سەیفی قازی
ڕواڵەت
(لە حەمەحوسێن خانی سەیف قازیەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد حوسێن سەیفی قازی ناسراو بە حەمەحوسێن خان (١٩١١ لە مەھاباد – ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ لە مەھاباد) بازرگان، پێشمەرگەیەکی کورد و وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان بوو.[١] ئامۆزای قازی موحەممەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
باوکی حەمەحوسێن خان ناوی میرزا حەسەن سەیفولقوزات بووە،[٢] لە ھۆنراوە و نووسیندا دەستێکی باڵای ھەبووە، ھۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لە کاتی خۆیدا دەستاودەست دەگەڕان و لە ناو خەڵکدا زۆر بەنرخ بوون. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بە وەزیری بەرگری. شەوی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەممەد و سەدری قازی و حەمەحوسێن خان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لەسێدارەدران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سەیفی قازی لە بازرگانییەوە بۆ وەزیری جەنگی كۆماری كوردستان». پەیسەرپرێس. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ژیان و شێعرە کوردییەکانی سەیفولقوزاتی قازی