لێدوانی بەکارھێنەر:Kaywan shirzad

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kaywan shirzad!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٨ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

مادیوتووێژ (١٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٥٦, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

دەستپێکردن[دەستکاری]

شیرزادگیان بە خێر بیت بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، دەستکانیشت خۆش بێت بۆ نووسینی ئەم وتارانەی سەر بە حیزبە کوردیەکان. فەقەت بە قوربانەکەت بم کاتی نووسین ئەم چەند خاڵە کە عەرز دەکەم لە بەرچاو بگرە:

دیسان سپاس بۆ بەشداری کردنت. مادیوتووێژ (١٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٦:٥٤, ٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک کەیوان. سپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەڕێز ھەر وەکی پێشتر دۆستان وتیان بەر لە نووسینی وتار بزانە ئایا وتارەکە لە ویکیپیدیادا نووسراوە یان نا. ئەگەر نووسرابوو پەرە بە وتارەکە بدە دەنا وتارەکە دروست بکە. زۆربەی ئەو وتارانەی نووسیبوت لە ویکیپیدیادا ھەبوو و کارەکەت دەکاتەوە ھیچ. لە دواییدا تەختەکلیلەکەت ستاندارد نییە تکایە تەختەکلیلی ستاندارد دابەزێنە و بۆ ئەمە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە. ھەروەھا وتارەکانت بەبێ لەبەر چاوگرتنی شێوازی وتار لە ویکیپیدیادا دەنووسی و ئەمەش گرفتمان بۆ دروست دەکا ھەر بۆیە لە سەرەتادا ویکیپیدیا:شێواز بە جوانی بخوێنەوە. ناوی وتار نابێ لەقەبی تێدا بێ وەک شێخ و دوکتور و پێشەوا و ھتد. تکایە ئەمانە لەبەر چاو بگرە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٢١, ٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وڵام

سپاس بۆ ئێوە دۆستانی ئازیز و ماندوونەبن .تێ‌بینی و رەخنەکانتان بە جێیەو هەوڵدەدەم چاکیان بکەم . ئەوەی کە زیاتر هانی دام شت بنووسم نەبوونی زانیارێکی درووست لە سەر هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات بوو ، بۆیە هەوڵ دەدەم بە پێی تواناو وەخت زانیارێکی دەقیق لەم بارەیەوە زیاد بکەم. دیارە ئەگە لە توانام دابێت بە گشتی مێژووی حدک بە تێر و تەسەلی باس دەکەم . هیوادارم ئێوە دۆستانیش یارمەتدەرم بن تا هەڵەکانم کەمتر بنەوە و منیش بە نۆبەی خۆم بتوانم خزمەتێک بکەم. دووبارە سپاس بۆ ئێوەKaywan shirzad (لێدوان) ٠٩:٤٠, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مام کەیوان گیان لیرەدا پێویست نییە سەبارەت بە ھەر شتێکی حیزب وتارێک بنووسی. ویکیپیدیا خۆ بنکە و پێگەی حیزبی دیموکرات نییە ھەتا ئێمە لەسەر کۆنگرەکان و بەرنامەکانی حیزب وتار بنووسین. تەنیا مێژوویەکی کورت لە حیزب و لەو شتانەی کە بەڕاستی گرنگن لە ناو وتاری حیزبەکەدا بێ بەسە. ھەڵبەت ئەوەی نووسیوتە تا ئێستا زۆر لایەنگرانەیە و من تاقە ڕەخنەیەکەم نەدی. تکایە ئەمانە لەبەر چاو بگرە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٤٧, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وێرای رێز و سڵاوی دووبارە بۆ ئێوەی ئازیز کاک چالاک و باقی دۆستان.

رێزدار کاک چالاک نووسیوتە کە ″ ویکیپیدیا خۆ بنکە و پێگەی حیزبی دیموکرات نییە ھەتا ئێمە لەسەر کۆنگرەکان و بەرنامەکانی حیزب وتار بنووسین ″ نازانم بۆچی وا زوو دڵگران بووی . برالە مێژوو شتێک نییە کە بتوانی دەستکاری بکەی و بە دڵی خۆت بینووسی ، خۆتان باشتان ئاماژە پێکردبوو کە دەبێ سەر چاوەکان بنووسرێن -کە منیش ئەم کارەم کردوە . لە بیرمان نەچێت کە ئێمەی کورد لە زۆر بوار دا کلۆلێن و تا ئێستاکە دوژمنانمان زیاتر لە سەریان نووسیوین و بۆیان بایگانی کردوین ، زۆربەی سەرچاوەکان بۆ مێژوو نووسانی خەمخۆری کورد لە نەبوونی سەرچاوە خۆماڵی‌یەکان بووە .با برایانە شتێکت ئەرز کەم :-کاتێک چاو بە نوسراوەی زمانەکانی تر دا دەخشێنم و ئاورێک وە زمانەکەی خۆمان ئەدەمەوە ئەوکم پر دەبێت لە گریان و ر‌ق .لە زانیارێکان دا ، یان نیمانە یان ئەوە کە بە شێوەیەکی سەقەت سەر و گوێیان بۆ تێ کردووینەوە . کاک چالاک و باقی هاورێیان دەبێ هەموومان باش بزانین کە ئێمە کوردین و مەسئولین لە بەرامبەر هەر هەنگاو بریارێک کە دەیدەین و مەسئوولیشین لە بەرامبەر ئەو شتەی کە نایکەین .

بە دڵەوە دەمهەوێ هاوکارتان بم و جێ پەنجەم هەبێت لە ناو دانشنامەی ویکیپیدیا . بە قەولی قەدیمیان ″تا ماڵ بیهەوێ لە مزگەوت حەرامە″ بۆیە من لێرەوە دەستم پێ کردوە و قەولیشتان پێ دەدەم ئەگەر ئیزنیم دەنێ راستی‌یەکان وەک خۆی بخەمە بەر دەستی خوێنەران و هەموو لایەنەکان واتە چاک و خراپ باس بکەم . مەبەستم هەیە لە ناوهێنانی هەر سەردێرێک ، کاتێک کە شیم کردنەوە ئەو کات دەزانیت کە تەنیا بۆ پێ‌هەڵاداگووتن نیە وبەڵکوو دەرد و کەم و کۆرییەکان باس دەکات و راستییەکان دەهارۆژێنێت . من رەخنە دەگرم و زۆر چاکیش هەڵەکان باس دەکەم ،نامهەوێت بیانشارمەوە چون، باوەرم وایە شاردنەوەیان نیشانەی دووپاتکردنەوەیانە .دڵنیات دەکەم ئاوالێکی باش دەبم بۆ هەموولایەک . دیسان هەوڵ دەدەم رەخنەکانت لە بەر چاو گرم و جوانتر و رێک و پێکتر بیانووسم ، ئێوەش دڵتان گەورە بێت و دیاری شوانیش ئاڵەکۆکە ، کەوایە لە تازەکارێکی وەک و من کە دوو رۆژە هاتوومەتە ریزی ئێوە هەر ئەوەندە چاوەروان دەکرێت. چاوەکانت ماچ دەکەم ،برای گەورەی و ئێوە لە ناو بیر و دڵی من دا زۆر گەورەن و چالاکێکانتان جێگای پێزانینن . Kaywan shirzad (لێدوان) ١٤:١٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مامە کەیوان گیان من کوا دڵگران بوومە؟ نا مامە تۆ مەبەستی من بە خراپی تێ‌گەییشتی. من ھەر ئەوەندە وتم کە بۆ ھەموو کردەوەکانی حیزب ناکرێ وتاری سەربەخۆ بنووسرێ ھەر ئەوەندە؛ ئەوەی گرنگە و بەڕاستی شایەنی باسە لە ناو خودی وتارەکاندا بیھێنە. ئەرێ شتێکی تر: کاک کەیوان تۆ ئەم دوو وتارەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانت لەگەڵ یەک کردۆتەوە. خۆت باشتر دەزانی کە ئەمانە جیاوازن تکایە بۆ ھەر دووکیان وتاری سەربەخۆ بنووسە و ئاماژە بە چۆنیەتی دروست بوونیان بکە.
تۆش پێڵاوت لەسەر چاومانە و دڵنیاش بە ئێمە رێنوێنیت دەکەین. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو ئەوە لە خزمەتداین. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٠٦, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مامە شتێکی تر: وتاری ٢٥ی گەلاوێژی١٣٢٤یم سڕییەوە چون لە ویکیپیدیادا لەسەر بۆ نموونە فڵانە ڕۆژی فڵانە ساڵێک وتار نانووسرێ. ئێمە پێشتر لە ٢٥ی گەلاوێژدا ئاماژەمان بەمە کردبوو. ھەر ئەوەندە بەسە و ئەوەی تریش تکایە لەگەل وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێکەڵ بکەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٤٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چاڵاک مەمنوونم لە جوابەکەت . بۆ وڵامی جیاوازی دوو دێموکرات : کاکە گیان بەلێ زۆر راستە ئێستا دوو حیزب هەیە بەڵام لەبیرمان نەچێت کە هەر دووکیان مێژووی هابەشیان هەیەو ناتوانین هیچ لایەکیان دەر بهاوێن .راستی‌یەکەی ئەوەیە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان کە تازەیە بەڵام لە سەدا هەفتای ئەو کەسانەی کە لە مێژووی دێموکرات دا نەقشیان هەبووە لە گەڵ ئەو بەشە تازە کەوتوون بە حەقیش ئەوان حیزبی دێموکراتی کوردستانیانی ئێرانیان تا گۆنگرەی ١٣هێنابوو. بۆیە من لە نوسینەکان دا هەوڵ دەدەم کە هیچ لایەک بێ بەش نەکەم .بە سەر چاو هەوڵ دەدەم هەر کامەیان بە وتاری جیاواز بناسێنم بە پێی سەرچاوەکانی خۆیان .بەڵام مێژووی هابەشیان وەک یەک دەبێ(١ تا کۆنگرەی ١٣) . داواکاری منئەوەیە لە بەرێزان ئەگەر سرنج بدەیە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان لاپەرەکەیان یەکە ،خۆت تاقی بکەوە لە سەر هەر کامیان کلیک بکەی هەر لاپەرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکرێتەوە . تکایە ئەم گرفتە چاک بکەن تا خوێنەرانیش هەڵە نەکەن . ئەم لاپەرەیە هەیە کە من دەمهەوێ بۆ ح‌دک کەڵکی لێ‌ وەر گرم بەڵام ئەویش هەڵەیەکی رێزمانی هەیە کە وشەی دێموکرات بزوێنێکی زیادی لە سەر دێمۆکرات (ۆ) بۆ داندراوە ( حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ) . جا نازانم هەڵەکە بە خاتری ئەوەیە یان هۆکاری تری هەیە . Kaywan shirzad (لێدوان) ٠٠:٢٧, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەڕێز ئەوە من چاکم کرد ئیتر گرفتی نەماوە. مێژووی ھاوبەشەکەش لەو حیزبەدا کە جیا بۆتەوە دووپات مەکەوە چون ئەو حیزبە تازە جیا بۆتەوە و خۆی مێژووێکی نوێی ھەیە. لەگەڵ ڕێزم. بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (١٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:٣٥, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)