لێدوانی بەکارھێنەر:Rabar ajax
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٦٧ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- > kushared (لێدوان) ١٢:٢٠، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو!
[دەستکاری]دەمباش Rabar ajax، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ئایا پێویستیت بەھیچ شتێک ھەیە؟ دەتوانیت ھەر لەخوارەوەی ئەم پەیامەوە وەڵامم بدەیتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٢٧، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
ئایندۆڤن psv
[دەستکاری]یانەی ئایندۆڤن بە ئینگلیزی psv یانەیەکی هۆڵەندییەلە خولی هۆڵەندی ناسراو بەئێردیڤیسی یاری دەکات یەکێکە لەیانە بەهێز ودیارەکانی خولی هۆڵەندی ڕکابەری گەورەی هەریەکە لە ئەیاکس و فاینۆردە Rabar ajax (لێدوان) ١٢:٢٩، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
پەڕەی یاریگای یۆھان کرویف ئەرینا پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:
ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.
دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.
تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٣٧، ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە
[دەستکاری]سڵاو @Rabar ajax: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.
دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.
- تایبەتمەندییەکان
- دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
- بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
- بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
- بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
- پابەندییەکان
- نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
- دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
- کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
- بەخێربێیت!
بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.
گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)