نیل ئارمسترانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیل ئارمسترانگ
ناوی خۆماڵی Neil Alden Armstrong
لەدایکبوون نیل ئالدێن ئارمسترانگ
٥ی ئاگۆستی ساڵی 1930
واپاکۆنیتا، ئۆھایۆ، ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
مەرگ 25ی ئاگۆستی ساڵی 2012
ئۆھایۆ، ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
شوێنی گۆڕ ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشە ئاسمانگەڕ



نیل ئاڵدن ئارمسترانگ (بە ئینگلیزی: Neil Alden Armstrong) ئاسمانگەڕی ئەمریکی (لەدایکبووی٥ی ئوگۆستی ١٩٣٠ لە واپاکۆنەتای ئۆھایۆ– کۆچی دوایی٢٥ی ئوگۆستی ٢٠١٢ لە سنسیناتی، ئۆھایۆ) یەکەم مرۆڤێک بوو کە لە سەفەری ڕاسپاردەی ئاپۆلۆ١١ لە٢٠ی جانیوەری١٩٦٩، ھەنگاوی نایە سەر مانگ. ئەو ئاسمانگەڕی ناسا، فڕۆکەوانی تاقیکردنەوە، ئەندازیاری ھەوافەزا، مامۆستای زانکۆ و فڕۆکەوانی ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و لە شەڕی کۆریا خزمەتی کرد. نیل ئارمسترانگ یەکەم مرۆڤ بوو کە گۆی زەوی لە فەزاوە سەیر کرد. پاش کۆتایی پێ ھاتنی جەنگ، ئارمسترانگ بوو بە ئەندامی ھێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پتر لە ٩٠٠ فڕینی کرد. ئەو دەرچووی زانکۆی پوردو بوو و خوێندنی باڵای خۆی لە زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری تەواو کردبوو.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی.[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]