جەلال دەباغ
جەلال دەباغ | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٢ی ئایاری ١٩٣٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوان |
حیزبی سیاسی | حیزبی چەپی کوردستان |
جەلال دەباغ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٣٩ لە سلێمانی ، جەلال دەباغ کەسایەتی سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردە، [١][٢][٣] دەباغ لە ئێستادا ئەندامی حیزبی شیوعە. پێشتريش سکتێری حیزبی چەپی کوردستان بووە.[٤]
ژیاننامە[دەستکاری]
دەباغ یەکەم جار مانیفێستی کۆمۆنیست یان بەیاننامەی پارتی کۆمونیستی وەرگێڕا بۆ کوردی لە ساڵی ١٩٦٧ ،کە لە ساڵی ١٩٩٦ و ٢٠٠١ چاپ کرا. [٥]
قوتاپخانەی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. سێ ساڵ لە ١٩٥٩-١٩٦٢ مامۆستابووە. دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە بوخارست ـ رۆمانیا ١٩٦٤، دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لهمۆسکۆ ١٩٧٦..[٦]
لە یەکەمین و دووەمین و سێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کوردا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر ھەڵبژێردراوە و سکرتێری بەڕیوەبردنی یەکێتی بووە ١٩٧٠-١٩٧٤. نوێنەری یەکێتیی نووسەرانی کوردبوو لەپێنجەمین کۆنگرەی نووسەرانی ئاسیاو ئەفریقیا- ئەلمائاتا – کازاخستان ١٩٧٥ لە گەڵ حوسێن عارف.[٦]
ماوەی ٢٥ ساڵ زیاتر لە بواری رۆژنامەگەریدا کاری کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕسی نۆێی کوردستاندا و لە راپەڕینە شکۆدارەکەی ئاداری ١٩٩١ دا بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە.
لە ساڵی ١٩٥٦-ەوە دەستی بە نووسین کردووە. بەرھەمی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و وەرگێڕانی لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
جێگری سەرنووسەری ھەفتەنامەی (بیری نوێ ــ الفکر الجدید)و ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندان گۆڤارو رۆژنامەی پێشکەوتنخوازو سکرتێری نووسینی گۆڤاری (رێگای ئاشتی و سۆسیالیزم) و بێژەرو ئەندامی دەستەی نووسەران رادیۆی نھێنی دەنگی گەلی عێراق لەدەرەو بەرپرسی بەشی کوردی بووە، لەدوای کودەتا شوومەکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣. ئەندامی سەندیگای رۆژنامەنوسانی کوردستانه.
پتر لە پەنجاساڵ بەشداری تێکۆشانی نھێنی و ئاشکرای بزاڤی رزگاریخوازی گەلی [[کوردستانە لە دژی رژێمە دیکتاتۆرەکان و بەشداری ھەردوو شۆڕشە کەی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان.
ئەندامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانه.
لەبواری بزوتنەوەی خوێنکاران و لاواندا کاری کردووەو، تێکۆشەرێکی ماندونەناسە لەپێناو مافەکانی ژنان و ژنان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا. خەبات دەکا لەپێناو مافی پەنابەران و رەوەندی کوردستاندا لە دەرەوەو بۆ پێدانی مافی پەنابەری و نەگێڕانەوەی بەزۆری پەنابەران و کۆچکردووان. نووسین و وەرگێڕی پتر لە بیست کتێب و نامیلکەیەو، بەسەدان وتارو بەرھەمی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسیی لە رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردۆتەوە[٧]
بەرھەمەکانی نووسەر[دەستکاری]
- دیکتاتۆری دیموکراتی میللی، ماوتسی تۆنگ کراوە بە کوردی.
- ھەندی زانیاری مارکسی لێنینی دەربارەی شۆڕش کراوە بە کوردی ١٩٦٨.
- چیرۆکی تانیا کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
- لێکۆڵینەوەکان بۆ سەد ساڵەی لە دایکبوونی لێنین لە گەڵ ھۆگر گۆران کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
- قۆناغەکانی گۆڕانی کۆمەڵ ئامادەکردن و وەرگێڕان ١٩٧٢.
- دەربارەی کادیر دیمترۆڤ کراوە بە کوردی ١٩٧٣ پێنج جار چاپکراوەتەوە.
- ژیان و تێکۆشانی دیمترۆڤ ١٩٧٣.
- حیزبی مارکسی لێنینی و دەورگێڕانی لە تێکۆشانی چینایەتی کارگەراندا کراوە بە کوردی ١٩٦٨.
- کورتە باسیکی ماتیریالیزمی دیالەکتیک کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
- لە دەفتەری گەشتێکی رێگای ژیانەوە نووسین ١٩٧٨.
- راپەڕینی کوردان ١٩٢٥ (راپەڕینەکەی شێخ سەعید) پڕۆفێسۆر م.ا.حەسرەتیان کراوە بە کوردی ١٩٨٥.[٨]
- بیست و ھەشت ئەستێرە لە ئاسمانی نەمریدا نووسین ١٩٨٥.
- گۆرانی سەرکەوتن شیعر چاپی یەکەم سوید ١٩٩٨.[٩]
- حیزبی پیشڕەوی چینی کرێکارو زەحمەتکیشانی کوردستان نووسین ١٩٩٠.
- دەربارەی شێوەی مارکس لە نووسینی سەرمایهدا بە عەرەبی ئامادەکردن.
وەرگێڕان[دەستکاری]
- مارکس، کاڕڵ و ئەنگڵس، فریدریک. بەیاننامەی پارتی کۆمونیست (مانیفێست)، وەرگێڕانی جەلال دەباغ، چاپی یەکەم: ئەڵمانیا، ١٩٩٦؛ چاپی دووەم: سلێمانی، ٢٠٠١؛ چاپی سێیەم: سایتی کوردستانێت، ٢٠٠٣.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ http://www.klawrojna.com/content/view/19007/30/[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=18955[[[https://web.archive.org/web/*/http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=18955 بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
- ^ http://www.kurdistanan.net/ourwriter.php?com=writers_show&id=135[[[https://web.archive.org/web/*/http://www.kurdistanan.net/ourwriter.php?com=writers_show&id=135 بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
- ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/280520135
- ^ http://www.marxists.org/kurdi/marx/babetekan/marx_1848_manifesti_komonist.pdf
- ^ ئ ا http://en.wikipedia.org/wiki/Jalal_Dabagh
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on ٢٥ی ئازاری ٢٠٠٩. Retrieved ١٩ی شوباتی ٢٠١٠. Check date values in:
|access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) ٢٥ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ A Short History of the Kurds and Kurdistan, in two volumes, Dar al-Islami Publishers,
- ^ http://shaqlawa.com/vb/showthread.php?t=2946[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]