نەرمامێری سەرچاوە کراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سەرچاوە کراوەەوە)
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی سەرچاوە کراوە
لۆگۆی سەرچاوە کراوە

بەو نەرمەکاڵایانە دەوترێت کە کۆدەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ پەرەپێدەران و بەکارھێنەران و بۆ زیاتر پەرەپێدان و دۆزینەوەی کەلێن لە نەرمەکاڵاکەدا. وە ڕێگە بە دەستکاریکردن و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی دەدەن لەژێر ناوێکی تردا، بەمەرجێ نەرمەکاڵا نوێیەکەش لەژێر مافی سەرچاوە کراوەدا بوەشێندرێت. نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە زۆرجار بە ھاریکاری دروست ئەکرێت، مەرجیش نیە ئەوەی دروست ئەکرێ نەرمەکالا بێت، ئەکرێ ڕەقەکاڵا بێت.

مۆدێلی سەرچاوە کراوە، پەرەپێدان بەھەرەوەزی لە چەند سەرچاوەی سەربەخۆوە، وا ئەکات کەوا ئاسۆیەکی فرەڕەنگ بۆ دیزاین کردن بێتە ئاراوە و ھەر کۆمپانیایەک یان لایەنێک بتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بتوانێ پەرەی پێ بدات و بەڕێوەی ببات. ڕاپۆرتێکی ستاندیش گروپ لە ٢٠٠٨دا ئەوە ئەخاتە ڕوو کە بەبەکارھێنانی سەرچاوە کراوە بەکارھێنەران ساڵانە ٦٠ ملیار دۆلاریان بۆ گەڕاوەتەوە[١]. لە ئیستادا وڵاتە گەورەکانی دنیا وەک ئەمریکا و بەریتانیا، ھەردوو خاوەن سیاسەتی سەرچاوە کراوەن بۆ وەبەرھێنان لە بواری نەرمەکاڵای دەوڵەتدا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ژووری ھەواڵی ستاندیش گروپ" Archived ٥ی ئایاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین. (بڵاوکراوەی میدیای ).دوا سەردان ١٥-١٠-٢٠١٦