مەکینەی تیورینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماشینی تیورینگ (بە ئینگلیزی: Turing machine) لە لایەن ئالان تیورینگ داھێنراوە. مۆدێلێکی ماتماتیکیی ژمێرکارییە بە شێوازێک کە ماشینێکی ئەبستراکت پێناسە دەکات و دەتوانێت لەگەڵ ھێماکان لەسەر نەوارێک کار بکات کە شێوازی کارکردنەکە لە خشتەیەک لە ڕێساکاندا ھاتووە. بە پێچەوانەی سادەیی مۆدێلە، ماشینی توورینگ دەتوانێت ھەر ئەلگۆریتمێکی کۆمپیووتەری جێبەجێ بکات.

ماشینەکە بڕێکی بێنسنووری نەواری بیرگەی ھەیە کە دابەش دەبێتە سەر خانەگەلی دیسکریت. ماشینەکە خوێنەری نەواری ھەیە کە بە سەر ھەر خانەیەکی نەوارەکەدا تێدەپەڕێت و ئەو خانەیە دەخوێنێتەوە و بەپێی ئەو یاسایانەی لە خشتەکەدا ھەن دەتوانێت لەو خانەیەدا بنووسێت یان بڕوات بۆ خانەی ڕاست یان چەپ، ھەروەھا لەوە دەچێت لەو خانەیەدا بمێنێتەوە و فەرمانی دواتر جێبەجێ بکات یان ژمێرکارییەکە کۆتایی پێبھێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١]

  1. ^ "https://en.wikipedia.org/wiki/Turing_Machine". ویکیپیدیا. {{cite web}}: |access-date= requires |url= (help); |first1= missing |last1= (help); Check date values in: |accessdate= (help); External link in |title= (help); Missing or empty |url= (help)