بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر یان نەشتەریگەری دانانەوەی سێکس(ڕەگەز) (بە ئینگلیزی: Sex reassignment surgery)ناوەکانی تری وەک (SRS, GRS) چارەسەرییەکە کە بۆ کەسێکی ترانسجێندەر ئەنجام ئەدرێت لەلایەن شارەزایان بۆ چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری کەسی دیاریکراو بۆ جێندەرەکەی خۆی کە لەگەل ناسنامە جێندەرییەکەی ئەگونجێت. پرۆسەکە بەشێکی چارەسەرە بۆ ئەوانەی نائارامی جێندەریان ھەیە.

ڕێکخراوە پسپۆرەکانی بواری پزیشکی شێوازی ستانداردی چارەسەریان دامەزراندووە کە پێش ئەوەی کەسەکە نەشتەرگەرییەک بکات بەم ستانداردانە تێپەردەبێت.

نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکوڕ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە بریتییە لە نەشتەرگەری: ڤێجاینۆپلاستی، نەشتەرگەری مەمک، ئۆرکئاکتمی، نەشتەرگەریی مێینەکردنی ڕوخسار، نەشتەری بەمێینەکردنی دەنگ، کەمکردنەوەی سایرۆکۆندرۆپلاستی لەنێوان ئەوانی تر.

نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکچ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە بریتییە لە نەشتەرگەری: نەشتەرگەری مەمک، نەشتەگەری میتۆدیۆپلاستی، فالۆپلاستی، سکرۆتۆپلاستی، ھایستێرستۆمی

جگە لە نەشتەرگەرییەکە لەوانەیە داوایان لێ بکرێ چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنیش وەربگرن بۆ کچان و کوڕان.[١][٢]

نەشتەرگەری

[دەستکاری]

تایلەند

[دەستکاری]

دکتۆر سوپۆرن واتانیوساکول لە تایلەند، بە پێشرەوی نەشتەرگەری ناسراوە لە جیھان لە بواری نەشتەرگەری ترانسجێندەری کچ، کە تەکنیکی نەشتەرگەری تایبەت بەخۆی داھێناوە بۆ نەشتەرگەرییەکە کە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠وە نەشتەرگەرییەکان دەکات ھەروەھا شارەزایە لە بواری بە مێینەکردنی ڕووخسار [٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Clements، K. C. (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Gender Confirmation (Formerly Reassignment) Surgery: Procedures». Healthline (بە ئینگلیزی). لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Hoopes JE، Knorr NJ، Wolf SR (تشرینی دووەمی ١٩٦٨). «Transsexualism: considerations regarding sexual reassignment». J. Nerv. Ment. Dis. ١٤٧ (5): ٥١٠–٦. doi:١٠.١٠٩٧/٠٠٠٠٥٠٥٣-١٩٦٨١١٠٠٠-٠٠٠٠٧. PMID ٥٧٢٦٩٢٢. S2CID ٢٢٢٥٢٦٧٦.
  3. ^ Admin. «Dr. Suporn Watanyusakul MD - Chonburi». MedTravel Asia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Watanyusakul، Suporn (2019-11). «Vaginoplasty Modifications to Improve Vulvar Aesthetics». The Urologic Clinics of North America. ٤٦ (4): ٥٤١–٥٥٤. doi:١٠.١٠١٦/j.ucl.٢٠١٩.٠٧.٠٠٨. ISSN ١٥٥٨-٣١٨X. PMID ٣١٥٨٢٠٢٨. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)