زانکۆی بۆستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی بۆستن
بە لاتینی: Universitas Bostoniensis
جۆرزانکۆی تایبەتی - زانکۆی توێژینەوە
دامەزراندن٢٤ی نیسانی ١٨٣٩؛ ١٨٤ ساڵ لەمەوبەر
Accreditationکۆمیسیۆنی خوێندنی باڵای نیو ئینگلاند
Religious affiliation
ناتایفەگەری، بەڵام لە ڕووی مێژووییەوە پەیوەندی بە کەنیسەی یەکگرتووی میتۆدیستەوە هەیە
Endowment٢.٩ ملیار دۆلار (٢٠٢٢)
سەرۆککینێس دبلیو فریمان (کاتی)
Provostکینێس لوتچن (کاتی)
Academic staff
٤،١٨٧
ستافی بەرێوەبردن
١٠،٤٦٨
Students٣٦،٧٢٩
Undergraduates١٧،٥٩٠
Postgraduates١٧،٩٣٧
قوتابییەکانی تر
١٢٠٢
شوێن
بۆستن - ماساچووسیتس - ویلایەتە یەکگرتووەکان
ColorsRed and white[١]
         
وێبگەwww٫bu٫edu Edit this at Wikidata

زانکۆی بۆستن (بە ئینگلیزی: Boston University) زانکۆیەکی تایبەتی توێژینەوەیە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتس. لە ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە میتۆدیستەکانی بۆستنەوە دامەزراوە کە کەمپی ڕەسەنی لە شاری نیوبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٨٦٩ بیگوازنەوە بۆ بۆستن. هەروەها زانكۆكە ئەندامی کۆمەڵەی بۆستنە بۆ خوێندنی باڵا و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکا.[٢][٣]

زانکۆکە بێلایەنە، هەرچەندە پەیوەندی مێژوویی خۆی لەگەڵ کڵێسای میتۆدی یەکگرتوو دەپارێزێت.[٤][٥][٦]زانکۆکە زیاتر لە ٤ هەزار ئەندام[٧] و نزیکەی ٣٤ هەزار خوێندکاری هەیە و یەکێکە لە گەورەترین زانكۆکانی بۆستن[٨] زانكۆكە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و بڕوانامەی پزیشکی ددان، بازرگانی و یاسا لە ڕێگەی ١٧ قوتابخانە و کۆلێژ لە سێ کەمپی شارەکاندا پێشکەش دەکات[٩]

ڕیزبەندی[دەستکاری]

لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان QS لە ساڵی ٢٠٢٠، زانکۆی بۆستن لە پلەی ٩٨ی جیهان و ٢٩ی ئەمریکایە.[١٠] هەروەها لە ڕیزبەندی پەیمانگای تایمز لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم زانکۆیە لە ڕیزبەندی ٦١ی زانکۆکانی جیهاندا بوو.[١١]

پەروەردە و توێژینەوە[دەستکاری]

پێکهاتەی ڕەگەزی زانکۆی بۆستن ٪٥٠،٦ سپی پێست و ٪١٤ ئاسیایی و ٪١١،٦ خوێندکاری نێودەوڵەتی و ٪٨،٦ ئیسپانی و ٪٣،٢ ڕەش پێستە. لە کۆی ئەو خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە لە پاییزی ٢٠١٥دا ناویان تۆمار کردووە، ٪٤٣ خەڵکی کۆماری گەلی چین، و ٪٩ لە هیندستان، و ٪٥ لە کۆماری کۆریا، ٪٥ لە سعودیە، ٪٤ لە کەنەدا، ٪٤ لە کۆماری چین بوون ، ٪٢ لە تورکیاوە، و ٪١ ی لە وڵاتانی تر بوون. لە ٪٣٩ی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان خوێندنی بەکالۆریۆسیان خوێندووە، و لە ٪٣٧یان خوێندنی باڵایان خوێندووە، و لە ٪٢٣ش خولی دیکەیان خوێندووە. هەروەها زانکۆی بۆستن ڕایگەیاندووە کە زۆرترین ژمارەی خوێندکاری جوو لە ئەمریکادا هەیە، لە دوای زانکۆی نیویۆرکەوە، کە نزیکەی ٣ هەزار خوێندکار، واتە نزیکەی ٪١٥ جوو بوون.[١٢]

لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨دا، بە گشتی ٦٤,٤٧٣ داواکار داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، و ١٤,١٨٤ داواکار وەرگیراون، کە ڕێژەی وەرگرتنی ٢٢% دەكات.[١٣]

كەمپی زانكۆ[دەستکاری]

پۆلی تەندروستی گشتی زانکۆی بۆستن هۆڵی تالبۆت

کەمپی سەرەکی زانکۆی بۆستن بەدرێژایی کەناری ڕووباری چارڵز دروستکراوە. پردی زانکۆی بۆستن کە بەسەر ڕووباری چارڵز درێژ دەبێتەوە، کەمپەکە دابەش دەکات بۆ کەمپی سەرەکی کە زۆربەی هۆڵەکانی وانەوتنەوەکانی تێدایە و کەمپی ڕۆژئاوا کە هۆڵی وەرزشی تێدایە. لە ئەنجامی بەردەوامی فراوانکردنی کەمپەکە، کەمپی چارڵز ڕیڤەر بینای تەلارسازی هەمەچەشنی تێدا دروست كراوە.

بەستەری دەرەكی[دەستکاری]

سەرچاوەكان[دەستکاری]

  1. ^ "BU Colors". Archived from the original on February 7, 2023. Retrieved February 7, 2023.
  2. ^ "The Boston Consortium". web.archive.org. 2010-04-14. Retrieved 2023-08-02.
  3. ^ "BU Joins Association of American Universities | BU Today". Boston University (بە ئینگلیزی). 2012-11-05. Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  4. ^ "Browse | News Releases | Media Relations | Boston University". web.archive.org. 2010-12-26. Retrieved 2023-08-02.
  5. ^ Kim, Christian (2005). Cambridge University Student Union International 2003-2004: international students' struggle for representation in the United Kingdom (1st ed ed.). Cheltenham, PA: Hermit Kingdom Press. ISBN 978-1-59689-044-2. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)
  6. ^ Kurian, George Thomas; Lamport, Mark A.; Marty, Martin E., eds. (2016). Encyclopedia of Christianity in the United States. Lanham: Rowman & Littlefield. ISBN 978-1-4422-4432-0.
  7. ^ "BU Facts & Stats | Office of the President". www.bu.edu. Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  8. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2023-08-02.
  9. ^ "About BU". Boston University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  10. ^ "World University Rankings 2020". Top Universities (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-02.
  11. ^ "World University Rankings". Times Higher Education (THE) (بە ئینگلیزی). 2019-08-20. Retrieved 2023-08-02.
  12. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2011-10-09. Retrieved 2023-08-02.
  13. ^ "Academic Profile | Admissions". web.archive.org. 2019-02-01. Retrieved 2023-08-02.