بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فۆنتی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی (glyph) ئەلفوبێکانی کوردی تێدا بێت، فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێراندا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانیدا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەوترێت ئەلف و بێی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە، ڕاستە ھاوبەشییان ھەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی.

مێژوو

[دەستکاری]

لە دوای پەرەگرتنی کۆمپیوتەر لە جیھاندا (١٩٨٠کان) سنعەتی چاپیش وردەوردە کرا بە کۆمپیوتەری. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سەرەتا بۆ عەرەبی و لە دواییش دا بۆ فارسی سیستەمی تایپ و چاپی کۆمپیوتەری دروست کرا. لەدوای پێکھاتنی کۆنسەرسیۆمی یونیکۆد ھەوڵێکی گەورە درا بۆ ئەوەی ھەموو ئەلفوبێکانی جیھان بە شێوەیەکی ستاندارد بە کۆمپیوتەر بنووسرێن.

فۆنتە یونیکۆدەکان

[دەستکاری]

ئەو فۆنتانە کە نووسەکانیان لەسەر ستانداردی یونیکۆد داناوە.

فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت

[دەستکاری]

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft) لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن.

ناوی فۆنت تایبەتمەندییەکان و کێشەکان نموونە
Arabic Typesettingبۆ چاپکردن فۆنتێکی باشە
Arial
Courier New
Microsoft sans Serif
Microsoft Uighur
تەھۆما (Tahoma)بۆ لە وەشانی ٥ دا (لەگەڵ ویندۆز ڤیستا) کێشەی پیتی ە چارەسەر کراوە
Times New Roman
Segoe UIفۆنتی بنەڕەتی لە سیستەمی ویندۆز ھەشت بەرەو سەر زیادکرا کە پشتگیری زمانی کوردیی ناوەندی دەکات

فۆنتی DejaVu

[دەستکاری]

فۆنتی DejaVu فۆنتێکی سەرچاوە کراوەیە کە بە فراوانی لە لینوکسدا بەکاردێت.

فۆنتەکانی کورد ئایتی گرووپ (یونیکورد)

[دەستکاری]

ئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بوون کە گرووپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبوون. کورد ئایتی گرووپ یەکەم فۆنتی بە ناوی Unikurd Web بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دا بە bitmap نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا. لە سەرتادا ٣٤ فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ٨ی تریان پێ زیاد کرد.

کێشەکانی فۆنتەکانی یونیکورد:

  • حاڵەتی ئەستوور (bold) یان لاریان (Italic) بۆ دروست نەکراوە.
  • لە فۆنتی Unikurd Web پەراوێزی ڕاستی پیتەکان دەکەوێتە ناو پیتەکان
  • ٧ە چکۆلەکەی پیتە کوردییەکان لە زۆربەی فۆنتەکاندا ڕێکوپێک دروست نەکراوە و یەکپارچەیی فۆنتەکەی لە بواری گرافیکییەوە شێواندووە. ھەروەھا لە قەبارەیەکی گەورەدا ئەم ناڕێکییە خۆی زۆرتر نیشان دەدات.
  • لە حاڵەتی ClearType دا پیتە کوردییەکان و پیتە لاتینەکان یەکپارچەیییەکەیان تێک دەچێت.
  • ناوی فۆنتەکان ھاوتایی لەگەڵ فۆنتە سەرچاوەکان (عەرەبی یان فارسی) نییە. دۆزینەوەی فۆنتی دڵخواز بۆ شارەزایانی فۆنتە فارسی و عەرەبییەکان سەختە.

فۆنتە نایونیکۆدەکان

[دەستکاری]

فۆنتەکانی عەلی

[دەستکاری]

فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن. ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت (لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن) لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا دروستکراون (جگە لە فۆنتی خانەقین). بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت.

کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٧دا دروست کراون و بریتییە لە ١٤ فۆنت. کۆمەڵی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کراون و بریتییە لە ٥ فۆنت.

پیتەکان بە ڕیزی ئەلفوبێ

[دەستکاری]
ییت ناوی یونیکۆد
(Arabic Letters)
ژمارەی یونیکۆد
(Hex)
ئYeh with Hamza above0626
اAlef0627
بBeh0628
پPeh067E
تTeh062A
جJeem062C
چTcheh0686
حHah062D
خKhah062E
دDal062F
رReh0631
ڕReh with small V below0695
زZain0632
ژJeh0698
سSeen0633
شSheen0634
عAin0639
غGhain063A
فFeh0641
ڤVeh06A4
قQaf0642
کKeheh06A9
گGaf06AF
لLam0644
ڵLam with small V06B5
مMeem0645
نNoon0646
وWaw0648
ۆOe06C6
ھHeh Doachashmee06BEپیتی H ھ لە ئەلفوبێی سۆرانی چوار حاڵەتی ھەیە: ھب ، بھب ، بھ ، وھ
ەAe06D5پیتی «ە» دوو حاڵەتی ھەیە: بەب ، وەو
یFarsi Yeh06CC
ێYeh with small V06CE

سەرچاوەکان

[دەستکاری]