لێدوانی بەکارھێنەر:Mhamad Ebrahim
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬١٠٧ وتار و ١٥٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- > kushared (لێدوان) ١٠:٤٩، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
ئازاری ٢٠٢٠
[دەستکاری]بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە، وەک ئەوەی لە جیھانی سینەمایی دی سیدا کردووتە، فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. بەتایبەتی بڕوانە وپ:ڕوژ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٤٠، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
بەڕێزم ئەو وتارەی کە دەسکاریم کردووە تەنها نوێکردنەوهم تیا کردووە نەک تێکی بەم بەڵکوو باشتریشم کردووه Mhamad Ebrahim (لێدوان) ١٥:١٠، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
- دووبارە سڵاو، من دەزانم ئێوە نیازتان پاک بووە، بەڵام نووسین لە ویکیپیدیادا دەبێت بە شێوازی ویکیپیدیا بێت. شێوازی نووسینی ڕێکەوتەکان ھەڵە بوو بۆیە پێشنیازی شێوازە دروستەکە (ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان)م بۆتان کرد تا بۆ دەستکارییەکانی داھاتووتان بە شێوازی ویکیپیدیا بنووسن. بەخێربێیت و ھەرچیت ویست، فەرموونە پرسگا. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٢١، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)