کڵاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کڵاشی ھەورامی

کڵاش پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بە تایبەت ھەوراماندا بە کاردەھێنرێت. زۆرتر پیاوان کڵاش لە پێ دەکەن بەڵام بۆ ژنانیش کڵاش ھەیە کە خورییەکەی کەمێک جیاوازیی ھەیە و بەشێوەی سۆل و بە شێوەی جۆراوجۆریش دەچنرێ.[١]

کڵاش لە دوو بەش پێک د‌ێت، بەشی یەکەمی ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت و بەشی دووەمیشی پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و پەرگی پێ دەگوترێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]