عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر
ڕواڵەت
| عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ھاوەڵان |
| ئایین | ئیسلام |
| ناکۆکی | شەڕی بەدر، شەڕی ئوحود |
عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر (مردووی ٣ی کۆچی/٦٢٥ی زایینیی)یەکێکە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد،[١] لە بەنوو سەعلەبەی کوڕی عەمر لە ھۆزی ئەوس، بەشداری بەیعەتی عەقەبەی کردووە، ھەروەھا بەشداری شەڕی بەدری کردووە، پێغەمبەر محەممەد کردوویەتی بە سەرکردەی پەنجا تیرھاوێژ لە جەنگی ئوحوددا لەسەر چیای عەینەین، و پێیگووتن ″لە جێگای خۆتان بمێننەوە و پشتەوەمان بپارێزن، ئەگەر بینیتان سەرکەوتین لە جێگای خۆتان مەجوڵێن، و ئەگەر بینیتان دەکوژرێین سەرمان مەخەن″.[٢] بەڵام کاتێک تیرھاوێژەکان بینیان موسڵمانان سەرکەوتوون شوێنەکانی خۆیان بەجێھێشت، ھەرچەندە عەبدوڵڵا ھەوڵیدا ڕێیان لێبگرێت بەڵام سوودی نەبوو، کەمتر لە دە کەس مانەوە، دواتر خالید کوڕی وەلید لە پشتەوە بۆیان ھات و تیرھاوێژەکانی کوشت و بووە ھۆی شکستی موسڵمانان. دوای کوشتنی عەبدوڵڵا بێباوەڕەکان جەستەکەیان شێواند.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ص529 - کتاب فتاوی الشبکة الإسلامیة - أمیر الرماة فی غزوة أحد - المکتبة الشاملة الحدیثة». al-maktaba.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «تعرف علی موقف أمیر الرماة فی معرکة أحد». صدی البلد (بە عەرەبی). ٦ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.