فیداییەکانی فەلەستین
فیداییەکانی فەلەستین | |
---|---|
لقی | فیدایی |
بەشێکە لە | توندوتیژیی سیاسی فەلەستین |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
فیداییەکانی فەلەستین گرووپێکی سەربازی فەلەستینن کە داگیرکارییەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر فەلەستین ڕەتدەکەنەوە و فەلەستینییەکان بە شەڕکەری ئازادی دایان دەنێن، جووڵانەوەکەیان لە شەڕی چریکی وەرگرتووە لە جەزائیر و ڤیێتنام و چین و ئەمریکای لاتینی. ئەم بزووتنەوەیە لە نێو ئەو پەنابەرە فەلەستینیانەدا سەریھەڵدا کە لە ئەنجامی شەڕی ساڵی ١٩٤٨ی نێوان عەرەب و ئیسرائیل لە گوندەکانیان دەرکرابوون یان ھەڵھاتن و لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٥٠ دا فیداییەکان دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنووربەزێن بۆ ناوەوەی ئیسرائیل لە سووریا، میسر و ئوردن. لە کەرتی غەززەوە کە بە تاکە خاکی حکوومەتی فەلەستین دادەنرا، دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ ڕاگەیەندرا و بووە خاڵی سەرەکی لە چالاکییەکانی فیداییەکانی فەلەستین. ھێرشە فیداییەکان ئاراستەی سنوورەکانی غەززە و سینا لەگەڵ ئیسرائیل کرا و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی گرتەبەر و فیداییەکانی کردە ئامانج، ئەمەش لە بەرامبەردا ھێرشی زیاتری لێکەوتەوە. گرووپە فیدییەکانی لەژێر چەتری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین دوای شەڕی ساڵی ١٩٦٧ یەکگرت و سەرەڕای ئەم یەکێتییە، ھەر گرووپێک سەرکردە و ھێزی چەکداری سەربەخۆی پاراست.
شکستی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئیسرائیل لە حوزەیرانی ١٩٦٧دا دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی فەلەستین ھەبوو، کە بە ڕزگارکردنی خەباتی نەتەوەیی فەلەستین لە سنووردارکردنی سەرپەرشتی فەرمی عەرەبی و لەدەستدانی تەواوەتی گرەو لەسەر ڕۆڵی سوپای ئاسایی عەرەبی، بەتایبەتی دوای ئەوەی میسر و ئوردن لەسەر بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢ی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێککەوتن. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەو شکستە بەھێزبوونی ئەو ڕەوتە بوو کە بزووتنەوەی فەتح بانگەشەی بۆ دەکرد، لە نیوەی یەکەمی شەستەکاندا، کە ئەوە بوو کە گەلی فەلەستین دەبێت بە پلەی یەکەم پشت بە خۆی ببەستێت لە شەڕی ئازادکردنی نیشتمانەکەیدا، بە پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری، وەک تاکە ڕێگە بۆ ئەنجامدانی. بەم شێوەیە ڕێکخراو و بزووتنەوە نوێیەکانی فەلەستینی، چەپ و ناسیۆنالیستی، دەستیان کرد بە سەرھەڵدان و دیاردەی خەباتی چەکداری فەلەستین گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی خۆڕاگری، ئیتر فەلەستینی پەنابەر و ئاوارە نەبوو، بەڵکو بووە فیداییەک کە چەکی ھەڵگرتبوو.[١]
ئیسرائیل ھێرشەکانی فیدیاییەکانی ھێنایە ئاراوە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ دەستدرێژییە دووبارەبووەکانی لە ساڵانی ١٩٥٦ و ١٩٦٧ و ١٩٧٨ و ١٩٨٢.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Maen.Albayari. https://www.alaraby.co.uk/ (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20200812071541/https://www.alaraby.co.uk/%D8%AD%D8%B2%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86-1967-%D9%88%D8%AA%D8%B7%D9%88%D9%91%D8%B1-%D8%AD%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%82%D8%A7%D9%88%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D8%B3%D8%B7%D9%8A%D9%86%D9%8A%D8%A9. لە ڕەسەنەکە لە 2020-08-12 ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-13 ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); پارامەتری|وێبگە=
|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)