دەروازە:کتێب
دەروازەی کتێبکتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت. ھەنووکە ٧٨٣ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوتابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو. کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز (خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی) وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
نووسەری ھەڵبژێردراوئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لەساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. ڕۆمانکوندەپەپووی کوێر (فارسی: بوف کور) (ئینگلیزی: The Blind Owl) ڕۆمانێکی شاکارییە لەلایەن سادق ھیدایەتـەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٩٣٦ بڵاوکراوەتەوە. ڕۆمانەکە ڕۆمانێکی سوریالییە و ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی تاکبێژی پچڕپچڕی کەسێکە لە دۆخێکی ڕۆحیی ماندوودا؛ کەسێک کە ڕۆحی بریندارە و بەردەوام لە ئازاردا دەژی؛ لەو ئازارانەی ھەروەک خۆی دەڵێت: "ناتوانی لەلای کەس باسی بکەیت"! ئەوەی خوێ دەکاتە برینی ئەم پیاوەوە؛ بینینی چاوانی ئەفسوناویی کچێکە لە ئێوارەیەکی مانگی گوڵاندا... ئەم چاوانە؛ ژیانی کاراکتەرەکە سەرەوژێر ھەڵدەگێڕێتەوە. بەشی یەکەمی چیڕۆکەکە کە بێژەرێکی بێ ناو دەیگێڕێتەوە، بریتییە لە خەونێک، بەڵام خەونێکی نائاسایی. تیایدا بێژەر لە ڕۆژێکی ئاساییدا لە درزی تاقی ژوورەکەی، لە پشت کووپەیەک شەڕابی حەوت ساڵەوە چاوی بە دیمەنێک دەکەوێت، لەو دیمەنەدا کچێکی جوان بەسەر جۆگەیەکدا نەویوەتەوە و گوڵێکی نیلۆفەر پێشکەش بە پیاوێکی قەمبووری ئەوپەڕ جۆگاکە دەکات. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |