کریستۆفەر ھیچنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کریستۆفەر ھیچنز
Christopher Hitchens crop.jpg
لەدایکبوون١٣ی نیسانی ١٩٤٩
پۆرتسموت، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١(٢٠١١-12-١٥) (٦٢  ساڵ ژیاوە)
ھیووستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونChristopher Eric Hitchens
ھۆی مەرگشێرپەنجە، esophageal cancer، bronchopneumonia
خوشک و براPeter Hitchens
منداڵAlexander Meleagrou-Hitchens
زمانی زگماکیئینگلیزی، ئینگلیزیی بریتانی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزیی بریتانی، ئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
ناسناوHitch
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریبێخوایی
پەروەردەزانکۆی ئۆکسفۆرد، The Leys School، Balliol College
دانیشتوویPortsmouth، واشینگتن دی سی
شوێنی کارواشینگتن دی سی
ئەندامی حیزبیSocialist Workers Party
خەڵاتەکانRichard Dawkins Award، PEN/Diamonstein-Spielvogel Award for the Art of the Essay، Lannan Literary Awards، LennonOno Grant for Peace، Emperor Has No Clothes Award
پاڵێوراوە بۆNational Book Award for Nonfiction
وێبگەhttp://www.buildupthatwall.com/
Has written forThe Atlantic

کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٤٩–مردووی ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس، گوتاربێژ، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی بوو. ھیچنز نووسەر یان یاریدەدەری نووسەر، سەرنووسەر یان یاریدەدەری سەر نووسەری زیاد لە ٣٠ کتێبە، لەگەڵ پێنج کۆمەڵە وتار لەسەر کلتور، سیاسەت و ئەدەبیات. شێوازی بەرەنگاری لە گفتوگۆدا کردویەتی بە بابەتێکی سەرەکیی لە لێدوانی گشتی دا، کە بۆتە ھۆی ئەوەی ببێتە ڕوناکبیرێکی ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکی جێباس. نووسین و بەشداری ھەبووە لە ھەر یەک لە: نیو ستەیتسمن (New Statesman)، زە نەیشن (The Nation)، زە ویکلی ستاندارد (The Weekly Standard)، زە ئەتلانتیک (The Atlantic)، لەندەن ڕیڤیو ئۆڤ بووکس (London Review of Books)، زە تایمز لەیترەری سەپلیمێنت (The Times Literary Supplement)، سڵەیت (Slate)، فریی ئینکویری (Free Inquiry) و ڤانیتی فەیر (Vanity Fair).

خۆ ناساندنی وەک سۆشەڵ دیموکرات، مارکسی و دژە تاکڕەوی (دژە دیکتاتۆری) (دژە تۆتالیتاریزم)، پاش ئاماژەپێکردنی وەڵامی ڕۆژئاوایییە چەپەکان بە "کاردانەوەیەکی شلەتێن" لەسەر ناتەبایی ڕۆمانی "ئایەتە شەیتانییەکان - The Satanic Verses" جیا بۆوە لە باڵی سیاسییە چەپەکان. دوا با دوای ئامێزگرتنی باڵە چەپەکان بۆ سیاسەتی بەرھەڵستیی بیل کلینتۆن و بزاڤی دژە جەنگ لە دەستێوەردانی ناتۆ (NATO) لە بۆسنە و ھەرسک لە ساڵی١٩٩٠ دا. پاڵپشتی بۆ جەنگی عێراق بووە ھۆی زیاتر جیابوونەوەی. ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییە دیارەکان وەکو بیل کلینتۆن، ھێنری کیسینجەر، دایە تێریسا و دیانا کچەشازادەی وەیڵز بەشێک بوون لە نووسینەکانی. وە برا گەورەی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پارێزگار (کۆنخواز) پیتەر ھیچنزە.

وەکو کەسێکی بێدین (ئاتێئیست) تێڕوانینی بۆ چەمکی خودا یان بوونێکی باڵادەست وەکو باوەرێکی تاکڕەوانە دەبینێ کە تەگەردەخاتە بەر ئازادی تاکەکەسی. پاڵپشتی دەکرد لە دەڕبڕینی ئازاد و داھێنانی زانستیی کە پێشکەووترە لە ئایین بۆ دانانی وەک یاسای ڕەفتارکردنی ڕەوشتیی لە شارستانیی مرۆڤایەتیی دا. ھەروەھا لایەنگری جیابوونەوەی کلێسا و دەوڵەتی دەکرد و وتەی «ئەوەی دەکرێت بێ بەڵگە بسەلمێنرێت بێ بەڵگەش ڕەتدەکرێتەوە» بە شمشێری ھیچنز ناسراوبوو.[١][٢]

ژیان و ڕێژیان (پیشە)[دەستکاری]

سەرەتایی ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

ھیچنز لە پۆرتسمز، ھامشێر لە دایکبووە.[٣] کریستۆفەر بە منداڵیش پەیوەندی باش نەبووە لەگەڵ براکەی پیتەر ھیچنز،[٤] کریستییان و ڕۆژنامەنوسێکی پارێزگار (کۆنخواز).[٥] باوکی ئێریک ئێرنست ھیچنز(١٩٠٩–١٩٨٧) لە سکۆتلەن دا چاوی کەوت بە ئیڤۆن جین ھیچنز(١٩٢١–١٩٧٣) کاتێ ھەردووکیان خزمەتیان دەکرد لە ھێزی دەریای شاھانەیی لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم. زۆرجار کریستۆفەر ئاماژەی بە ئێریک کردووە وەکو «فەرماندە». ئێریک خزمەتی کردوە لە کەشتی سەربازی HMS Jamaica کە بەشدار بوو لە تێکشکاندن و نووقم کردنی کەشتی جەنگی ئاڵمانی شانھۆست Scharnhorst لە شەڕی North Cape لە ٢٦ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٣. کریستۆفەر ڕێزی لە خزمەتەکەی باوکی دەگرت و دەیوت «نووقم کردنی کەشتییەکی ھێرشبەری نازی بۆ ژێر دەریا لە ھەر ئیشێکی من باشترە کا ھەرگیز کردبێتم.»

دواتر ئێریک دەستبەکار دەبێت وەک ژمێریار لە شوێنی دروستکەردنی بەلەم، دروستکەری بەلەمی خێڕا و خوێندنگەی ئامادەیی.[٦][٧] پاشان بۆی دەرکەوت کە دایکی جولەکەیە چونکە لەبەرئەوەی لە یەھودی دا ئاین لە ڕێی دایکەوە دیاری دەکرێت ھیچنز بووە جولەکەیەکی عەلمانی (سیکۆلار).[٨][٩][١٠] دایکی ئەندامی (خزمەتی ئافرەتانی دەریایی شاھانە) بوو.[١١] بەھۆی پیشە دەریایەکەی باوکییەوە خێزانەکەی چەند جارێک کۆچیان کردووە لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی تر لە بەڕیتانیا و ھاوپەیمانەکانی دا. براکەی کریستۆفەر، پیتەر لە سلێما لەدایک بوو لە ساڵی ١٩٥١ دا.[١٢]

ھیچنز لە قوتابخانەی ماونت ھاوس (کە ئێستا تێکەڵ کراوە لەگەڵ قوتابخانەی ماونت کێللی) لە تاڤیتستۆک- دیڤۆن خوێندویەتی، دواتر لە تەمەنی ھەشت ساڵی دا چۆتە قوتابخانەی سەربەخۆی لیس لە کامبریج.[١٣] ھیچنز خۆی ناونووس دەکات لە کۆلیژی بالیۆڵ لە ئۆکسفۆرد کە وانەی پێ وتراوەتەوە لەلایەن ستیڤن لوکس و ئەنتۆنی کێننی کە فەلسەفە، سیاسەت و ئابووری خوێندوە و لە ساڵی ١٩٧٠ دەردەچێت بە بڕوانامی پلە سێ. ھیچنز سەرسام بوو بە ڕۆمانی "چەندە سەوز بوو دۆلەکە"ی نووسەر ڕیجارد لوێلین، «تاریکی لە نیوەڕۆدا»ی ئارتەر کۆسلەر، «تاوان و سزا»ی فیۆدۆر دیستۆڤسکی، ڕەخنەی ڕ. ھ. تاونی لە "ئایین و پەرەسەندنی سەرمایەداری (کاپیتالیزم)" و بەرھەمەکانی جۆرج ئۆڕوێڵ.[١١] لە ساڵی ١٩٦٨ دا بەشداربوو لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی بەرەنگاری زانکۆ.[١٤]

لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، ھیچنز چووە ڕیزی باڵی چەپەی سیاسی بەھۆی ناکۆک بوونی لەسەر بابەتەکانی وەکو جەنگی ڤێتنام، چەکی ناوەکی، ڕەگەزپەرستی و ئۆلیگارشی (فەرمانڕەوایی گروپێکی بچووکی دەوڵەمەند بەسەر خەڵکەوە). ھاوھەستی و نزیکی دەردەبڕی بۆ بزاڤی دژە کلتوری و خۆپشاندانەکانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ کان بارگاوی بە سیاسەت. ھیچنز خۆی پاراستووە لە ڕابواردن بە مادە ھۆشبەرەکانی ئەو سەردەمە و دەیگووت «لە کۆمەڵەکەی من دا زۆر بە کەمی ئالۆشی چێژ ببووین، چونکە بەکارھێنان و ئالودەبوون بە مادە ھۆشبەرەکان شتێک بوو زۆربەی کەسەکانی دەتناسین دەیانکرد و ئەمەش زۆر بە ئاسانی دەبووە ھۆی تووڕەکردنی پۆلیس».[١٥] خوێندنەوەی پارچەیەکی جەیمس کامیرۆن ئیلھام بەخشبوو کە ھیچنز ببێتە ڕۆژنامەنووس.[١٦] ھیچنز دووڕەگەز بووە لە سەردەمی گەنجێتی دا[١٧] و دەڵێت کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دوو خوێندکاری بەڕەگەز نێردا ھەبووە لە ئۆکسفۆرد کە دواتر بوون بە وەزیر لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی مارگرێت ساتچەردا، کە ئامادە نەبوو ناوی کەسیان بە ئاشکرا بدرکێنێت.[١٨]

ھیچنز پەیوەندی کرد بە پارتی کرێکارانەوە لە ساڵی ١٩٦٥ دا، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی ڕێکخراوی قوتابی کرێکاران دەرکرا لە ١٩٦٧ دا بە ھۆکاری ئەوەی کە ھیچنز ناوی دەنێت بە «پاڵپشتی ئابڕووبەرانەی سەرۆک وەزیران ھارۆڵد ویڵسۆن لە جەنگی ڤێتنام».[١٩] لەژێر کاریگەری پیتەر سێجویک کە وەرگێری نووسینەکانی شۆرشگێڕی ڕووسی و بەڕھەڵستکاری سۆڤێتی ڤیکتۆر سێرج، ئارەزووی بیرۆکەی) ئایدیۆلۆژی - فیکری) ترۆتسکیزم و دژە سۆشیالیزمی ستالین لە ھیچنزدا دادەڕێژرێت.[١١] دوای ماوەیەکی کەم دەچێتە پاڵ «دەستەیەکی لوکسمبێرگی بچووک بەڵام گەشەسەندووی دوای ترۆتسکیزم».[٢٠]

ژیانی ڕۆژنامەوانی لە شانشنیی یەگرتوو (١٩٧١–١٩٨١)[دەستکاری]

لە سەرەتاکانی ژیانی پیشەییدا ھیچنز وەکو پەیامنێر دەستی کردوە بە کارکردن لە گۆڤاری ئینتەرناشناڵ سۆشیالیزم International Socialism,[٢١] چاپکراوە لەلایەن International Socialists کە پێشڕەون لە حیزبی کرێکارانی سۆشیالیستی بەریتانیای ئێستادا. ئەم کۆمەڵەیە بە زۆریی پێکھاتبوون لە ترۆتسکیتەکان بەڵام لەگەڵ ترۆتسکییە ئۆرسۆدۆکسەکان دا جیاوازن لە ڕەت کردنەوەی بەرگریی کردن لە وڵاتە شیوعییەکان وەکو «وڵاتانی کرێکار». دروشمەکەیان بریتیی بوو لە «نە واشنگتۆن نە مۆسکۆ بەڵکو سۆشیالیزمی نێودەوڵەتی».

لە ساڵی ١٩٧١ دا ھیچنز دەست بەکاربوو لە گۆڤاری Times Higher Education Supplement وەکو پەیامنێر تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکان. ھیچنز دانی پێدانا کە ڕقی لە پیشەکەی بووە و دوای تەنھا شەش مانگ لە ئیشەکەی دەرکرا. دواتر لێکۆلەر بوو لە زنجیرەی تەلڤیزیۆنی Weekend World لە تۆری میدیایی ITV.[٢٢] لە ١٩٧٣ دا دەستی کرد بە کارکردن لە New Statesman، کە لەگەڵ ھاوپیشەکانی دا بوو وەک نووسەر مارتن ئەمیس کە بۆ ماوەیەکی کەم چاویان بە یەکترکەوتبوو لە ئۆکسفۆرد، جولیان بارنز و جەیمس فێنتۆن کە خانوویەکیان لە ئۆکسفۆرد بە ھاوبەشی بوو.[٢٢] لەو کاتانەدا نانی نیوەڕۆی ھەیننی سەری ھەڵدا کە کلایڤ جەیمس، ئیان ماکیوان، کینگسلی ئەیمس، تێرینس کیلمارتن، ڕۆبرت کۆنکوێست، ئال ئەلڤاریز، پیتەر پۆرتەر، ڕەسل دەیڤیس و مارک بۆکسەری دەگرتەوە. لە گۆڤاری New Statesman دا ھیچنز وەکو باڵی چەپە ناودەنگی پەیاکردبوو، وە خەریکی ئامادەکردنی ھەواڵی نێودەوڵەتی بوو لە جێگە ناکۆکەکان دا وەک باکووری ئێرلەندا، لیبیا و عێراق.[٢٢]

لە تشرینی ١٩٧٣ کاتێک لە یۆنان بوو ھیچنز لەسەر قەیرانی دەستووری سەربازی ھەواڵی ئامادە دەکرد. وە بووە یەکەم وتاری پێشەنگ بۆ گۆڤاری New Statesman. لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٧ دا، ھیچنز چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ دیکتاتۆری ئەرجەنتینی جۆرج ڕافاێل ڤیدیلا، کە دواتر وەکو ھەڤپەیڤینێکی «تۆقێنەر» ناوی دەنێت.[٣١] لە ١٩٧٧ دا بەھۆی دڵتەنگی لە New Statesman چووە گۆڤاری Daily Express و وەکو پەیامنێری بیانی ئیشی دەکرد. دواتر لە ١٩٧٩ دا گەڕایەوە بۆ New Statesman بە پلەی سەرنووسەری بیانی.[٢٢]

نووسیکانی لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٨١–٢٠١١)[دەستکاری]

ھیچنز چووە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٨١ دا لە لایەن بەرنامەی ئالوگۆری سەرنووسەر لە نێوان گۆڤارەکانی New Statesman و The Nation.[٢٣] دوای پەیوەندی کردن بە The Nation، ڕەخنەی توندی نووسی لەسەر ڕۆناڵد ڕەیگن، جۆرج ھـ.و. بۆش و سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاست و خوارووی ئەمریکا.[٨][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] بووە سەرنووسەرێکی دیار و نووسینی دە ستوون لە سالێک دا لە Vanity Fair لە ساڵی ١٩٩٢ دا،[٢٩] لە ٢٠٠٢ دا گۆڤاری The Nation جێھێشت دوای ناکۆکییەکی قوڵ لەگەڵ بەشداریکەرەکانی تری جەنگی عێراق. گومان دەکرێت کە ھیچنز ئیلھام بەخشی کەسایەتی (پیتەر فاڵۆو) بێت لە ڕۆمانی (The Bonfire of the Vanities ١٩٨٧) ی نووسەر تۆم وڵف بەڵام خەڵکانی دی بە ھیچنز خۆیەوە باوەڕیان وایە کە سەرچاوەی ئیلھامەکە (Ironman Nightlife Decathlete)ی نووسەر ئەنتۆنی ھەیدن گێستە لە گۆڤاری Spy دا.[٢٥] لە ١٩٨٧باوکی کۆچی دوای دەکات بەھۆی شێرپەنجەی سییەوە کە دواتر ژیانی ئەمیش لەناودەبات.[٣٠] نیسانی ٢٠٠٧ ھیچنز دەبێتە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی.

ئەیلولی ٢٠٠٨ بووە ھاوەڵی میدیایی لە پەیمانگای ھووڤەر.[٣١] لە گۆڤاری Slate زۆربەی کات لەژێر ستوونی ھەواڵ و سیاسەت دا دەینووسی بە ناوی «شەڕی وشەکان».[٣٢]

ھیچنز لە سەرەتایی پیشەی ڕۆژنامەنووسی وەکو پەیامنێری بیانی ئیشی کردووە لە قوبرس.[٣٣] لەگەڵ ئیش کردنی یەکەم ھاوسەری خۆی بینی، ئێلینی مێلاگروو بە ڕەچەڵک یۆنانی-قوبرسی و دوو منداڵیان بوو بەناوی ئەلێکساندەر و سۆفیا. کوڕەکەی، ئەلێکساندەر مێلاگروو-ھیچنز لەدایکبووی ١٩٨٤ وەکو لێکۆڵەری سیاسی دەستبەکاربووە لە لەندەن. بەردەوام بوو لە نووسینی ھەواڵی شێوە وتار لە زۆر شوێنی جۆراوجۆری وەک چاد، ئۆگەندا و ناوچەی دارفور لە سودان. خەڵاتی Lannan Literary Award for Nonfiction وەرگرت لە ١٩٩١.[٣٤]

چاوی کەوت بە کارۆل بلو لە شاری لۆس ئەنجلۆس ١٩٨٩ و ھاوسەرگیریان کرد لە ١٩٩١ دا. ناوی دەنا بە خۆشەویستی لە یەکەم بینینەوە.[٣٥] لە ١٩٩٩ ھیچنز و بلو، ھەردووکیان ڕەخنەی توند لە سەرۆک کلینتۆن دەگرن و سوێندنامەیەک دادەنێنن بۆ بەرێوبەرانی دادگایی حیزبی کۆماری بەمەبەستی تاوانبارکردنی بیڵ کلینتۆن. سوێندیان خوارد کە مۆنیکا لیوێنسکی شوێنی ھاوڕێی کۆنیان سیدنی بلومێنسال کەوتووە. ئەم بانگەشەیە ناڕێک بوو لەگەڵ بەڵگەنامەیی سوێندیی بلومێنسال خۆی،[٣٦] کە دەرئەنجامەکەی ئاڵوگۆری لێدوانی نەیارانە بوو لە نێوان ھیچنز و بلومێنسال. دوای بڵاوکردنەوەی «جەنگەکانی کلینتۆن» ی بلومێنسال، ھیچنز چەند پارچەیەکی نووسی کە بلومێنسال تۆمەتبار کرد بە شێواندنی ڕاستییەکان.[٣٧] ئەم ڕووداوە بووە ھۆی کۆتای پێھێنانی ھاوڕێیەتییان و سەرھەڵدانی قەیرانێکی کەسیی بۆ ھیچنز چونکە ھاورێکانی زۆر بە توندی ڕەخنەیان لێ دەگرت و پێیان وابووە کە ئەو کردارە گاڵتەجاڕییە و تەواو کردەیەکی بێھودەی سیاسی بووە.[٣٨]

پێش وەڕگەڕانی سیاسی ھیچنز، نووسەر و ڕەخنەگری ئەمریکی بە گونجاوی دەزانی کە ھیچنز وەکوو «دۆفین-کوڕە گەورەی پاشای فەرەنسا» یان «میراتگر -Heir» خۆی ببینێت.[٣٩] لە ٢٠١٠ ھێرشی کردە سەر ڤیداڵ لە گۆڤاری Vanity Fair بە مانشێتی "ڤیداڵە شێت - Vidal Loco " و ناوبردنی بە کەسێکی گەوج لەبەر گرتنەخۆی بیردۆزی پیلانگێری ١١ ی ئەیلول.[٤٠] لەسەر پشتی یاداشتنامەی ھیچنز بە ناوی Hitch-22، لە نێوان پیاھەڵدانی کەسایەتییە گرنگەکان، وتە و ئیمزای ڤیداڵ بە ڕەنگی سوور ڕەشکراوەتەوە کە دەڵێت ھیچنز وەکو جێنشینی خۆی دەبینێت و لەسەری نووسراوە "ھیچ لێدوانێکی نییە - NO, C.H." داکۆکیی کردنی توندی لە جەنگی دژ بە عێراق ژمارەی خوێنەرەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادکرد وە لە ئەیلولی ٢٠٠٥ دا پلەی پێنەجەم بوو لە لیستی "١٠٠ باشترین ڕوناکبیر" لەلایەن گۆڤاری Foreign Policy و Prospect.[٤٠][٤١] ڕاپرسیییەکەی «١٠٠ باشترین ڕوناکبیر» بە شێوەی ئینتەرنێت بوو، گۆڤارەکان تێبینی ئەوەیان کردبوو کە ڕیزبەندی ھیچنز (پێنجەم)، نۆوام چۆمسکی (یەکەم) و ئەبدولکەریم سوررش (پازدەیەم) لە دەرئانجامی بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەکە بوو لەلایەن پشتگیریکەرانییانەوە و ھیچنز بە چەند وتارێک وەڵامی خۆی دەداتەوە لەو بارەیەوە.[٨]

ھیچنز پیشیکەی جێنەھێشت لە گۆڤاری The Nation ھەتا دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلول، کە پێی وابوو گۆڤارەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە «جۆن ئاشکرۆفت مەترسییەکی زیاتری ھەیە وەک لە ئوسامە بین لادن».[٤٢][٤٣] ھێرشەکانی ١١ی ئەیلول «وریاکەرەوە» بوو بۆ ئەو، بووە ھۆی بایەخ پێدانی بۆ «پێکدادان لە نێوان ھەموو ئەو شتانەی خۆشمدەوێن و ھەموو ئەو شتانەی قینم لێیان دەبێتەوە» و بەرەوچوونێکی بەھێزی ھەبێت بۆ دەستێوەردانیی سیاسەتی دەرەوە کە بەرەنگاری «فاشیزم بە ڕووخسارێکی ئیسلامییەوە» بکات.[٤٤][٤٥] کۆمەڵێک لە پاڵپشتی وتارەکانی سەبارەت بە بەرپاکردنی جەنگی عێراق وایان کرد کە ھەندێک بە "پارێزگاری نوێ" ناوی بھێنن و ھەروەھا ھیچنز جەختیدەکردەوە کە "بە ھیچ جۆرێک پارێزگار" نییە و ھاوڕێکەی ئیان مەکیون وەکو نوێنەری دژە تۆتالیتاری چەپ ئاماژە بە ھیچنز دەکات.[٥٩] ھیچنز لە یاداشتنامەکەی دا دەیگێڕێتەوە کە "لەلایەن بێرنارد ھێنری لێڤی بانگێشت کراوە بۆ نووسینی وتارێک سەبارەت بە پیاچوونەوەیەکی سیاسی بۆ گۆڤارەکەی La Regle du Jeu. مانشێتێکی نیوە گاڵتەجاڕانەم پێ بەخشی بوو ' ئایا یەکێک دەتوانێت تازە پارێزگار بێت؟' بەڵام گۆردرابوو لەلایەن چەند سەرنووسەرێکەوە بۆ ' چۆن دەتوانم ببم بە تازە پارێزگار ' لەوانەیە ئەمە نموونەی پرنسیپەکەی دیکارت بێت کە پێچەوانەی پرنسیپی تاقیکاری ئینگلیزییە: وا بڕیار دراوە من بەڕوونی ئەوەم کە بەس بە بیرکردنەوە بوو." لە چاوپێکەوتنێکی BBC ٢٠١٠ دا ئاماژە بەوە دەکات کە "ھێشتا [بیردەکاتەوە] وەک مارکسی" وە خۆی وەکو "چەپڕەو" ڕەچاودەکات.[٤٦]

لە ٢٠٠٧ ھیچنز یەکێک لە وتارەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین مشتومڕی لەسەر بوو بە ناونیشانی «ئافرەت بۆ خەندەھێنەر (ھەزەلی) نییە» ئەو دەیگووت کە ئافرەت گوشاری کۆمەڵگەیی کەمتریان لەسەرە بۆ کردنی سوعبەت و «ئەو ئافرەتانەی کە سوعبەت دەکەن بە یاساکانی پیاوان کاردەکان.» بە درێژای ساڵانی دواتر Vanity Fair کۆمەڵێک نامەی چاپکرد کە نارازی بوون لە شێواز و گریمانەکەی ھیچنز و ھەروەھا وەڵامی ئەلێکساندرا ستانلی. دەورەدراو بە ڕەخنەی زیاتر، ھیچنز دەڕبڕینەکەی گۆڕی لە گرتەیەکی ڤیدیۆی و وەڵامێکی نووسراودا.[٤٧][٤٨]

لە ٢٠٠٧ دا بەرھەمەکەی ھیچنز بۆ گۆڤاری Vanity Fair خەڵاتی National Magazine Award بردەوە لە پۆلی «ستوون و لێدوان».[٢٨] ھەر لە ھەمان پۆل دا یەکێک بوو لە کۆتاکانی ٢٠٠٨ بۆ چەند ستوونێکی لە گۆڤاری Slate بەڵام دۆرا بەرامبەر بە مات تایبیی لە گۆڤاری Rolling Stone.[٤٩] بووە خاوەنی خەڵاتی National Magazine Award for Columns دەربارەی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١١.[٥٠] ھیچنز بە ھەمان شێوە خزمەتی کردوە وەکو دەستەی ڕاوێژکاری لە «ھاوپەیمانیی سیکۆلاری (عەلمانی) بۆ ئەمریکا» وە ڕێنوێنی ھاوپەیمانیەتیەکەی کردووە لە وەرگرتن و ڕەزامەندی سیکۆلاری لە ژیانی ئەمریکی دا.[٦٩] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ پێش گیان لە دەست دانی، ھەسارۆکەی ٥٧٩٠١ ھیچنز بە ناوی ئەوەوە ناونرا.[٥١]

پێداچوونەوە ئەدەبییەکان[دەستکاری]

ھیچنز وتارێکی مانگانەی نووسیوە لە The Atlantic[٥٢] وە ھەندێک جار بەشداری کردووە لە بڵاوکراوەی ئەدەبی دا. ھەموو ئەم بەرھەمانەی لە کتێبی Unacknowledged Legislation: Writers in the Public Sphere کۆکراوەتەوە. لە کتێبی Why Orwell Matters، بەرگری دەکات لە نووسینەکانی ئۆڕێل دژی ڕەخنەگرە مۆدێرنەکان کە ھیچنز ڕای وایە پەیوەستە بە ئەمڕۆ و پێشکەوتووە بۆ سەردەمەکەی خۆی. لە کتێبی Christopher Hitchens and His Critics: Terror, Iraq, and the Left زۆر لە ڕەخنەی ئەدەبی ناو وتارەکان و کتێبی نووسەرانی تری تێدایە وەک دەیڤید ھۆریوتز و ئێدوارد سەعید.

لە چاوپێکەوتنێکی سێ کاتژمێری بەرنامەی In Depth لە کەناڵی Book TV، ناوی ئەو نووسەرانەی ھێنا کە کاریگەرییان ھەبووە لەسەری، وەک: ئالدۆس ھەکسڵی، جۆرج ئۆرێل، ئێڤلین وا، کینگسڵی ئەمیس، پ.گ. ودھاوس و کۆنەر کروس ئۆبراین.[٥٣]

ڕوانینە سیاسییەکانی[دەستکاری]

بۆچۆنی خۆم بەسە بۆ من و مافی ئەوەم ھەیە کە بەرگری لێ بکەم بەرامبەر بە ھەر ھاودەنگییەک، زۆرینەیەک، لە ھەر شوێنێک و لە ھەر کاتێک دا. وە ھەر کەسێک کۆک نییە لەگەڵی دا دەتوانێت ژمارەیەک وەرگرێت، بچێتە ڕیزەوە و سمتم ماچ کات.

—کریستۆفەر ھیچنز[٥٤]

لە ٢٠٠٩ دا گۆڤاری Forbes ھیچنزی ھەڵبژارد بە یەکێک لە «٢٥ کاریگەرترین لیبرالی ئەمریکی لە میدیای ئەمریکی دا.»[٥٥] ھەر لە ھەمان وتاردا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیچنز «ئەگەری ھەیە بترسێت لەبەر ئەوەی ناوت لەو لیستەدایە»، کە ئەمە ھۆکاری کەمکردنەوەی شێوازەکەی خۆیەتی لە چەپڕەوییەوە بۆ لیبڕالی بەتەنیا. تێڕوانینە سیاسییەکانی ھیچنز بەڕوونی دیارە لە پانتایی نووسینەکانی دا، کە چەندەھا گفتوگۆی تێدایە.[٥٦] ھیچنز لەسەر لیبەرتاریانیسم و بابەتگەری دەڵێت «ھەمیشە بەلامەوە ناوازە و تا ڕادەیەک کاریگەر بووە کە جوڵانەوەیەک ھەبووە لە ئەمریکادا کە پێیان وایە ئەمریکییەکان بەپێی پێویست خۆپەرست نیین.»[٥٧]

لەگەل ئەوەی پاڵپشتی وڵاتی ئیسڕائیل بوو بۆ ھەبوون بەڵام ڕەخنەی ھەبوو لە حوکمەتی ئیسڕائیل لە ڕەفتارکردنی بۆ ناکۆکی ئیسڕائیل-فەلەستین. بۆ ماوەیەکی دووردرێژ خۆی بە سۆشیالیست و مارکسی دەناساند، ھیچنز دەستی کرد بە جیابوونەوە لە دامەزراوەی سیاسی چەپەکان پاش ئاماژەپێکردنی وەڵامی ڕۆژئاوایییە چەپەکان بە "کاردانەوەیەکی شلەتێن" لەسەر ناتەبایی ڕۆمانی "ئایەتە شەیتانییەکان - The Satanic Verses"، دوا با دوای ئامێزگرتنی باڵە چەپەکان بۆ سیاسەتی بەرھەڵستیی بیل کلینتۆن و بزاڤی دژە جەنگ لە دەستێوەردانی ناتۆ (NATO) لە بۆسنە و ھەرسک لە ساڵانی ١٩٩٠ کان دا. دواتر بووە ھەڵۆیەکی لیبڕاڵی (لە فەرھەنگی سیاسی ئەمریکی دا بە واتای یەکێک دێت کە لایەنگری بکات لە سیاسەتی دەرەوەی شێوە ھەڵۆیانە، شەڕکەرانە و دەست تێ وەردەرانە) و پیشتوانیی جەنگی دژە تیرۆری دەکرد. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ دا چووە ڕیزی چوار تاکی تر و چوار ڕێکخراو، لە نێوانیان دا (یەکێتی ئازادی مەدەنی ئەمریکی - American Civil Liberties Union – ACLU) و (گرینپیس - Greenpeace) وەک سکاڵاکەر لە دژی (دەستگای ئاسایشی نەتەوەیی - National Security Administration - NSA) کە چاودێری دەکەن بە بێ فەرمانی دادگا، دۆسیە دادگایەکە لەلایەن ACLU تۆمار کرابوو.

ڕەخنەی لە کەسە دیاریکراوەکان[دەستکاری]

ھیچنز ژیانامە وتاری دووردرێژی نووسیوە لەسەر تۆماس جێفریسۆن (تۆماس جێفریسۆن: نووسەری ئەمریکا - Thomas Jefferson: Author of America)، تۆماس پەین ("مافەکانی پیاو"ی تۆماس پەین: ژیاننامەیەک - Thomas Paine's "Rights of Man": A Biography) و جۆرج ئۆرێڵ (بۆچی ئورێڵ بە بایەخە - Why Orwell Matters). ھەروەھا بووە کەسێکی ناسراو بە ڕەخنەگرتنی سەخت لە کەسایەتییە ھاوچەرخەکانی وەک دایکە تێریسا، بیڵ کلینتۆن و ھێنری کێسنجەر، بابەتی تەواوی نووسینەکان بریتیی بوون لە: (The Missionary Position: Mother Teresa in Theory and Practice), (No One Left to Lie To: The Triangulations of William Jefferson Clinton),(The Trial of Henry Kissinger). ٢٠٠٧ لە کاتی برەوپێدانی کتێبەکەی (خودا مەزن نییە: چۆن ئایین ھەموو شتێک ژەھراوی دەکات - God Is Not Great: How Religion Poisons Everything)، ھیچنز کریستیانی پڕۆستنات بیللی گراھام بە "ساختەچییەکی بە ھۆش" و "پیاوێکی بەدی قێزەون" لە قەڵەم دەدات. ئەم پرۆستناتە کە لەو کۆتایانەدا لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو بەھۆی خوێن بەربوونی ڕیخۆڵەوە، ھیچنز پێی وایە کە پارە پەیدا دەکات لەڕێی "بڵاوکردنەوەی درۆ لەناو گەنجان. پیشەیەکی چەن ناشرینە. بە ھیوام کە زوو کۆتایی بێت، بەڕاستی بە ھیوام."

لە وەڵامی لێدوانەکانی ھیچنزدا، نووسەران نانسی گیبس و میکائیل دەفی وتارێکیان بەچاپ گەیاند لە گۆڤاری Time Magazine و لەگەڵ چەند شتێکی دی، ھەستان بە درۆخستنەوەی پێشنیارەکەی ھیچنز کە گوایە گراھام چۆتە ناو وەزارەت بۆ پارە پەیداکردن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن کە گراھام بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی یەک میلیۆن دۆلاری و بانگێشتی ھۆلیودی ڕەت کردۆتەوە. ئاماژەشیان بەوە کرد کە دوای دامەزراندنی Billy Graham Evangelistic Association لە ١٩٥٠ دا گراھام موچەیەکی نەگۆری بۆ خۆی داناوە کە ھێندەی موچەی وەزیرێکی باڵایە، بەبێ ڕەچاوکردنی بڕە پاەرەی کۆکراوە بەھۆی دیمانەکانی.[٥٨]

ڕەخنەی لەسەر ئایین[دەستکاری]

ھیچنز " دژە باوەڕ" بوو، باوەڕی وابوو کە یەکێک دەکرێت "بێ باوەڕ بێت بەڵام بە ھیوا بێت کە باوەڕ بوون بە خودا ڕاست بێت" بەڵام "دژە باوەڕ، دەستەواژەیەک کە دەمەوێت بڵاوببێتەوە، کەسێکە کە حەساوەتەوە لەوەی کە ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەو جۆرە پێ داگیریانە."[٥٩] جار جار دژی ئایینە ئیبراھیمییەکان دەئاخاوتا. لە چاوپێکەوتنێکی لە کتێبخانەی گشتی نیۆڕک ٢٠١٠، ھیچنز دەڕیبڕی کە دژی خەتەنەکردنی منداڵی ساوایە. کاتێک پرسیاری لێ کرا لەلایەن خوێنەرانیThe Independent (لەندەن) کە بەلایەوە «چەقی خراپەکاری» چییە، ھیچنز وەڵامی دایەوە بە «یەھودی، مەوسیحییەت، ئیسلام، سێ ئایینە پێشڕەوەکە لە تاک پارستی».[٦٠]

لە پڕفڕۆشترین کتێبی دا «خودا مەزن نییە»، ھیچنز ڕەخەنەکەی زیاتر فراوان دەکات بۆ ھەموو ئایینەکان، ھەتا بەو ئایینانەی بەدەگمەن ڕەخنەیان لێ دەگیرێت لەلایەن سیکۆلارە (عەلمانییە) ڕۆژئاوایییەکانەوە وەکو بوودی و پاگانیزمی نوێ. ھیچنز دەڵێت کە ئایینی ڕێکخراو «سەرچاوەی سەرەکیی کینەیە لە دونیادا» و بەردەوام دەبێت و وەسفی دەکات بە «توندوتیژ، ناژیرانە، نا سنگ فراوان (لێنەبوردوو)، دۆستی ڕەگەزپەرستی، ھۆزگەریی، ئاڵۆزی کوێرانە، یارمەتیدانی بێ ئاگایی و نەیاری بەرامبەر ڕوانگەی ئازاد، سوکایەتی کردن بە ئافرەت و زۆرەملێی لەگەڵ منداڵ دا: کە دەبێتە ھۆی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ھۆش».[٦١] لەبەرئەوە ھیچنز لە کتێبی خودا مەزن نییە دەلێت کە مرۆڤایەتی پێویستی بە جوڵانەوەیەکی نوێی وشیارکردنەوە ھەیە.[٨٤] وەڵامی جۆراوجۆری کتێبەکە درایەوە، ھەم ستایش کرا لەلایەن The New York Times بۆ «گەشەسەندووی ژیربێژی و مەتەڵەکانی»[٦٢] ھەم تۆمەتبارکردن بە «ھەژاری لە ڕۆشنبیریی و ڕەوشت» لەلایەن Financial Times.[٦٣] کتێبی خودا مەزن نییە ھەلبژێردا بۆ (خەڵاتی نەتەوەیی کتێب National Book Award) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧.

ماڵەکەی ھیچنز بۆ گفتوگۆیەکی تایبەتی بێ ناوەندیکردن کە بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام بوو. پێشھاتەکە بە ڤیدیۆ تۆمارکراوە بە ناونیشانی «چوار سوارچاکەکە».[٦٤] کە تێدا ھیچنز لە خاڵێک دا دەڵێت کە شۆڕشی مەکەبیی (شۆڕشێکی جولەکەیە دژی ئیمپڕاتۆڕی سەلجوقییەکان) بە بەدبەخترین ڕووداوی مێژووی دەزانێت لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بەھۆی گۆڕینی بیر و فەلسەفەی ھێلنستی بۆ کریستیانی و بونیادیی.[٦٥]

لەو ساڵەدا ھیچنز دەستی کرد بە زنجیرەیەک گفتوگۆی نووسراو لەسەر پرسیاری "ئایا کریستیانی بەسوودە بۆ دنیا؟" لەگەڵ ئایینزان و قەشەی مەسیحی دۆگلاس ویلسن، لە گۆڤاری Christianity Today بڵاوکرایەوە.[٦٦][٦٧] ئەم ئاڵوگۆرکردنی باسە بووە کتێبێک بە ھەمان ناونیشان لە ٢٠٠٨ چاپکرا. لە کاتی گەشتێکی بڵاوبوونەوەی کتێبەکە، لەگەڵ دەستەی فلیمی دەرھێنەر دارین دۆواین یاوەری دەکران. دۆواین ھەستا بە دەرھێنانی فیلمی" Collision: Is Christianity GOOD for the World? " کە لە ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ دا پەخشکرا. ٤ نیسانی ٢٠٠٩، ھیچنز وتووێژی کرد لەگەڵ ویڵیام لەین کرەیگ دەربارەی بوونی خودا لە زانکۆی بیۆلا.[٦٨] ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩، ڕێکخراوی Intelligence Squared پرسیاری "ئایا کلێسای کاسۆلیکی ھێزێکی باشە لە دنیادا؟" وروژاند.[٦٩] جۆن ئۆنایکیان و ئان وایدکۆم ڕایان وابوو کە وایە، لە کاتێک دا ھیچنز چووە پاڵ ستیڤن فری کە باوەڕیان وابوو وانییە و گفتوگۆکەیان بردەوە بەپێی دەنگدانی جەماوەری بەشداربوو. ٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ھیچنز لە سەردانی تۆڕۆنتۆ، ئۆنتاریۆ لە مۆنک کە گفتووگۆی ئایینی کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر کە گۆرا بۆ کاسۆلیکی ڕۆمانی. بلێر پێ داگیری دەکرد لەسەر ئەوەی کە ئایین ھێزی چاکەیە و ھیچنز بەرەنگاری ئەو بۆچونەی دەکرد.[٧٠][٧١]

بەدرێژایی ئەم گفتووگۆیانە، لە ئاخاوتنی گشتی خەلک دا ھیچنز ناسرابوو بە بەکارھێنانی شێوازی باوەڕپێکەرانە و ڕەوانبێژانەی بەجۆش. "زیرەکی و دەم پاراوی"، "ڕەخنەیی و کارامەی زمانەوانیی" و "ژێدەری خۆیی، بەشداری کردنی ئەدەبی و بەراوردێکی زیادەڕۆ" ھەموو ئەمانە توخمی وتارەکانی بوون.[٧٢] دەستەواژەی «زلەی ھیچنز» بۆتە دەستەواژەیەکی نافەرمی لە نێوان لایەنگرانی کە بە وریایەوە داھێنراوە بۆ شەرمەزارکردنی ڕکابەرەکانی.[٧٣] دێرێکی ھیچنز بۆ ئیدانەکردنی تاوانبارانی ئەشکەنجەدانی ئەبوغەریب و دەست درێژی کردنە سەر زیندانیان، ئاماژەی پێ کراوە لەلایەن The Humanist وەکو نموونە. لە ڕێزلێنانێکی گۆڤاری Politico ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمە خەسڵەتێکی ھاوبەشی ھیچنزە لەگەڵ ھاوەڵی بێ دین و ڕۆشنبیر گۆر ڤیداڵ.[٧٤]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھیچنز گەورە بووە بە ناوی کریستیان و لە چەندین قوتابخانەی ناوخۆی مەسیحی خوێندوویەتی، بەڵام لە تەمەنێکی گەنجییەوە بەژداری کردنی لە نوێژە ھاوبەشەکان کەم کردەوە. دواتر لە ژیانی دا بۆی ئاشکرابوو کە یەھوودییە بە ڕەچەڵەک لە بەرەی دایکییەوە وە باپیرە جولەکەکانی پەنابەر بوون لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە ھاتبوون (کە پۆلەندیش دەگرێتەوە).[٧٥][٧٦][٧٧] ھیچنز دوو جار ھاوسەرگیری کردووە، یەکەم جار لەگەڵ ئێلێنی مێلیگرووی[٧٧][٧٨] یۆنانی-قوبروسی لە ١٩٨١: کورێکیان ھەبوو بە ناوی ئەلێکساندەر و کچێکیش بە ناوی سۆفیا. لە ١٩٩١ دا، ھیچنز بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری ئەنجام دا لەگەڵ کارۆڵ بلوو کە سینارۆنووسێکی ئەمریکی بوو،[٧٩] لە کاتی بەستنی مەراسیمێک دا لە ماڵی ڤیکتۆر ناڤاسکی، سەرنووسەری The Nation. منداڵێکیان بوو بە ناوی ئەنتۆنیا.[٨٠]

لە تشرینی دووەمی ١٩٧٣ دا، دایکی ھیچنز خۆی کوشت لە ئەسینس بە پەیمانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی دا کە پیاوێکی ئایینی لەکارلابراو بوو بە ناوی تیمۆسی بڕایەن.[١٥][٨١][٨٢] لە دوو ژووری تەنیشت یەک دا لە ئوتێلەکەیان ھەردووکیان زیادەخۆریان کردبوو لە حەبی خەوتن و بڕایەن مەچەکی خۆی بڕیبوو لە بانیۆکەدا. ھیچنز بەتەنیا چوو بۆ پایتەختی یۆنان (ئەسینز) بۆ وەرگرتنەوەی لاشەی دایکی کە لەو کاتەدا وا تێگەشتبوو کە کوژراوە. ئەو کاتە ھیچنز و براکەی ھەردووکیان سەربەخۆ و پێگەیو بوون.

نەخۆشیی و گیان لە دەستدانی[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ٢٠١٠ دا، ھیچنز لە گەشتێک دا بوو بۆ بڵاوکردنەوەی یاداشتنامەکەی Hitch-22 لە نیۆڕک کە برا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەھۆی کۆبوونەوەی زۆری شلەکان لە چواردەوری دڵی. دواتر ڕایگەیاند کە گەشتەکەی دوادەخات بەھۆی وەرگرتنی چارەسەر بۆ شێرپەنجەی گەروو. لە پارچە نووسینێکی Vanity Fair بە ناونیشانی Topic of Cancer[٨٣] ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەژێر چارەسەری شێرپەنجەدایە. ئاماژەشی بەوە کردبوو کە دەزانێت پێشبینییە درێژخایەنەکان دورن لە ئەرێنی بوون وە «کەسێکی زۆر بەختدار دەبێت ئەگەر پێنج ساڵی تر بژی».[٨] ھەر لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە جگەرەکێش و ئارەقخۆرێکی سەرسەخت بوو، ھیچنز دانی بەوەدا ناوە کە ئەم خووانە ئەگەری زۆرە ھۆکاری نەخۆشییەکەی بووبێتن. لە کاتی نەخۆشییەکەی دا، ھیچنز لەژێر چاودێری فرانچیس کۆڵینزدا بوو، بەھەمان شێوە بابەتی کۆڵینز بوو بۆ چارەسەری شێرپەنجە، کە ئامانجی جینی مرۆڤ و بەتایبەتی DNA زیان پێ گەیشتوو.[٨]

ھیچنز گیانی لەدەست دا بەھۆی ھەوکردنی سییەکانی تووشبوو لە نەخۆشخانە لە ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە زانکۆی تێکساس – ناوەندی شێرپەنجەی ئاندرسن – ھیوستن لە تەمەنی ٦٢ ساڵی دا. لەسەر داواکاری خۆی لاشەکەی بەخشرا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.[١١] ھیچنز لەسەر دوا ناخۆشیی زۆری نووسیوە کە کۆکراوەی حەوت وتاری Vanity Fair بوو، لە ئەیلولی ٢٠١٢ دا پاش مردنەکەی چاپکرا بە ناوی مردن Mortality.

کاردانەوەکانی گیان لە دەستدانی[دەستکاری]

سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر وتی، «کریستۆفەر ھیچنز کەسێکی تایبەت بوو، تێکەڵەیەکی نایاب لە نووسەر، ڕۆژنامەنووس، مشتومڕکەر، بەڕاستی کەسێکی دەگمەن. چاونەترس بوو لە بەدواداچونی ڕاستی و ھەر دۆزێکی تر کە باوەڕی پێ ھەبووبێیت. وە ھیچ باوەڕێک لە باوەڕەکانی نەبووە کە بە سۆز، پابەندی، و نایابی بەرگری لێ نەکردبن. مرۆڤێکی ناوازە، سەرنج ڕاکێش و ڕەنگین کە ناسینی شانازی بوو.»[٨٤]

ڕیچارد دۆکینز، ھاوڕێی ھیچنز وتی کە «من باوەڕم وایە کە یەکێک بوو لە باشترین وتاربێژەکان بە درێژایی کات. ئەو فرەزانا، زیرەک و ئاگادارێکی لە ڕادەبەدەر بوو، شۆرشگێڕێکی بەجەرگ کە دژی ھەموو چەوسێنەرەوان بوو، بە ھی خەیاڵی سەرو سروشتیشەوە.»[٨٥]

زانای فیزیای بیردۆزی و گەردووناس لۆرینس کراوس وتی، "کریستۆفەر قولەی زانین و ڕوناکی بوو لە دنیایەکەدا کە بە بەردەوامی ھەڕەشە دەکرێت ھەردووکیان بکوژێنرێنەوە. ئەو بوێری ئەوەی ھەبوو کە دنیا پەسەند بکات وەک ئەوەی کە ھەیە نەک وەک ئەوەی کە دەیەوێت. ئەوە بەرزترین پیاھەڵدانە بە ڕای من کە یکێک دەتوانێت بیدات بە ڕوناکبیرێک. لەوە تێگەیشتبوو کە گەردوون بوونی ئێمەی بەلاوە گرنگ نییە و ئەو درکاندنەی بەرجەستە کردبوو کە ژیانی ئێمە تەنھا تا ڕادەیەک مانای ھەیە کە ئێمە خۆمان مانای بۆ دادەنێین.[٨٦] کۆمیدی ئەمریکی بیل مار ڕێزی لە ھیچنز گرت لە بەرنامەکەی Real Time with Bill Maher وتی «بەلای منەوە پاڵەوانێک، ھاوڕێیەک و یەکێک لە باشترین میوانەکانی بەرنامەکەمان لە دەست دا».[٨٧] سەلمان ڕوشدی و کۆمیدی ئینگلیزی ستیڤن فری ھاوخەمی خۆیان دەربڕی لە یادی Vanity Fair بۆ کریستۆفەر ھیچنز لە ٢٠١٢.[٨٨][٨٩] سێ ھەفتە پێش گیان لە دەست دانی ھیچنز، جۆرج ئیتنی ڕۆژنامەنووس لە New Statesman نووسی، «سوورە لەسەر ئەوەی کە ھیچنز بە تەنھا وەبیرناھێنرێتەوە وەک 'چەپڕەو کە گۆڕا بۆ ڕاستڕەو'. بە درێژایی پیشەکەی، مابۆوە لەسەر پابەندی بەھای بیربێژیانە، سیکۆلاری و فرەیی (پلوراریزم). ئامانجەکانی وەک دایە تێریسا، بیڵ کلینتۆن، ھێنری کێسنجەر و خودا بە ھەڕەمەکی ھەڵینەبژاردوون بەڵکو ئەوان سەرپێچی یەکێک لەم سێ بنچینەیەیان کردووە. مەرگەساتی (تراژیدیای) نەخۆشی ھیچنز ئەوەیە کە لە کاتێک دا ڕووی دا کە زۆرترین جەماوەری ھەبوو لە ھەر کاتێک زیاتر. وتاربێیژی نایاب دڵنیایە کە یاد دەکرێتەوە بەڵام وەکو خؤشی ئاگادارە، لەوانەیە بەجۆرێک نەبێت کە خۆی بە دڵی بێت.»[٩٠][٩١] The Chronicle of Higher Education دەپرسێت کە «ئایا ھیچنز کۆتا ڕوناکبیری گشتی بووە».[٩٢]

لە ٢٠١٥ دا خەڵاتێکی ساڵانەی ٥٠، ٠٠٠ دۆلاری دامەزرا لەلایەن دامەزراوەی دێنیس وڤیکتۆریا ڕۆس لەسەر شەرەفی ھیچنز بۆ «ئەو نووسەر یان ڕۆژنامەنووسەی کە بەرھەمەکەی ڕەنگدەرەوەی دەربڕین و ڕای ئازادە، لە مەودا و قوڵی ڕوشنبیری دا و ویستی بۆ بەدواداچوونی ڕاستی بەبێ گوێ دانە دەرئانجامە کەسیی یان پیشەیاکان.»[٩٣][٩٤][٩٥][٩٦]

فیلم و دەرکەوتنی تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]

کتێبەکانی[دەستکاری]

  • ١٩٨٧ دەستبەسەرگیراوەکانی شانشین، دیادردەی مەراقی ھەڵماتەکانی ئەلجین، ھیل و وانگ، ژپنک ٠٨٠٩٠٤١٨٩٨
  • ١٩٨٨ لۆمەکردنی قوربانییان: بەخششی خوێندنی ساختە و قەیرانی فەڵەستین، چاپکردنەوە ٢٠٠١، ژپنک ٠-٨٦٠٩١-٨٨٧-٤
  • ١٩٨٨ ئامادەکراو بۆ خراپترین: وتارە ھەڵبژێردراوەکان و ڕاپۆڕتە کەمینەکان، ھیل و وانگ، ژپنک ٠٨٠٩٠٧٨٦٧٨
  • ١٩٩٠ شاھانەیی، ڕەخنەیەک بۆ خۆشەویسترین پەرەستنی بەڕیتانیا، چاتۆس و ویندوس، ژپنک ٩٧٨١٤٤٨١٥٥٣٥٤
  • ١٩٩٠ خوێن، جۆر و خولیا: گاڵتەپێکردنی ئانگلۆ-ئەمریکی، ژپنک ٩٧٨٠٣٧٤١١٤٤٣٥
  • ١٩٩٣ لەبەرخاتری گفتووگۆ، ژپنک ٠٨٦٠٩١٤٣٥٦
  • ١٩٩٥ شوێنی ئەرک: دایکە تێریسا لە بیردۆز و کرداردا، ژپنک
  • ١٩٩٧ ھەڵماتەکانی پارسینۆن:دیاردەیەکی یەکتاپەرستی، ژپنک ١٧٨٦٦٣١٨٢٢
  • ١٩٩٩ کەس نەماوە درۆی لەگەڵ دا بکات: بەھاکانی خراپترین خێزان، ژپنک
  • ٢٠٠٠ یاسادانانی دان پێ نەنراو: نووسەرەکان لە بواری گشتی دا، ژپنک
  • ٢٠٠١ دادگایی کردنی ھێنری کێسنجەر، ژپنک ١٨٥٩٨٤٣٩٨٠
  • ٢٠٠١ نامە بۆ گەنجێکی، ژپنک
  • ٢٠٠٢ بۆچی ئۆڕێڵ گرنگە، ھەروەھا چیرۆکی ئۆڕێڵ، ژپنک ٠-٤٦٥-٠٣٠٥٠-٥
  • ٢٠٠٣ جەنگە درێژە کورتەکە: ئازادکردنە دواخراوەکەی عێراق، ژپنک
  • ٢٠٠٤ خۆشەویستی، ھەژاری و جەنگ: گەشت و وتار، ژپنک
  • ٢٠٠٥ تۆماس جێفرسۆن: نووسەری ئەمریکا، ژپنک
  • ٢٠٠٧ مافی مرۆڤی تۆماس پەین: ژیاننامە، ژپنک ٠-٨٧١١٣-٩٥٥-٣
  • ٢٠٠٧ خودا مەزن نییە: چۆن ئایین ھەموو شتێک ژەھراوی دەکات، ژپنک
  • ٢٠٠٧ بێ باوەڕە ھەڵگیراوەکە: خوێندنەوە گرنگەکان بۆ بێ باوەڕان، ژپنک
  • ٢٠٠٨ کریستۆفەر ھیچنز و ڕەخنەکانی، تیرۆر، عێراق و چەپەڕەوی، ژپنک ٠٨١٤٧١٦٨٧٣
  • ٢٠٠٨ ئایا مەسیحیەت چاکە بۆ دنیا؟ - گفتۆگۆیەک، ژپنک ١-٥٩١٢٨-٠٥٣-٢
  • ٢٠١٠ Hitch-22: یاداشتنامەیەک، ژپنک
  • ٢٠١١ مشتومڕ: وتار لەلایەن کریستۆفەر ھیچنز، ژپنک
  • ٢٠١٢ مردن، ژپنک
  • ٢٠١٥ وە دواتر… :وتار، ژپنک ٩٧٨–١٤٧٦٧٧٢٠٦٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hitchens, Christopher (20 October 2003). "Mommie Dearest". Slate. Retrieved 24 April 2016.
  2. ^ McGrattan, Cillian (2016). The Politics of Trauma and Peace-Building: Lessons from Northern Ireland. Abingdon: Routledge. p. ٢. ISBN 978-1-138-77518-3.
  3. ^ "Results for England & Wales Births 1837–2006". findmypast. Retrieved 10 June 2015.
  4. ^ Smart, Simon. "The Brothers Hitchens". bethinking.org. Archived from the original on ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 25 August 2018. Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ Wilby, Peter. "Christopher Hitchens obituary". the Guardian. Retrieved 30 September 2014.
  6. ^ Hichens, Christopher (2 June 2010). "The Commander: My Father, Eric Hitchens". Slate.com. Retrieved 14 April 2012.
  7. ^ Yglesias, Matthew (20 October 2003). "The Commander: My Father, Eric Hitchens". Slate. Retrieved 16 December 2011.
  8. ^ ئ ا ب پ ت Gordon, Meryl (8 May 2007). "The Boy Can't Help It". NYMag.com. Retrieved 30 September 2014.
  9. ^ Tracy, Marc (19 December 2011). "On Christopher Hitchens' Jewishness". Tablet Magazine. Retrieved 23 April 2016.
  10. ^ Barber, Lynn (14 April 2002). "Look who's talking". The Observer. Archived from the original on ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. Retrieved 1 June 2005. Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ ئ ا ب پ Walsh, John (27 May 2010). "Hitch-22: a memoir by Christopher Hitchens". The Independent. Retrieved 28 May 2010.
  12. ^ "Hitchens, death and the Malta connection". Archived from the original on ٣ی نیسانی ٢٠١٩. Retrieved ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  13. ^ "Obituary: Christopher Hitchens". BBC. 16 December 2011.
  14. ^ Morrison, Blake (29 May 2010). "I contain multitudes". The Guardian. Retrieved 16 April 2016.
  15. ^ ئ ا Barber, Lynn (14 April 2002). "Look who's talking". The Observer. Retrieved 30 June 2015.
  16. ^ Robinson, Peter (15 September 2007). "You said you wanted a revolution: 1968 and the Counter-Counterculture (Peter Robinson interview with William Buckley Jr and Christopher Hitchens)". web.archive.org. Hoover Institution. Archived from the original on 15 September 2007. Retrieved 12 October 2012. Archived ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  17. ^ Aitkenhead, Decca (21 May 2010). "Christopher Hitchens: 'I was right and they were wrong'". Decca Aitkenhead. The Guardian. Retrieved 26 January 2015.
  18. ^ Levy, Geoffery (6 March 2010). "So Who Were the Two Tory Ministers Who Had Gay Flings with Christopher Hitchens at Oxford?". Daily Mail. Retrieved 30 May 2010.
  19. ^ Hitchens, Christopher (25 April 2005). "Long Live Labor – Why I'm for Tony Blair". Slate. Retrieved 16 April 2016.
  20. ^ Hithens, Christopher (1 January 2005). "Heaven on Earth – Interview with Christopher Hitchens". PBS. Archived from the original on 12 June 2006. Retrieved 1 January 2006. Archived ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٦, لە وەیبەک مەشین.
  21. ^ Hitchens, Christopher (1 April 1972). "International Socialism: Christopher Hitchens "Workers' Self Management in Algeria" (1st series)". Encyclopedia of Trotskyism (51, April–June 1972). p. ٣٣. Retrieved 15 April 2016.
  22. ^ ئ ا ب پ Eaton, George (2 January 2012). "Christopher Hitchens: the New Statesman years". The New Statesman. Retrieved 23 April 2016.
  23. ^ Navasky, Victor (21 December 2011). "Remembering Hitchens". The Nation. Retrieved 15 April 2016.
  24. ^ Lamb, Brian (17 October 1993). "For the Sake of Argument by Christopher Hitchens". Archived from the original on 17 November 2010. Retrieved 1 April 2012. Archived ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠, لە وەیبەک مەشین.
  25. ^ ئ ا Southan, Rhys (November 2001). "Free Radical". Reason. Retrieved 10 June 2015.
  26. ^ "Christopher Hitchens". The Atlantic. 1 January 2003. Retrieved 1 January 2012.
  27. ^ Raz, Guy (21 June 2006). "Christopher Hitchens, Literary Agent Provocateur". National Public Radio. Archived from the original on 1 January 2012. Retrieved 10 June 2008.
  28. ^ ئ ا Parker, Ian (16 October 2006). "He Knew He Was Right". The New Yorker. Retrieved 10 June 2007.
  29. ^ "Christopher Hitchens – Contributing Editor". Vanity Fair. Retrieved 23 December 2011.
  30. ^ Noah, Timothy (9 January 2002). "Meritocracy's lab rat". Slate. Retrieved 1 January 2012.
  31. ^ Hitchens, Christopher (1 September 2010). "Topic of Cancer". Vanity Fair. Archived from the original on 17 December 2011. Retrieved 8 August 2014.
  32. ^ Morrow, Julian (Producer) (7 June 2010). Christopher Hitchens: "Hitch-22" (Interview) (Audio-visual recording) (بە English). Sydney Writer's Festival, Sydney, Australia: ABC. Retrieved 6 August 2016. Julian Morrow: "How do you identify yourself now?" Christopher Hitchens: "Anglo-American. I mean I didn't move to the United States until I was about 30, so it would be silly to say I'd left everything behind." Audience member:"If you had to give up one, which passport would it be? The British or the American?" Christopher Hitchens: "That's a waste of a question." Audience member:<embarrassed groan> Christopher Hitchens:<adamantly>"Anglo-American"
  33. ^ Hitchens, Christopher (18 December 2009). "Christopher Hitchens on Sarah Palin: 'A Disgraceful Opportunist and Moral Coward'". PoliticalArticles.NET. Archived from the original on 14 May 2011. Retrieved 26 April 2011.
  34. ^ "Fighting Words". Slate.
  35. ^ Christie, Heather (30 April 2009). "At the ROM: Three New Commandments". She Does The City. Archived from the original on ٦ی ئابی ٢٠١٨. Retrieved 1 January 2012. Check date values in: |archive-date= (help)
  36. ^ Hitchens, Christopher (September 2006). "Childhood's End". Vanity Fair. Retrieved 1 April 2013.
  37. ^ Hitchens, Christopher (7 November 2005). "Realism in Sudan". Slate. Retrieved 1 July 2006.
  38. ^ "Detailed Biographical Information – Christopher Hitchens". Lannan Foundation. Archived from the original on 14 November 2004. Retrieved 27 April 2010. Archived ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤, لە وەیبەک مەشین.
  39. ^ Blue, Carol (15 October 2012). "An afterword to the life of Christopher Hitchens – Late Night Live – ABC Radio National (Australian Broadcasting Corporation)". Radio National. Retrieved 30 September 2014.
  40. ^ ئ ا Marshall, Joshua Micah (9 February 1999). "Salon Newsreal". Salon.com. Retrieved 26 April 2011. Text " Stalking Sidney Blumenthal " ignored (help)
  41. ^ Hitchens, Christopher (July–August 2003). "Thinking Like an Apparatchik". The Atlantic Monthly. ٢٩٢ (١): ١٢٩–٤٢. Archived from the original on ١٧ی شوباتی ٢٠١٩. Retrieved 26 April 2011. Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) Archived ١٧ی شوباتی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.
  42. ^ Werth, Andrew (January–February 2004). "Hitchens on Books". The Atlantic. Retrieved 17 February 2009.
  43. ^ Banville, John (3 March 2001). "Gore should be so lucky". The Irish Times. Archived from the original on 6 January 2009. Retrieved 17 February 2009.
  44. ^ Hitchens, Christopher (February 2010). "Vidal Loco". Vanity Fair. Retrieved 24 June 2010.
  45. ^ Youde, Kate (7 February 2010). "Hitchens attacks Gore Vidal for being a 'crackpot'". The Independent. London. Archived from the original on ١٠ی شوباتی ٢٠١٠. Retrieved 17 February 2009. Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
  46. ^ "Top 100 Public Intellectuals Results". The Foreign Policy Group. 15 May 2008. Archived from the original on 11 June 2015. Retrieved 1 January 2006.
  47. ^ Hitchens, Christopher (24 May 2008). "How to be a public intellectual". Prospect. Archived from the original on ٢١ی شوباتی ٢٠١٩. Retrieved 1 May 2016. Check date values in: |archive-date= (help)
  48. ^ Hitchens, Christopher (7 October 2009). "The Plight of the Public Intellectual". Foreign Policy. Retrieved 1 May 2016.
  49. ^ Chomsky, Noam (15 October 2001). "Reply to Hitchens's Rejoinder". The Nation. Retrieved 1 June 2005.
  50. ^ Eaton, George (12 July 2010). "Interview: Christopher Hitchens". The New Statesman. Retrieved 7 November 2010.
  51. ^ Paxman, Jeremy (10 August 2010). "Paxman meets Hitchens". BBC newsnight. Two. Retrieved 12 July 2011.
  52. ^ "Authors – Christopher Hitchens". The Atlantic. Retrieved 1 April 2010.
  53. ^ "In Depth with Christopher Hitchens". BookTV. 2 September 2007. C-SPAN. Retrieved 23 April 2016.; List of writers can be seen @ 1:13:10
  54. ^ The Immortal Rejoinders of Christopher Hitchens. Vanity Fair (videotape). Vanity Fair. 13 January 2014. 2:40 minutes in. Archived from the original on ١٩ی نیسانی ٢٠١٩. Retrieved 25 February 2016. Check date values in: |archivedate= (help)
  55. ^ "The 25 Most Influential Liberals in the US Media". Forbes. 22 January 2009. Retrieved 23 November 2009.
  56. ^ Dalrymple, Theodore (June–July 2010). "The Brothers Grim". First Things. Archived from the original on 25 August 2011. Retrieved 25 December 2013. Archived ٢٥ی ئابی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  57. ^ DAVID MASCIOTRA (1 March 2015). "Libertarianism is for petulant children: Ayn Rand, Rand Paul and the movement's sad "rebellion"". salon.com.
  58. ^ Crawley, William. "Will & Testament: "A disgustingly evil man..."". BBC. Retrieved 14 February 2018.
  59. ^ Mayer, Andre (14 May 2007). "Nothing sacred – Journalist and provocateur Christopher Hitchens picks a fight with God". Canadian Broadcasting Corporation. Archived from the original on 16 May 2007. Retrieved 2 May 2014.
  60. ^ "Christopher Hitchens: You ask the questions". The Independent. London. 6 March 2002. Retrieved 1 May 2008.
  61. ^ Hitchens, Christopher (1 March 2007). "Free Speech". Onegoodmove. Archived from the original on 12 February 2012. Retrieved 1 May 2007. Archived ١٢ی شوباتی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  62. ^ Hitchens, Christopher (May 2007). God Is Not Great: How Religion Poisons Everything. New York: Twelve Books. p. ٢٨٣.
  63. ^ Kinsley, Michael (13 May 2007). "In god, Distrust". The New York Times Book Review. Retrieved 1 June 2007.
  64. ^ Skapinker, Michael (22 June 2007). "Here's the hitch". Financial Times. Archived from the original on 2 July 2007. Retrieved 30 June 2007. (داوای بەشداربوون دەکات (یارمەتی)).
  65. ^ Italie, Hillel (14 October 2007). "The Associated Press: Hitchens Among Book Award Finalists". Associated Press. Archived from the original on ٦ی ئابی ٢٠١٨. Retrieved 1 December 2007. Check date values in: |archive-date= (help)
  66. ^ Staff. "Honorary Associate: Christopher Hitchens". National Secular Society. Archived from the original on ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved 28 September 2007. Check date values in: |archive-date= (help)
  67. ^ "Honorary FFRF Board Announced". Archived from the original on 17 December 2010. Retrieved 20 August 2008.
  68. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری SCfA نەدراوە
  69. ^ Dawkins, Richard (1 October 2013). "The Four Horsemen DVD". Richard Dawkins Foundation. Archived from the original on ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧. Retrieved 13 April 2016. Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) Archived ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  70. ^ ڤیدیۆ لە یووتیووب. Approximately 112 minutes in, Hitchens contends, 'The moment where everything went wrong is the moment when the Jewish hellenists were defeated by the Jewish messiahs, the celebration now benignly known as Hanukkah. '
  71. ^ Christopher Hitchens, "Bah, Hanukkah", Slate, 3 December 2007: "As a consequence of the successful Maccabean revolt against Hellenism, so it is said, a puddle of olive oil that should have lasted only for one day managed to burn for eight days. Wow! Certain proof, not just of an Almighty, but of an Almighty with a special fondness for fundamentalists."
  72. ^ Hitchens, Christopher (8 May 2007). "Is Christianity Good for the World? Christopher Hitchens and Douglas Wilson debate". Christianity Today. Retrieved 1 June 2007.
  73. ^ Guthrie, Stan (6 April 2009). "Hitchens vs. Caig: Round Two". Christianity Today. Retrieved 1 May 2009.
  74. ^ "Hitchens apparent winner in religion debate". CBC News. 27 November 2010. Retrieved 26 April 2011.
  75. ^ Parker, Ian (16 October 2006). "He knew he was right". The New Yorker. Retrieved 26 December 2017.
  76. ^ Sanders, Doug (16 December 2011). "Hitchens cleared space for real debate". The Globe and Mail. Retrieved 26 December 2017.
  77. ^ ئ ا Ellis, Iain (21 January 2015). "Antitheism and the art of the "Hitch Slap"". Pop Matters. Retrieved 26 December 2017.
  78. ^ Kopfstein, Janus (18 December 2011). "A Remembered 'Hitchslap' For The Worst Censors of All, Ourselves". Vice. Archived from the original on ٦ی ئابی ٢٠١٨. Retrieved 26 December 2017. Check date values in: |archive-date= (help)
  79. ^ Lock, Anthony (29 June 2012). "Prick the Bubbles, Pass the Mantle: Hitchens as Orwell's Successor". The Humanist. Archived from the original on ٦ی ئابی ٢٠١٨. Retrieved 26 December 2017. Check date values in: |archive-date= (help)
  80. ^ Lipinski, Jed; McGeveran, Tom (1 August 2012). "Gore Vidal, gentleman bitch". Politico. Retrieved 26 December 2017.
  81. ^ Hitchens, Christopher (2010). Hitch-22: A Memoir. Twelve. p. ٣٥٢. ISBN 978-0-446-54033-9.
  82. ^ "Karaite FAQ: Frequently Asked Questions About Karaism". Archived from the original on ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 1 May 2005. Check date values in: |archive-date= (help) In the Tanakh itself, Jewishness is traced primarily patrilineally. Thus, Dorothy Levin would be considered a Patrilineal Jew and a Levit—that is, a Levite woman. But her children would be considered only gentiles of Jewish descent.
  83. ^ Grimes, William (16 December 2011). "Christopher Hitchens, Polemicist Who Slashed All, Freely, Dies at 62". New York Times. Retrieved 10 January 2014.
  84. ^ "Reliable Source – Christopher Hitchens diagnosed with cancer, cuts short his book tour". The Washington Post. Archived from the original on ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 16 December 2011. Check date values in: |archive-date= (help)
  85. ^ Goldberg, Jeffrey (6 August 2010). "Hitchens Talks to Goldblog About Cancer and God". The Atlantic. Retrieved 17 September 2010.
  86. ^ Video: Christopher Hitchens (14 August 1995) appearance on C-SPAN لە یووتیووب
  87. ^ Neville, Simon (26 March 2011). "Atheist Christopher Hitchens turns to evangelical Christian doctor in his fight against cancer". Daily Mail. UK. Retrieved 16 December 2011. Dr Francis Collins, the former director of the National Human Genome Research Project was one part of the team which developed techniques to map out the entire human DNA make-up is using Hitchens as a guinea pig for a new treatment. Hitchens, author of God is Not Great: How Religion Poisons Everything, has had his genome mapped out in its entirety by taking DNA from healthy tissue and from his cancerous tumour.
  88. ^ The New York Times: 'Mortality' review
  89. ^ Hitchens, Christopher (2012). Mortality. ISBN 978-0-7710-3922-5.
  90. ^ Krauss, Lawrence (23 December 2011). "Remembering Christopher Hitchens". richarddawkins.net. Archived from the original on 24 April 2012. Archived ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  91. ^ "Transcript of Lawrence Krauss' tribute to Christopher Hitchens". atheistfoundation.org. 2012. Archived from the original on ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.
  92. ^ Real Time with Bill Maher Season 10, episode 1
  93. ^ Flood, Alison (16 December 2011). "Christopher Hitchens: tributes and reactions". The Guardian. Retrieved 28 April 2016.
  94. ^ "Christopher Hitchens's Memorial: Sean Penn, Martin Amis, Salman Rushdie, and Others Pay Tribute". Vanity Fair. 20 April 2012. Retrieved 28 April 2016.
  95. ^ Staff (16 December 2011). "Tributes paid to journalist Christopher Hitchens". BBC News. Retrieved 28 April 2016.
  96. ^ Pilkington, Ed (20 April 2012). "Christopher Hitchens' wit and warmth remembered as New York pays tribute". The Guardian.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]