لێدوانی بەکارھێنەر:Nabiluk21
بەخێربێیت[دەستکاری]
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Nabiluk21!
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٧١٧ وتار و ١٣٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە. ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
AHR (وتووێژ) ٠٧:٥٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
Tapy safay saru بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]
تاگێک لەسەر Tapy safay saru داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. AHR (وتووێژ) ٠٧:٥٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
ئابی ٢٠٢٢[دەستکاری]
سڵاو سپاس بۆ بەشدارییەکەت لە خێڵی حەمە ھەرچۆنێک بێت بەشدارییەکەت گەڕێندرایەوە و لە مێژووی پەڕەکە ئەرشیڤکرا لەبەر ئەوەی سیاسەت و ڕێساکانمانی پێشێلکردووە کە ئەوانیش ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە، ویکیپیدیا:شێواز، ھیچ سەرچاوەیەکی زانستنامەیم بەدی نەکرد لە ناوەڕۆکەکە بەڵکو وابزانم ھەر سەرچاوەش نەنوسرا بوو تەنھا نوسرابوو کێ ئامادەی کردووە کە ئەمەش نابێتە سەرچاوە، و ناوەڕۆکەکە زۆر بە لایەنگرانە نووسرابوو، و شێوازی ویکیپیدیاش کە گەر سەیری وتارەکانی تر بکەی دەزانی مەبەستم چییە لە شێواز یان ھەر سەیری سیاسەتەکە بکە زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٥٧، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)