بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێرینەەوە ڕەوانە کراوە)
بەخێربێیت بۆ دەروازەی

کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە پێکھاتووە لە کۆمەڵگەیەکی فراوان لە کەسانی ھاوڕەگەزخواز (گەی و لێزبیاندووڕەگەزخواز، گشتڕەگەزخواز، ھەمەڕەگەزخواز ، ترانسجێندەر و پشتگیرەکانیان، لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی تر کە ھەمان ئامانجییان ھەیە لە دابینکردنی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازان. چالاکوانان و کۆمەڵناسان، دروستبوونی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە بزاڤێک دژی ھێترۆسێکسیزم، ھۆمۆفۆبیا، بایفۆبیا، ترانسفۆبیا، سێکشواڵیزم دەزانن، کە لە ھەموو کۆمەڵگەکاندا بەرفراوانە بەھۆی بیر و باوەڕ و پەستانی نەریتگیر و خۆگونجێنەوە. کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە سەربەرزیی خۆیان لەڕێی نمایشی شانازییەوە دەردەبڕن. (تەواوی وتار...)

وتاری ھەڵبژێردراو

زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە دەئەزموون یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.

خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە. (تەواوی وتار...)

وێنەی ھەڵبژێردراو

[[پەڕگە:Ellen DeGeneres (210976072).jpg|center|{{#if:{{{قەبارە}}}|400x400px|]]

وێنەگر: Images Alight

ئێلن دیجێنرێس، پێشکەشکارێکی دیاری لێزبیەن لەکاتی بردنەوەی خەڵاتێکی ئێمی لە ساڵی ١٩٩٧


وتەی ھەڵبژێردراو

لەم مانگەدا

ویکیپرۆژەکان

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئالان ماتیسۆن تیوڕینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ماتماتیکزان، زانای کۆمپیوتەر، لۆژیکناس، کریپتانالیست، فەیلەسووف و زیندەوەرزانی تیۆری بوو. تورینگ زۆر کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی زانستی تیۆری کۆمپیوتەردا، بە فەرمیکردنی چەمکەکانی لۆگاریتم و ژماردنی لەگەڵ ئامێری تورینگدا، کە دەکرێت بە مۆدێلی کۆمپیوتەرێکی مەبەستداری گشتی ھەژمار بکرێت. ئەو کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیوڕینگ». تورینگ بە فراوانی بە باوکی زانستی تیۆری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد دادەنرێت. (تەواوی وتار...)

دەنگی ھەڵبژێردراو

لە یەکێک لە ئاخافتنەکانیدا بۆ ڕێکخراوەی HRC، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەردەبرێت.

کورتەزانیاری

  • ھاوڕەگەزخوازی لە سەروو ٥٠٠ جۆر ئاژەڵی نامرۆڤدا تۆمار کراوە
  • پەسەند نەکردنی ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین، وەک ھاوڕەگەزخوازان، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لە وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبیندرێت
  • سەرۆک وەزیری کەنەدا، جەستن ترودۆ، چەندین جار بەشداری کردووە لە شانازیی ھاوڕەگەزخوازان و پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەربڕیوە
  • لە یەکێتیی ئەورووپادا، جیاکاری لە ھەر جۆرێک لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی یان شووناسی جێندەریی نایاساییە
  • ھەتاکوو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت خواستی ڕەگەزی کەسێک بگۆڕدرێت
  • تیم کووک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ، ھاوڕەگەزخوازە
  • جێندەر دیسفۆریا، کە یەکنەگرتنەوەی جێندەر و ڕەگەزە، دەبێتە ھۆی بوونی کەسانی کاریگەر بە ترانسجێندەر
  • زاناکان پێیان وایە ھاوڕەگەزخوازی بە تەواوەتی سروشتییە
  • دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە
  • با ھاوڕەگەزخوازانی مێینە دەوترێت لێزبیەن


وتارە بەسوودەکان

پۆلەکان

کارەکان

چاندی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

ھێماکان

ئاڵای شانازیی گەی کوردستان
ئاڵای شانازیی گەی کوردستان
ئێڵ جی بی تی
ئێڵ جی بی تی
ئەجێندەر
ئەجێندەر
ڕەگەزنەخوازی
ڕەگەزنەخوازی
دووڕەگەزخواز
دووڕەگەزخواز
ورچ
ورچ
جێندەر فلوید
جێندەر فلوید
جێندەرکویر
جێندەرکویر
ئابرۆجێندەر
ئابرۆجێندەر
دووڕەگەز
دووڕەگەز
لێزبیەن
لێزبیەن
لێزبیەن
لێزبیەن
نەنبایناری
نەنبایناری
گشتڕەگەزخوازی
گشتڕەگەزخوازی
ھەمەڕەگەزخوازی
ھەمەڕەگەزخوازی
ترانسجێندەر
ترانسجێندەر
ئاڵای جێندەرکویر و ترانسجێندەری ئیسرائیلی
ئاڵای جێندەرکویر و ترانسجێندەری ئیسرائیلی
ئاڵای شانازیی گەی باشووری ئەفریقا
ئاڵای شانازیی گەی باشووری ئەفریقا
توینک
توینک
جێندەر نەنکۆنفۆرمینگ
جێندەر نەنکۆنفۆرمینگ
تریجێندەر
تریجێندەر

لە پرۆژەکانی تر

دەروازە پەیوەندیدارەکان