عەلی حەیدەریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی حەیدەریان
Ali Heydarian

لەدایکبوون١٩٨٠
مەرگ٩ی ئایاری ٢٠١٠
ھۆکاری مەرگلە سێدارە دان
شوێنی گۆڕنادیار
نەتەوەکورد
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی پەکەکە
سزای تاوانباریدە ساڵ زیندان و سێدارە


عەلی حەیدەریان (لەدایکبووی ١٩٨٠ لە سنە - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە تاران) خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پەکەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ (١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی کۆچی ھەتاوی) لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھولی، فەرھاد وەکیلی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتووخانەی ئێڤین لە سێدارە درا.[١]

دەستبەسەر بوون[دەستکاری]

عەلی حەیدەریان ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٥ لە تاران قۆڵبەست کرا و بۆ بەندی ٢٠٩ی گرتووخانەی ئێڤین ڕاگوێزرا. ماوەیەکی زۆر لەوێ لەژێر ئەشکەنجەدا بوو و دواتر نێردار کرماشان و لەوێش زیاتر لە دوو مانگ ئەشکەنجە درا و دیسان نێردراوە تاران و لەوێ دوای نۆ مانگ توانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێ و پێیان بڵێ زیندوویە. عەلی داوتر نێردار سنە و کەرەجیش و جگە لە ئەشکەنجەی زیاتری ڕوحی و جەستەیی، بنەماڵەکەیشیان ئازار دەدا تاوەکوو فشاری بۆ بێنن. عەلی ماوەیەکی زۆریش ئیزنی دیتنی کەسوکاری نەبوو.[٢]

لە سێدارە دان[دەستکاری]

عەلی حەیدەریان لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٨٦ (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) لەلایەن لقی سی دادگای شۆڕشی تاران لە حەوت خولەکدا بە تۆمەتی ئەندامییەتی پەکەکە (محاربە - دژایەتی خودا) حوکمی دە ساڵ زیندان و سێدارەی بەسەردا سەپا و لە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩دا ھاوڕێ لەگەڵ چوار زیندانی تر کە سێیانیان کورد بوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بە نھێنی لە پارکینگی گرتووخانەی ئێڤین لە دار دران و بە دزییەوە بە خاک ئەسپێردران و ھەنووکەش شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان ڕوون نییە.[٣][٤] پێش ١٩ی بانەمەڕ دوو جاری تریش ھەوڵی جێبەجێ کردنی حوکمی عەلی درابوو: ڕەزبەری ١٣٨٧ ھاوڕێ لەگەڵ سی کەسی تر کە ئەوانیش سزای سێدارەیان ھەبوو، لە گرتووخانەی ڕەجایی شار ڕەوانەی ئێڤین کران کە بیست و نۆیان ئیعدام بوون بەڵام ئەویان بۆ لێپرسینەوەی زیاتر بردەوە بەندی ٢٠٩؛ نۆ مانگ دواتریش بردیانە بەندی ٢٤٠ (ئەو بەندەی تاوانبار پێش سێدارە بۆ ئەوێ ڕادەگوێزرێ) بەڵام ھەمدیسان حوکم جێبەجێ نەکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەلی حەیدەریان، کوردیپێدیا
  2. ^ "Ali Heydarian: One Person's Story". Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 8ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ tehran (2019-08-15). "UN body recognises four Kurds' cases as enforced disappearances by Islamic Republic of Iran". Justice for Iran (بە ئینگلیزی). Retrieved 8ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "The death sentences of Farzad Kamangar, Ali Heydarian and Farhad Vakili has been approved by the Iranian Supreme Court". iranhr.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 8ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)