فۆنتەکانی عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن. ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت (لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن) لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا درووستکراون. بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت.

کۆمەڵی یەکەم[دەستکاری]

کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٧دا بە دەست‌دان لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیی کۆمپانیای Glyph Systems (ساڵی ١٩٩٣) دروست کراون و بریتیە لە ١٤ فۆنت:

  • Ali_K_Alwand
  • Ali_K_Azzam
  • Ali_K_Hasan
  • Ali_K_Jiddah
  • Ali_k_kanaqen
  • Ali_K_Khalid
  • Ali_K_Sahifa
  • Ali_K_Sahifa Bold
  • Ali_K_Samik
  • Ali_k_Sayid
  • Ali_K_Sharif
  • Ali_K_Shrif Bold
  • Ali_K_Sulaimania
  • Ali_K_Traditional

گواستنەوە بۆ یونیکۆد[دەستکاری]

بە ھەر بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی دەق کە ئامرازی دۆزینەوە و جێبەجێکردنی (Find/Replace) ببێت دەکرێ بەم گۆڕانکارییانەی کە لەم خشتەیەدا ھاتووە دەقەکە بکرێ بە پیتە ستانداردەکانی یونیکۆد.

نموونە: كتيَبى ذن لة ذيان و شيعري مندا لة ثرؤذةى كتيَبى طيرفاندا کە ئەبێ بە: کتێبی ژن لە ژیان و شیعری مندا لە پرۆژەی کتێبی گیرفاندا

خشتەی شێوازی گواستنەوە لە فۆنتەکانی عەلیەوە بۆ پیتەکانی یونیکۆد

فۆنتەکانی عەلی یونیکۆد
لاَ لأ لآ ڵا
لً لَ ڵ
ض چ
ث پ
ظ ڤ
ط گ
ىَ یَ یَ ێ
رِ ڕ
ؤ وَ ۆ
ی ى ی
ذ ژ
ک ک
ه ھ
ة ە

بەرنامەی وەرگێڕان[دەستکاری]

کۆمەڵی دووەم[دەستکاری]

کۆمەڵی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کراون و بریتیە لە ٥ فۆنت:

  • Ali_Web_Malper
  • Ali_Web_Malper Bold
  • Ali_Web_Samik
  • Ali_Web_Traditional
  • Ali_Web_Traditional Bold

کێشەکان[دەستکاری]

  • گەورەترین کێشەی بەکارھێنانی ئەم فۆنتانە نایونیکۆد بوونی پیتەکانە.
  • سەختبوون و کاتگیربوونی تایپکردن بەم فۆنتانە چونکو ژمارەی ئەو پیتانە کە دەبێ لێبدرێت زۆرترە.
  • کاتێک پیتە کوردییەکان دەنووسرێت شێوازی پێکەوەلکانی پیتەکان لەگەڵ پیتە ھاوتاکان جیاوازە.
  • لە کۆمەڵی یەکەمدا حاڵەتی ئەستوور دروست نەکراوە و دەبێ جۆری فۆنتە بگۆڕی بۆ ئەستوورکردنەوە.