بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن سیدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن سیدە
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٠٠٧
Murcia، ئیسپانیا
مردن٢٦ی ئازاری ١٠٦٦(١٠٦٦-٠٣-٢٦) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
Dénia، ئیسپانیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
زمانی نووسینزمانی عەرەبی
پیشەزمانناس، lexicographer، فەیلەسووف، logician
بواری کارphilology، نووسینی فەرھەنگ، زمانی عەرەبی، فەلسەفە، لۆژیک
ئایینئیسلام
باری تەندرووستیکوێری
شاکارەکانQ29514355، al-Mukhaṣṣaṣ، Q116820881

ئەبوولحەسەن عەلی کوڕی ئیسماعیل ناسراو بە ئیبن سیدەی مورسی (بە عەرەبی: أبو الحسن علي بن إسماعيل) زمانەوانێکی ئەندەلوسی، خاوەنی پەرتووکی «المحکم والمحیط الأعظم» کە یەکێکە لە فەرھەنگە کۆکەرەوەکانی زمانی عەرەبی.

ئیبن سیدە لە مورسییە بە نابینایی لەدایکبووە وەکو باوکی. زانستەکانی زمان لای باوکی فێربوو، پاشان لای ساعدی بەغدادی و (أبو عمر الطلمنکی) و بێجگە لەوانیش.[١] ئیبن سیدە شارەزابوو لە زانستەکانی زمانی عەرەبی، لە کۆشکی موجاھیدی عامری بووە خاوەنی دانیە[٢] کە گرنگی بە زانستەکانی قورئان و زمان دەدا. ئیبن سیدە زۆر بەرھەم و پەرتووکی داناوە لە زانستەکانی زمان، ماوەیەکی خەریکی شیعر داڕشتن بووە.[٣] لە بەرھەمەکان و پەرتووکەکانی: «المخصص» و «المحکم والمحیط الأعظم» و «الأنیق» ئەمەش شەرحی دیوانی (الحماسة) ئەبوو تەمام و «شرح إصلاح المنطق» و «شرح ما أشکل من شعر المتنبی» و «العلام فی اللغة علی الأجناس» و «العالم والمتعلم» و «الوافی فی علم أحکام القوافی» و «العویص فی شرح إصلاح المنطق» و «شرح کتاب الأخفش» و «السماء والعالم»[٤] و «العالم فی اللغة» و «شواذ اللغة».[٥]

حومەیدی دەربارەی ئیبن سیدە وتویەتی: «پێشەوایەکە لە زمان و زمانی عەرەبی، پارێزەریان بوو سەرەڕای ئەوەی نابینا بوو، لەسەرە ئەمە زۆری کۆکردووەتەوە، ھەروەھا شتێکیشی لە شیعردا ھەیە».

(ابن قاضی شھبة) وتویەتی: «و ھەر کەسێ لەسەر وتاری پەرتووکی (المحکم) دا بوەستێت دەزانێت کە ئەم یەکێکە لە گەورەکانی زانستە عەقڵییەکان، و وتاری کتێبەکەی لە زماندا نووسیوە کە باش بوو ببێتە وتاری پەرتووکی شیفای ئیبن سینا».[٦]

لە دانیە کۆچی دوایی کردووە لە ٢٦ ڕەبیعولئاخیری ساڵی ٤٥٨ کۆچی، تەمەنی دەوری ٦٠ ساڵ بوو.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ابن بشكوال 1989، لاپەڕە 607
  2. الحميدي 1966، لاپەڕە 493
  3. الزركلي ج4 2002، لاپەڕە 263
  4. المقري ج3 1968، لاپەڕە 192
  5. «المكتبة الإسلامية - سير أعلام النبلاء » الطبقة الرابعة والعشرون » ابن سيده». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ياقوت الحموي 1993، لاپەڕە 1649
  7. ابن خلكان ج3 1972، لاپەڕە 330

کتێبنامە

[دەستکاری]