ماڵی پارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڵی پارە
لۆگۆی دەستپێکی وەرزی یەکەم و دووەم
چەشن
دانەرئالێکس پینا
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرمانێل سانتیستێبان
بابەتی کردنەوە"My Life Is Going On" لەلایەن کێسیلیا کڕوڵ
ئاوازدانەر(ان)
  • مانێل سانتیستێبان
  • ئیڤان مارتینێز لاکامارا
وڵاتی بەرھەمھێنەرئیسپانیا
زمانئیسپانی
ژمارەی وەرزەکان٢ (٥ بەش)
ژمارەی ئەڵقەکان٤١
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • ئەلێکس پینا
  • سۆنیا مارتینێز
  • جیزەز کۆڵمینار
  • ئیسثەر مارتینێز لۆباتۆ
  • ناچۆ مانوبێنس
مۆنتاژ
  • دەیڤد پێلێگرین
  • لویز میگێل گۆنزالێز بێدمار
  • ڤیرۆنیکا کالۆن
  • ڕاوڵ مۆرا
  • ڕێجینۆ ھێرناندێز
  • ڕاکێل ماراکۆ
  • پەتریشا ڕوبیۆ
شوێنەکانی تۆمارکردن
وێنەگرمیگێ ئۆمۆیدۆ
کامێراکامێرای تاک
ماوەی پەخش٦٧–٧٧ خولەک (ئانتێنا٣-کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی)
٤١–٥٩ خولەک نێتفلیکس
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • Vancouver Media
  • Atresmedia
دابەشکەرنێتفلیکس
پەخش
تۆڕ
  • ئانتێنا٣ (٢٠١٧)
  • نێتفلیکس (٢٠١٩–ئێستا)
فۆرماتی وێنە
١٠٨٠ پیکسڵ (١٦:٩ HDTV)
  • 4K (16:9 UHDTV)
فۆرماتی دەنگ5.1 surround sound
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢ی ئایاری ٢٠١٧ (2ی ئایاری 2017) – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

ماڵی پارە یان تاڵانی پارە (بە ئیسپانی: La casa de papel، لاکاسا دێ پەپێل بە واتای ماڵی پارە) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تاوانی-درامی-دزی ئیسپانییە کە لەلایەن ئەلێکس پیناوە دروست کراوە. زنجیرەکە باسی دوو دزیی درێژ و وردبینانە دەکات کە لەلایەن پڕۆفیسۆر ئالڤارۆ مۆرتێ سەرپەرشتی دەکرێت، یەکیان لە Royal Mintی ئیسپانیایە و یەکیان لە بانکی ئیسپانیا. سەرەتا بڕیار بوو زنجیرەکە دیاریکراو بێت و لە دوو وەرزدا پێشکەش بکرێت؛ ١٥ ئەڵقە لە کەناڵی ئیسپانیی ئانتێنا٣، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاو کرایەوە؛ دواتر لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٧ نێتفلیکس مافی پەخشی جیھانییەکەی وەرگرت و لە ٢٢ ئەڵقەی کورتر دووبارە بۆ ھەموو دونیای بڵاو کردەوە؛ وەرزی یەکەم لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، پاشان وەرزی دووەم لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پیشان درا. نیسانی ٢٠١٨ نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێ کردەوە بە بوودجەیەکی زیاتر بۆ کۆی ١٦ ئەڵقە درێژەی بە سازکردنەکەی دا. وەرزی سێھەم، بە ھەشت ئەڵقە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاو کرایەوە و وەرزی چوارەم بە ھەشت ئەڵقە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاو کرایەوە، لە ھەمان ڕۆژدا، دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرھەمھێنەر و کاستەکەکانی تێدابوو لە نێتفلیکس پیشان درا کە ناوی تاڵانی پارە: دیاردەکە (بە ئیسپانی: La casa de papel: El Fenómeno) بوو. وەرزی پێنجەم لە دوو بەش پێک دێت ھەر بەشێکی لە ٥ ئەڵقە پێک دێت بەشی یەکەمی لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو کرایەوە. بەشی دووەمی لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاو بووەوە. زنجیرەکە لە مەدریدی ئیسپانیا وێنە گیراوە. زۆرینەی وەرزی ٣ و ٤ لە پەنەما، تایلەند و ئیتاڵیا (فڵۆرێنس) وێنە گیراوە. چیرۆکبێژی زنجیرەکە لەلایەن کارەکتەرێکی ژن بەناوی، تۆکیۆ (ئورسولا کۆربێرۆ) دەگێڕدرێتەوە. زنجیرەکە چەندەھا خەڵاتی وەرگرتووە وەک باشترین زنجیرەی درامی لە چل و شەشەمین خەڵاتەکانی ئێمی و سەرنجی باشی ڕەخنەگران بۆ چیرۆکە کارامە و ئاڵۆزەکەی، درامای پەیوەندیی نێوان کەسەکان، دەرھێنان و ھەوڵدان بۆ پێشخستنی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی. گۆرانی دژە فاشیستیی ئیتاڵی بێلا چاو کە چەندەھا جار لە زنجیرەکەدا لێ دەدرێت، خۆشتر و سەرنجڕاکێشتری کردووە. ھەتا ساڵی ٢٠١٨ پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی بیانی و بە یەکێک لە زنجیرە زۆر بینراوەکان لە نێتفلیکس[٤] بوو کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەناو بینەرانی ئەورووپا و جیھانی لاتین.

چیرۆک[دەستکاری]

پیاوێکی نەناسراو بەناوی Professor گرووپێک دروست دەکات کە پێک دێت لە ھەشت کەس، کە ناوی شار وەک ناوە نھێنییەکانیان ھەڵدەبژێرن و لیباسی سوور و ماسکی سالڤادۆر دالی لە دەم و چاویان دەدەن و پلانی چوونە ناو Royal Mintی ئیسپانیا و دزینی €٢٫٤ ملیار، جێبەجێ دەکەن. دوای بە دیلگرتنی ٦٧ کەس لەناو بانکەکە، تیمەکە ١١ ڕۆژ بۆ چاپکردنی پارە لەوێدا دەمێننەوە، لە کاتێک ڕووبەڕووی ھێزەکانی پۆلیس دەبنەوە. دوای دزییەکی سەرکەووتوو، گرووپەکە خۆیان دەشارنەوە و دوای دوو ساڵ بەھۆی دەستبەسەربوونی یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە خۆیان بۆ دزییەکی تر ئامادە دەکەن و ئەمجارەیان لە بانکی ئیسپانیا؛ کە دووبارە مامەڵە لەگەڵ بە دیلگیراو و پۆلیس دەکەن.

کەسایەتی و ئەکتەرەکان[٥][دەستکاری]

ئەڵقەکان[دەستکاری]

ئەڵقەکە ناونیشانی ئەڵقەکە دەرھێنان ڕێکەوتی دەرچوون ژمارەی بینەرانی ناو ئیسپانیا (ملیۆن)
١ "Efectuar lo acordado (Do as Planned)" Jesús Colmenar ٢ی ئایاری ٢٠١٧ ٤٫٠٩٠ (٢٥٫١٪)
٢ "Imprudencias letales (Lethal Imprudences)" Miguel Ángel Vivas ٩ی ئایاری ٢٠١٧ ٣٫٠٤١ (١٨٫٤٪)
٣ "Error al disparar (Misfire)" Francisco Fernandes ١٦ی ئایاری ٢٠١٧ ٢٫٦٤٦ (١٥٫٧٪)
٤ "Caballo de Troya (Trojan Horse)" Alejandro Bazzano ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ ٢٫٦٥٥ (١٢٫٧٪)
٥ "El día de la marmota (Groundhog Day)" Jesús Colmenar ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ ٢٫٣٦٦ (١٤٫٧٪)
٦ "La cálida Guerra Fría (The Hot Cold War)" Miguel Ángel Vivas ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ٢٫٤٧٤ (١٥٫٥٪)
٧ "Refrigerada inestabilidad (Cool Instability)" Álex Rodrigo ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ٢٫٤٢٠ (١٥٫٥٪)
٨ "Tú lo has buscado (You Asked for It)" Alejandro Bazzano ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ٢٫١٠٤ (١٣٫٧٪)
٩ "El que la sigue la consigue (Who Dares Wins)" Jesús Colmenar ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ٢٫٢٠٠ (١٤٫٧٪)
١٠ "Se acabaron las máscaras (Masked No Longer)" Álex Rodrigo ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ١٫٩٩٥ (١٢٫٩٪)
١١ "La cabeza del plan (The Head of the Plan)" Alejandro Bazzano ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ١٫٧٣٧ (١٠٫٧٪)
١٢ "Cuestión de eficacia (A Matter of Efficiency)" Javier Quintas ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ١٫٥٧١ (١٠٫٤٪)
١٣ "¿Qué hemos hecho? (What Have We Done?)" Jesús Colmenar & Alex Rodrigo ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ١٫٥٣٩ (١٠٫٤٪)
١٤ "A contrarreloj (Against the Clock)" Alejandro Bazzano ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ١٫٤٨٧ (٩٫٨٪)
١٥ "Bella ciao (Bye Beautiful)" Jesús Colmenar & Alex Rodrigo ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ١٫٧٩٨ (١٢٫١٪)

دەرھێنان لەسەر نێتفلیکس[دەستکاری]

نێتفلیکس مافی پەخشکردنی وەرزی یەکەمی لە زنجیرەکە وەرگرت و پاشان لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی بە پەخشکردن کرد و بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرسامبووە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، ماوەی زنجیرەکان بۆ ٤٠–٥٠ خولەک کەم کرایەوە و بۆ ژمارەی زنجیرەکانیش پشت بە ١٣ زنجیرە یان ١٥ زنجیرە بە لایەنی زۆرەوە بۆ وەرزەکە بەسترا، ئەوەش شایەنی باسە کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پەخش کرا. وەرزی سێھەم ساڵی ٢٠١٩ پەخش کرا. وەرزی چوارەمی زنجیرەکە، لە ڕۆژی ٣ نیسانی ٢٠٢٠ پەخش کرا و وەرزی پێنجەم لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ پەخش کرا.

ئەڵقەکان[دەستکاری]

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخش
1٢٣٩٢ی ئایاری ٢٠١٧ (2017-05-02)٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (2017-06-27)
٦١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-16)٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-23)
٨١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)

وەرزی ١ (٢٠١٧–٢٠١٩)[دەستکاری]

ژ.ناونیشانناونیشان بە کوردیدەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
'
١٦«Hemos vuelto»"گەڕاینەوە"Jesús Colmenarئالێکس پینا، Javier Gómez Santander١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە تاڵانییەکە ئارتۆرۆ لێدوان بۆ ئاپوورەیەکی گەورە دەربارەی سزادان بەسەر ئەندامە ھەڵاتووەکانی چەتەکان دەدات کە ئەو و بارمتەکانی تریان بەھەمان شێوەی "تیرۆرستەکان" لە داڕشتگەی پارەکەدا گرتبوون. لە ھەمان کاتدا، تۆکیۆ و ڕیۆ ڕاگوێزرابوون بۆ گونا یالا، پەنەما، نایرۆبی و ھێلسینکی بۆ لا پامپا، ئەرژەنتین، و دێنڤەر، مۆنیکا و مناڵەکەشی بۆ جاڤا، ئەندەنووسیا. پێویستیی تۆکیۆ بۆ گۆڕانی دیمەنێک وای کرد تۆکیۆ ڕیۆ لە گونا یالا بەرەو شار بەجێ بھێڵێت. کە بەجێی ھێشت، ڕیۆ یەک لە دوو تەلەفۆنەکەی پێدا چونکە ئاوا ھێشتا دەتوانن پەیوەندی ببەستن، ڕیۆ ئەو تەلەفۆنانەی لە بازاڕی ڕەش لە کازابلانکا لە داواکردنێکی لیبیی تۆمارنەکراو کڕیبوو. سێ ڕۆژ دواتر، ھەردووکیان مۆبایلەکان بەکاردەھێنن، و ڕاستەوخۆ شەپۆلەکانیان لەلایەن ئینتەرپولەوە دۆزرانەوە. پۆلیسە پەنەمایییەکان داو بۆ ڕیۆ دانێن و دەستگیری دەکەن، بەڵام تۆکیۆ ھەڵدێت. بە بەکارھێنانی ھێڵێکی پارێزراو پەیوەندی بە پرۆفیسۆرەوە دەکات و دەگوێزرێتەوە بۆ تایلەند ئەو شوێنەی چاویان بە یەک کەوت. لە ھەمان کاتدا، ڕیۆ ئەشکەنجە دەدرا. پرۆفیسۆر، لەگەڵ ڕاکێل، بەیەکەوە دەستەکە دەگەڕێننەوە تا ڕیۆ ڕزگار بکەن. پرۆفیسۆر پشت بە سێ ئەندامی نوێ بۆناو دەستەکە دەبەستێ و دەست بە پلاندانانی ھێرشبردن بۆ سەر بانکی ئیسپانیا دەکات.
١٧«Aikido»"ئایکیدۆ"Jesús Colmenarئالێکس پینا، Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya, Alberto Úcar, David Barrocal١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
١٨«48 metros bajo el suelo»"٤٨ مەتر لەژێر زەوی"Jesús Colmenarئالێکس پینا، Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
١٩«Bum, bum, ciao»"بووم، بووم، چاوۆ"Koldo SerraJavier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya, Esther Martínez Lobato١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
٢٠«Las cajas rojas»"سندووقە سوورەکان"Koldo SerraJavier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
٢١«Todo pareció insignificante»"ھەمووشتێک بێبایەخ دیار بوو"Álex RodrigoJavier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya, Ana Boyero١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
٢٢«Pequeñas vacaciones»"پشووی خێرا"Álex RodrigoJavier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Almudena Ramírez-Pantanella, Ana Boyero, Juan Salvador López, Luis Moya١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)
٢٣«La deriva»"وێڵ"Jesús ColmenarJavier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Almudena Ramírez-Pantanella, Emilio Díez, Luis Moya١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-19)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Goldsmith, Jill (19 July 2019). "Netflix Wants to Make Its Dubbed Foreign Shows Less Dubby". The New York Times. Archived from the original on 12 August 2019. Retrieved 12 August 2019.
  2. ^ Hennigan, Adrian (7 April 2018). "Netflix's 'Money Heist' Will Steal Your Heart and Your Weekend". Haaretz. Archived from the original on 8 August 2019. Retrieved 12 August 2019.
  3. ^ "Úrsula Corberó, Alba Flores and Álvaro Morte, protagonists of the fiction stories of 'La Casa de Papel'". antena3.com (بە ئیسپانی). 21 March 2017. Archived from the original on 20 August 2019. Retrieved 20 August 2019.
  4. ^ Bock, Pauline (24 August 2018). "Spanish hit series 'La Casa de Papel' captures Europe's mood a decade after the crash". New Statesman. Archived from the original on 8 August 2019. Retrieved 11 August 2019.
  5. ^ Money Heist (TV Series 2017–), retrieved 30ی Mayی 2018 {{citation}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ «‏مارسیلو یستقبل الشهیر خایمي لورینتي لوبیز دنفر بطل مسلسل لا کاسا دو باییل فی فالدیبیباس». 90Live (بە عەرەبی). لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]