لێدوانی بەکارھێنەر:Ayoub Majeed

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ayoub Majeed!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئابی ٢٠٢١[دەستکاری]

ھێمای زانیاری سڵاو، من Sakura emadم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، وەک لە یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام دەبیندرێت، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانت. ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوە نەدەیت، لەوانەیە دەستکارییەکانت بگەڕێندرێنەوە و پەڕەکانت بسڕدرێنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Notice

وتاری دێنیس بێرگکامپ پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. لەژێر سیاسەتی ویکیپیدیا، ئەم ژیاننەمەی کەسایەتییە زیندووە دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە مەگەر بەلای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە بکات.

ئەگەر تۆ وتارەکەت دروستکردووە، ئەوا تکایە زوویر مەبە. لەجیاتیی ئەوە، ڕەچاوی چاککردنی وتارەکە بکە. بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی سەرچاوەکان، بڕوانە دانانی سەرچاوە بۆ سەرەتاکان، یان لە پرسگا داوا بکە. ھەر کە بە لای کەمەوە سەرچاوەی بڕواپێکراوت دابین کرد، دەتوانیت تاگی {{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو}} لابەریت. تکایە تاگەکە لامەبە مەگەر وتارەکە سەرچاوەدار کرابێت. ئەگەر ناتوانیت لەماوەی ٧ ڕۆژدا وەھا سەرچاوەیەک دابین بکەیت، ئەوا لەوانەیە وتارەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام کاتێک ئامادە بوویت کە سەرچاوەیەک پەیدا بکەیت، ئەوا دەتوانیت داوا بکەیت کە بھێندرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:١٤، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە دروستکردنی وتارێکی باش و کوالێتی بەرز. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی[دەستکاری]

بەڕێز @Ayoub Majeedدوبارە بەخێرھاتیت بۆ ویکیپیدیا، خۆشحاڵ بووم بە بەشدارییەکانت و گەشەپێدانی زانستنامەی ویکیپیدیا، ویستم چەن تێبینیەک بنووسم کە لەوانەیە سوودی ھەبێت بۆتۆ و بۆ بەکارھێنەرانی دەوروبەریشت.

  1. لەکاتی وتار نووسین گەر وتارەکەت تەواو نەبووە و لە ئامادەکردن دایە {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر سەرەوەی وتارەکە، بەم شێوەیە ئەزانین خەریکی ئامادەکریت و دەستکاری وتارەکەت ناکەین لەرووی بەڕێوەبردنەوە.
  2. لەوانەیە بتەوێ (( ئێرە )) بخوێنیتەوە کە بە وێنە و ڤیدیۆ ڕوونکراوەتەوە چۆن وتارێک بە شێوەی ستانداردی ویکیپیدیا بنووسیت، یان جادووگەری وتارەکان ئەویش ھەمان کاری ھەیە.

سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Ayoub Majeed:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان بە مایکرۆسۆفت[دەستکاری]

دەمباش Ayoub Majeed,

خۆشحاڵم کە بەشداری دەکەیت لە ویکیپیدیا. بەڵام تکایە دەقەکانی وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بەکارمەهێنە. ئەم وەرگێڕە بەکاربهێنە، تەنها بۆ ئەوەی لە شتەکان تێبگەیت، بەڵام لەوێوە شت کۆپی مەکە بەڵکو دەبێت بە زمانی خۆتەوە سەرجەم دەقەکە بنووسیتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە هەڵەی زمانەوانیی کەمتر بێت + ئەوشێوەیەی ئێستا زۆر لە دەقی ئامێر دەکات کە کەس بەمشێوەیە نانووسێت یان وەرگێڕان ناکات. بۆیە هەندێک کاتت پێ دەدەین بۆ ئەوەی نووسینەکان بە زمانی خۆت بنووسیتەوە و کێشەکانی چارەسەر بکەیت. ئەگەرنا بەداخەوە ناچار دەبین دەستکارییەکانت پووچەڵ بکەینەوە. بۆیە تکایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بکە بە پێداچوونەوەی وتارەکانت بەتایبەت یۆهان کرۆیف و ئەیاکس ئەمستەردام. دووبارە بژیت بۆ بەشداربوونت لە ویکی. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٠٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز kushared,

تاکە بەرنامەی وەرگێڕان کە باشترینە بۆ زمانی کوردی مایکرۆسۆفتە وە جگە لە مە هەڵەی ڕێزمانی کەمە وە بەپێی کات چارەسەر دەکەم هەر کاتێک مەجالم هەبوو بەڕای من هیچ کێشەیێکی ئەوتۆی تیا نییە. ئەگەر هیچ بەرنامە یان سایتێکێ وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی هەیە هیوادارم پیشنیاری بکەن بۆم.

لەگەڵ ڕێز و سڵاو. Ayoub Majeed (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی زۆری هەیە، لە هەندێک کاتدا ڕستەی بێ مانا درووست دەکات نموونە:
کرۆیف لە دەیەمین ڕۆژی لەدایکبوونیدا چووە نێو سیستەمی گەنجانی ئایاکسەوە.
خۆی دەڵێت لە ١٠ەمین ساڵیادی لە دایکبوونیدا، نەوەک ئەوکاتەی تەمەنی ١٠ ڕۆژ بووە!
ئینجا ڕستەی زۆر بێمانای تێدایە نموونە "لە کۆتاییەکانی مۆندیالی ١٩٧٤، ئەو لەسێدارەی دا کە دواتر ناوی لێنراوە، "مڕاوغەی کرۆیف"، جوڵەیەک کە بە شێوەیەکی فراوان لە یاری سەردەمی دا دووبارە کرایەوە". نازانم لە سێدارەدان لە کوێ هات؟ ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەیە کە وشەی executed بەکارهاتووە، کە ئەو وشەیە کۆمەڵێ مانای جیاوازی دیکەی هەیە! Kushared (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز kushared
دەمەوێت بە جەنابت ڕابگەیێنم کە ئەم کێشەیانە چارەسەر کرا. Ayoub Majeed (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەرێز kurdshare,

هاوڕام لەگەڵ قسەکانت، بەڵام بەکارهێنەرانی تر دەتوانن پێداچوونەوە نۆ وتارەکان بکەن تەنیا من ناتوانم خۆ پسپۆرم لە زمانەوانی نەهێناوە. دەبێت هەموویان یارمەتی دار بن، من قوتابخانەم لە پێشە، پڕۆژەم ئەوەیە کە وتاری یۆهان کرۆیف هەمووی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەرگێڕمەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی.

لەگەڵ ڕێز و سڵاو. Ayoub Majeed (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە ڕاستە لەکاتێک کە خۆت وەرگێڕانت کردبێت و خەڵک وردە هەڵەکان چاکدەکەنەوە. هەموومان دەتوانین لە مایکرۆسۆفت هەزاران وتار درووست بکەین، بەڵام دوایی هیچ کەسێک نایەت پێداچوونەوەی بۆ بکات چونکە دەبێت سەرلەنوێ وەرگێڕانی بۆ بکاتەوە، ئەمە پێی ناگوترێت چاککردنەوە. تکایە مەرج نییە وتارەکان بەمشێوەیە درێژبکەیتەوە بەڵکوو چەند پەرەگرافێک زیادبکە بەڵام بە وەرگێڕانی خۆت نەوەک کۆپی ئەوەی مایکرۆسۆفت. ئەگەر وتارەکان وابن ئەوا کەس نایەتە ویکیپیدیا! Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو، @Ayoub Majeed:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٤٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]