۆکی ڕێکخراوی پاشایەتی پیشەسازیی جەبیل و یەنبوع، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای زانکوکان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، سەرۆکی لیژنەی باڵای سیاسەتەکانی پەروەردە، سەرۆکی لیژنەی باڵای کاروباری حەج، سەرۆکی ڕێکخراوی پاشایەتی پێشکەوتووی مەدینە بەدەستەوە بوو. ئەو دەمەی کە شا فەھەد بوو بە شای سعوودیە، نەوت بھایێکی زور باش بە خویەوە بینی و بە نرخێکی بەرز فروشرا کە ئەمەش عەرەبستانی سعوودیە لە ووڵاتێکی ھەژاری بیابانی گوردڕا بوو یەکێک لە ھێزە گەورەکانی ئابوری جیھان. لە ماوەی سالەکانی شەڕی ئێران و عێراق بە پارەیەکی گەورەوە یارمەتی سەددام حوسێن دا، بەڵام لە کاتی داگیر کردنی کوێت لە لایەن عێراقەوە لە سالی ١٩٩١ داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد کە ئەم میرنشینە بچوکە ئازاد بکات. لە سەردەمی دەسەلاتداری شا فەھەد پەیوەندییەکانی ئەەمریکا و عەرەبستان بەھێز کەووت و دوای ئوپەراسیونی گەردەلوولی بیابان کە دوای ھێرش کردنی عێراق بو سەر کوێت لە لایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە روویدا، ئەم پەیوەندیە لە بواری لەشکەریش دا فراوان بوو. شا فەھەد لە سالەکانی ھەشتاکان دا پروژەی ناساندنی ئیسرائیل لە لایەن عەرەبەکان پێشکێش کرد و ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەبی لە دانیشتنەکانی سەرۆکەکان لە شاری (فاس) لە مەغریب ئەم پروژەیە پەسەند کردن. فەھەد لە سالی ١٩٨٦ ناسناوی شا (ملک) ھەلوەشاند و ناوی (خادم الحرمین الشریفین) بو خوی ھەلبژارد. لە سالی ١٩٩٥ شا فەھەد تووشی جەلتەی مێشک بوو و لە لایەن جەستەوە بەرەو خرابی دەڕوویشت و نەچار بوو کە کورسیی تایرەدار بەکاربھێنرێت و ھەرچەندە بەناو شای سعوودیە بوو بەڵام لەوە دواتر بەڕێوەبردنی کارووباری روژانەی ووڵات لە ئەستووی میر عەبدوڵڵای برای دا بوو. شا فەھەد لە بەرواری ١ ئابی ٢٠٠٥ کوچی دوایی کرد. پێشبینی دەکرا لەدوای شا فەھەد، میر عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیزی براکەی ببێتەشا و میر سوڵتان کوڕی عەبدولعەزیز وەزیری بەرگری ئێستا پوستی جێنشینی وەربگرێت. ھەرچەندە ناکووکی لە سەر ئەم پێشنیارە لە نێوان ئەندامانی بنەمالەی دەسەلاتدار دروست بوو، بەڵام دواتر میر عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز بوو بە شای ئەم ووڵاتە. بە پێی یاساکانی عەرەبستان، تەنیا مندالە نێرینەکانی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولرەحمان دەتوانن پوستی پاشایەتی ئەم ووڵاتە وەربگرن و شاھەکە لە نێوان بەتەمەنترین کوڕەکان ھەلدەبژێرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]