پەرتووکی مەرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرتووکی مەرگ
DEATH NOTE
ریۆک و لایت یاگامی لەسەر یەکەم پەرتووکی تانکۆبۆنی دێس نۆت
デスノート
((Desu Nōto))
چەشنشۆنن
مانگا
نووسەرتسوگۆمی ئۆبا
وێنەکێشتاکیشی ئۆباتا
بڵاوکەرەوەشوئیشا
گۆڤارھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەنکانوونی یەکەمی ۲۰۰۳ئایاری ۲۰۰٦
بەرگەکان۱۲
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

پەرتووکی مەرگ (بە ئینگلیزی: Death Note) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرە ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنیی نووسراو لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا، و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاوکرایەوە.[١][٢]

چیرۆکەکەی باس لە خوێندکارێکی دواناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگامی، کە پەرتووکێک دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە ھێنراوەتە سەر زەوی، بەھۆی ئەو پەرتووکە لایت دەتوانێت ناوی تاوانبارانی جیھان تێیدا بنووسێت و بیانکوژێت. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە و وای لێدێت لایت خۆی بە خواوەند دادەنێت و دەیەوێت جیھان پاک بکاتەوە لە تاوانباران. مردنی ئەم ھەموو تاوانبارە دەبێتە ھۆی سەرنج ڕاکێشانی لێکۆڵەر «ئێڵ» کە دەیەوێت بزانێت ھۆکاری مردنی ئەو تاوانبارانە چین، بەمەش لایت سەرکێشیەکانی درێژتر دەبنەوە.

زنجیرە ئەنیمێکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ دەستی کرد بە پەخشکردن کرد و لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ کۆتایی ھات بە ٣٧ زنجیرە.[٣]

چیرۆک[دەستکاری]

باسی کوڕێک دەکات بەناوی (لایت یاگامی) کە ڕۆژێک پەرتووکێکی ھەڵدەگرێتەوە کە لەجیھانی ڕۆح کێشانەوە نێردراوەتە سەر زەوی ، ئەو پەرتووکە ناوی ھەر کەسێکی تیا بنووسرێ ئەوا دوای کەمتر لە خولەکێک دەمرێت، لایتیش دەست دەکات بە نووسینی خراپترین تاوانبارەکانی جیھان لەو پەرتووکە ، بەڵام مردنی ئەو ھەموو کەسە سەرنجی ئێف بی ئای ڕادەکێشێت و بۆیەش لێھاتووترین لێکۆڵەرەەوەی سەر زەوی دێنن بەناوی L تاکو بزانێ کێ لەپشتەوەی ئەو مردنانەوەیە ئینجا بەزمەکە زۆر خۆش دەبێت لەو لیکۆلێنەوەیەدا.

فیلم[دەستکاری]

لە ئەپریلی ٢٠١٥ ، ئەوە ڕاگەیاندرا کە ساڵی ٢٠١٦ بەشێکی تر لە زنجیرەکە بڵاودەکراتەوە بەڵام ئەمجارەیان بەشێوەی فیلم دەبێت.[٤][٥]

وێنەیەکی پەرتووکەکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ohba, Tsugumi (2008). Death Note 13: How to Read. Viz Media. p. 173. ISBN 978-1-4215-1888-6.
  2. ^ Ohba, Tsugumi (2008). Death Note 13: How to Read. Viz Media. p. 58. ISBN 978-1-4215-1888-6.
  3. ^ "Nippon Television Network Program Catalogue: Animation" (PDF). Nippon Television. p. 17. Archived from the original (PDF) on November 6, 2006. Retrieved November 12, 2014. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Tweet announcing the new series, Death Note film's official twitter @DeathNote_2016, 2016 August 9.
  5. ^ 2016 Death Note Film Gets 3-Episode Prequel on Hulu Japan 2016-08-13 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Anime News Network, 2016 August 9.