فەرھاد وەکیلی
فەرھاد وەکیلی Farhad Vakili | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٣ی ئایاری ١٩٦٦ |
| مەرگ | ٩ی ئایاری ٢٠١٠ |
| ھۆکاری مەرگ | لە سێدارە دان |
| شوێنی گۆڕ | نادیار |
| نیشتەجێی | سنە |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | جیگری سەرۆکی ئیدارەی کشت و کاڵی پارێزگای سنە |
| تۆمەتی تاوانباری | ئەندامییەتی پژاک |
| سزای تاوانباری | دە ساڵ زیندان و سێدارە |
| مناڵ(ەکان) | ھەوراز، ھەنگامە، ھەورام |
فەرھاد وەکیلی (١٩٦٦ لە سنە - ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە تاران) خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پژاک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ (١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی کۆچی ھەتاوی) لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھولی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتووخانەی ئێڤین لە سێدارە درا.
ژیاننامە
[دەستکاری]فەرھاد وەکیلی کوڕی محەممەدسەعید و شەریفە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٤٥ لە سنە لە دایک بوو و قوتابخانەی لەو شارە تەواو کرد و لە زانکۆی بروجێرد کشت و کاڵی خوێند و تا کاتی دەستبەسەر بوونی جیگری سەرۆکی ئیدارەی کشت و کاڵی پارێزگای سنە بوو. فەرھاد ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٥ (١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) لە شوێنی کاری خۆی قۆڵبەست کرا؛ فەرھاد وەکیلی لە گرتووخانەکانی تاران، کەرەج، سنە و کرماشان لەژێر ئەشکەنجەیەکی دڕندانەدا بوو و ماوەیەکی زۆریش ئیزنی دیتنی کەسوکاری نەبوو.[١][٢]
لە سێدارە دان
[دەستکاری]فەرھاد مافی گرتنی پارێزەری نەبوو و لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٨٦ (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) لەلایەن لقی سی دادگای شۆڕشی تاران لە حەوت خولەکدا بە تۆمەتی ئەندامییەتی پژاک (محاربە - دژایەتی خودا) حوکمی دە ساڵ زیندان و سێدارەی بەسەردا سەپا[٣][٤] و لە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩دا ھاوڕێ لەگەڵ چوار زیندانی تر کە سێیانیان کورد بوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بە نھێنی لە پارکینگی گرتووخانەی ئێڤین لە دار دران[٥] و بە دزییەوە بە خاک ئەسپێردران و ھەنووکەش شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان ڕوون نییە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Farhad Vakili: One Person's Story». Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «دایکی شەھید فەرھاد وەکیلی کۆچی دوایی کرد». ANF News. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «Iran's execution of five tortured political prisoners condemned». www.amnesty.org.uk. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «The death sentences of Farzad Kamangar, Ali Heydarian and Farhad Vakili has been approved by the Iranian Supreme Court». iranhr.net (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «Five Kurdish prisoners were executed in Evin». www.amnesty.org.uk. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Association، Kurdistan Human Rights (٨ی ئایاری ٢٠١٨). «فەرھاد وەکیلی/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە». کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)